چالاکیی مانگرتن لە زیندانی شاکران بە دەستەى دووەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە

چالاکیی مانگرتنی بێسنووری ژنان لە زیندانی ژنانی شاکران لەلایەن دەستەى دووەەمی مانگرتوانەوە بەردەوامە.  

زیندانیانی سیاسی بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە.

چالاکیی مانگرتن لە ١٢هەمین رۆژدایە و بنەماڵەى زیندانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رۆڵە تێکۆشەرە زیندانیکراوەکانیاندا رۆیشتن بۆ زیندانی ژنانی شاکران و لە دوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ رۆڵەکانیاندا رایانگەیاند، چالاکیی مانگرتن لەلایەن دەستەى دووەمی مانگرتوانەوە درێژەى پێدەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان دەستەی یەکەمی مانگرتوان لەلایەن جیهان ئاسی و خەدیجە جالهان-ەوە بەڕێوەچووە و چالاکیی مانگرتنەکە لەلایەن دەستەى دووەم بێریڤان ئایدن و مەعسومە شەداڵ-ەوە بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت