دەوڵەتی تورک رێگری لە بڵاوکردنەوەى هەواڵی دەستدرێژییەکەى کەرجەوس دەکات
دەوڵەتی تورک رێگریی لە بڵاوبوونەوەى هەواڵی دەستدرێژیی سەرباز، پۆلیس، جاش و جەردەوان و ٢٧ پیاو بۆ سەر منداڵێک و ٢ ژن لە گوندێکی ناوچەى کەرجەوسی ئێلح دەکات.
دەوڵەتی تورک رێگریی لە بڵاوبوونەوەى هەواڵی دەستدرێژیی سەرباز، پۆلیس، جاش و جەردەوان و ٢٧ پیاو بۆ سەر منداڵێک و ٢ ژن لە گوندێکی ناوچەى کەرجەوسی ئێلح دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز ئاشکرای کردبوو، لە ناوچەى کەرجەوسی پارێزگای ئێلح سەرباز، پۆلیس، جاش و جەردەوان و بە گشتی ٢٧ پیاو دەستدرێژییان کردووەتە سەر منداڵێک و ٢ ژنیشیان ناچاری لەشفرۆشی کربوو.
ئەو پەیامنێرە، کە هەواڵەکەى ئامادە کردبوو لەلایەن پۆلیسەوە هەڕەشەى لێکرا. هەواڵی ئەو تاوان و دەستدرێژییە، کە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز دا بە ناونیشانی "لە کەرجەوس لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژی؛ ئەفسەرێکی پسپۆڕ، پۆلیس و جاش و جەردەوان و بەگشتی ٢٧ پیاو دەستدرێژییان ئەنجامداوە" بڵاوکرابووە، لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە سانسۆر کرا.
دەوڵەتی تورک بەپێی بڕیاری دادگای دەوڵەتی تورک لە ناوچەى کەرجەوسی مێردین رێگریی لەو هەواڵە کرد.
ژ.ت