هەدەپە بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووهەم دەست بە چالاکیەکانی دەکات

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ٧ی ئەم مانگەوە دەست بە چالاکیەکانی دەکات بە بۆنەی هاتنی ٢٥ی تشرینی دووهەم، رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان.

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەپە بە دروشمی "لە دژی توندوتیژیەکانی دەوڵەتی پیاوسالار تێدەکۆشین" لە ٧ی ئەم مانگەوە لە چەند شارێکی دیاریکراو، دەست بە چالاکی جۆراوجۆر دەکات بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووهەم-رۆژی جیهانی توندوتیژی دژ بە ژنان.

ئەنجومەنی ژنان بە هاوکاری لەگەڵ پلاتفۆرم و رێکخستنەکانی ژنان لە چەند شارێکی دیاریکراوی کوردستان و تورکیا دەست بە چالاکی و رێپێوان و خۆپێشاندان و بڵاوکردنەوە لێدوان و هتد... دەکات. هاوکات پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانیش بەشداری چالاکیەکان دەبن.

چالاکیەکانی ئەنجومەنی ژنان تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبن، بەرنامەی چالاکیەکانی رۆژی ٢٥ی تشرینی دووهەم، تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

زانیاریەکان لە بارەی بەرنامەی چالاکیەکان لە چەند شارێک بەم شێوەیەیە:

بە پێی ئامادەکاری و بەرنامەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، چالاکیەکانی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژبە ژنان، لە ٧ی ئەم مانگەوە لە بڵاوکردنەوەی لێدوان لە شارەکانی وەکو گەڤەر و بازید و پرسوس و جزیر دەستپێدەکات.

ئەو شار و شارۆچکانەی بڕیارە ژنان تێیدا چالاکی ئەنجام بدەن و پەرلەمانتارانی کورد بەشداری تێدا بکەن بەم شێوەیەیە:

٧ی تشرینی دووهەم

-گەڤەر: فەلەکناس ئوجا، سەمرا گوزەل

-بازید: لەیلا گوڤەن، دیرایەت دیلان تاشدەمیر، شەڤین جۆشکون، موعەزەز ئورهان

-پرسوس: رەمزیە توسون، ئایشە سوروجو، مەرال دانش بەشتاش

-جزیر: نوران ئیمیر، دەرسیم داغ، ئایشە ئاجار باشاران

-ئەنکەرە: فیلیز کەرەستەجی ئۆغلو

-موغلا: سەرپل کەپالبەی

٨ی تشرینی دووهەم

-ئەدەنە: تولای هاتیم ئۆغولاری

-ئەستەنبول: هودا کایا

کۆجاعەلی: زولەیخا گولوم

٢٤ی تشرینی دووهەم

کۆبوونەوەی گروپی ژنانی هەدەپە: پەروین بولدان

ز.ش