هەڵمەتی دژ بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک لە ناوچەى کەرجەوسی ئێلح دەستیپێکرد

بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژیی زایەندیی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى کەرجەوسی ئێلح بۆ سەر منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ، هەڵمەتی ناڕەزایەتی و ئیدانە کردنی بۆ رێکخرا و ئەو تاوانە چەندین کاردانەوەى لێکەوتەوە.

لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەى کەرجەوسی پارێزگای ئێلح منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ ساڵ تووشی ژانە سک بوو بوو و بەو هۆیەوە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە برا بۆ نەخۆشخانە و لەوێ ئاشکرابوو، کە دەستدرێژیی کراوەتە سەر و دووگیانە.

ئەو دەستدرێژ و تاوانە کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتەوە و سکاڵا لە دژی م.ئا و ڤ.ئا تۆمار کرا و ئەو کەسانە لەو گوندەدا دەستگیرکران.

 بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا پۆلیس، ئەفسەری پسپۆڕ و جاش و جەردەوان و بە گشتی ٢٧ کەس دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئەو منداڵە تەمەن ١٥ ساڵە و تاوەکو ئیستا تەنها ناوی ١١ کەس بە لیستی لێپرسینە لە دەستدرێژکەرەکان زیادکراوە.  

لەو هەواڵەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەو گوندەدا جگە لەو منداڵە، بە زۆر دەستدرێژیش کراوەتە سەر ٢ ژنی تر.

ئەو دەستدرێژی و تاوانەى بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتیی ئاکەپە و ئەردۆغان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتەوە و هەڵمەتێک بە ناوی ‘#GercüşteNeOluyor’ (#لە-کەرجەوس-چی-روودەدات) دەستیپیکرد.

پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و چەندین کەسی ئازادیخواز و خاوەن هەڵوێست لە دژی ئەو تاوان و دەستدرێژییەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان ناڕەزایەتییان نیشان دا.

ژ.ت