هەپەگە گەریلایەکی شەهید بیرهێنایەوە
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بووە و گوتی: "بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە ئاڵایی تێکۆشانیان لە سەرکەووتندا بشەکێنینەوە."
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بووە و گوتی: "بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە ئاڵایی تێکۆشانیان لە سەرکەووتندا بشەکێنینەوە."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆسەر هەرێمی زاپ، هاوڕێمان ئامەد بۆتان شەهید بوو.
هاوڕێمان ئامەد بۆتان کە بە کەسێتی فیداکارییەوە، بە هاوڕێتی بتەوییەوە و پسپۆری سەربازییەوە تا کۆتا ساتەکانی ژیانی بووە میلیتانێکی بەهێز و نموونەیی ئاپۆیی، هەموو ئەرکێکی سەختی جێبەجێ کرد. هیچ پاساوێکی لەپێش سەرکەوتنییدا قبوڵ نەدەکرد و بە کەسێتی ئامانجدارییەوە، ناوی لە مێژوویی تێکۆشانماندا تۆمار کرد. هاوڕێمان لە هەر بستێکی هەرێمی زاپدا ڕەنجی دا، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بە شێوەیەکی داستان ئامێز تێکۆشا و بە گەنجانی کوردی نیشان دا کە دەبێت تێکۆشان لە دژی داگیرکاری چۆن بێت. هاوڕێمان ئامەد لەو ساتەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو تا کۆتا ساتی ژیانی، بۆئەوەی لە کەسایەتی خۆییدا پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانی میلیتانی ئاپۆی بکات، ڕەنج و هەوڵدانێکی زۆری دا. بە بڕیاردارییەوە هەمیشە پارێزگاری لەم هەڵوێستەی خۆی کرد. وەک هاوڕێیانی وی، بەڵێن دەدەین بە ئامەدی هاوڕێمان، بە دڵنیاییەوە خۆمان دەگەیەنینە ئامانجی کوردستانی ئازاد کە پێی سپاردووین.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرسارغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای شەهیدی هاوڕێمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەردەبڕین. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە ئاڵایی تێکۆشانیان لە سەرکەووتندا بشەکێنینەوە و بۆ هەمیشە خاوەنداری لە یادکردنەوەی شەهیدانمان بکەین.
زانیارییەکان دەبارەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: ئامەد بۆتان
ناوی پاشناو: محمەد حیکمەت
شوێنی لە دایکبوون: قامیشلۆ
ناوی دایک و باوک: لەما – حیکمەت
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / زاپ."