هەپەگە یادی شەهید ئۆنور ئارتۆسی بەرزڕاگرت

هەپەگە بەرێزەوە یادی گەریلای یەژاستا ئۆنور ئارتۆسی کردەوە و رایەگیاند، "لە مێژوو تێکۆشانماندا ناوی خۆی نوسی و هەرگیز لەبیرناکرێت".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"ئێمە لە ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ ئۆنور ئارتۆس کە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە هەرێمی زاپ شەهید بوو، بە رێزەوە یادی دەکەینەوە.

هاوڕێمان ئۆنور کە شەڕڤانێکی ئازا و جەنگاوەری فیدایی ئاپۆیی بوو، لە هەموو گۆڕەپانێک کە تیایدا بوو بەرگریکارێکئ بەهێزی هێڵی پارتەکەمان بوون. پێویستیەکانی شوناس و ناسنامەی یەژاستاری بە شایستەییەوە جێبەجێکرد و بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی. بە گوێرەی رۆحی سەردەم جوڵایەوە و بۆ ئەوەی ئەرکە مێژووییەکانی جێبەجێ بکات، کەوتە ناو هەوڵێکی زۆرەوە. بۆ ئەوەی داگیرکەران نەگەنە ئامانجەکانیان، بە شێوەی ئاپۆیی شەڕی کرد و تاکتیکەکانی سەردەمی نوێی جێبەجێکرد. هاوڕێکەمان بووە خاوەن هەڵوێستێکی کە رێگەی بە سوپای تورکی داگیرکەر نەدا. لە مێژووی تێکۆشانماندا ناوی خۆی بە جۆرێک نوسیەوە کە هەرگیز لەبیر نەکرێت.

وەک هاوڕێیانی ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئاڵای تێکۆشانی هاوڕێمانی ئۆنور بە شەکاوەیی رابگرین و لە کەسایەتی ئەودا ئاوات و خەونی هەموو شەهیدانمان بهێنینەدی. بەو هەستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان ئۆنور و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان ئۆنور ئارتۆس بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئۆنور ئارتۆس

ناو و پاشناو: شوکران ئارڤاس

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: عەزیزە- گورگین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢/ زاپ

هـ . ب