کلیچ ئاسلان: هەنگاو بۆ دواوە نانێین

فاتمە کلیچ ئاسلان ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، سەرباری هەموو گوشارەکان، کەلەلایەن دەوڵەتەوە لە شەقامەکان و گۆڕەپانەکاندا لە دژیان بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەنگاو بۆ دواوە نانێن.

فاتمە کلیچ ئاسلان ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە کوردستان لە بەرامبەر ژنانی هەدەپەدا ستراتیژیای شەڕی بەڕێوەدەبات.

کلیچ ئاسلان لە قسەکانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) رایگەیاند، دەوڵەت بە شێوازی جۆراجۆر لە دژی ژنانی هەدەپە دەجوڵێتەوە و وتی، "دەوڵەت بەرامبەر بە ژنانی هەدەپە بە تایبەتی لە بەرامبەر ژنان لە کوردستان دا سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات. گیان لەدەستدانی ئیپەک ئەر زۆرشتی بۆ ئێمە تیادایە. دۆزی موسا ئۆرهان، کە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئیپەک ئەر بوو، لە ١٦ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، بەڵام ئەو ئازادکراوە و لە دەرەوەی زینداندایە و لە دەرەوە بەڕێوەبردنی ئەو دۆزە وەک شەڕی تایبەتە. لەمدواییانەدا زۆر چاودێریی ژنان دەکرێت و دەڕفێنرێن و ئەشکەنجە دەکرێن".

کلیچ ئاسلان رایگەیاند، ئەو سیاسەتە بە هیچ شێوەیەک بە ئەنجام ناگات و وتیشی، "ئێمە نوێنەرایەتیی ئیرادەیەک و ورەیەک دەکەین، بەبێ بەرژەوەندی بۆ داهاتومان لە هەوڵ و تێکۆشانداین. سەرباری گوشارەکانیش، بەڵام ئێمە لێرەین. تاوەکو دەچێت ئێمە زیاتر دەبین، تاوەکو دەچێت هەدەپە بەهێزتر دەبێت و هۆشمەندیی هەدەپە لە ناو کۆمەڵگەدا زیاتر قبوڵ دەکرێت. ئێمەی ژنان خۆمان لەسەر دەستی خۆمان ژیانی خۆمان دەگۆڕین. دوای ئەو رووداوانە، لە دژی عەقڵییەتی پیاوسالاری و عەقڵییەتی فاشیست دەڵێین، 'ئێمە لە گۆڕەپانەکەداین' بە بەردەوامی لە گۆڕەپانەکانداین. هیچ گوشار و ئۆپراسیۆنێکی تۆقێنەر ناتوانێت یەک هەنگاو پاشەکشەمان پێ بکات و هەنگاو بۆ دواوە نانێین".

ژ.ت