كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان -کەنەکە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، داگیرکەرانی کوردستان باش دەزانن، کە ئازادیی ژنان ئازادیی کۆمەڵگایە، بۆیە لە چوار پارچەی کوردستان هێرش دەکەنە سەر ژنان، دەشلێت: ژنان بە ورەیەکی بەرزەوە لە هەموو شوێنێکی کوردستان ڕووبەڕووی فاشیستان دەبنەوە و کۆتایی بە دیکتاتۆرییەتی ئەردۆغان دێنن.
لە راگەیێنراوەکەی کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکەدا هاتووە:
"ژنان كه پێشتر به تێكۆشانی خۆیان دیکتاتوری تروجیلویان هه‌ڵوه‌شاند، ئه‌مڕۆش دیکتاتوری ئه‌ردۆغان هه‌ڵده‌وه‌شێنن.
دیكتاتوریه‌تیه‌تی رافائل تروجیلو له وڵاتی دومینیكان له ساڵانی ١٩٣٠ تا١٩٦١ له به‌رامبه‌ر گه‌لان و به تایبه‌تی ژنان شه‌ڕو هێرشی دژواریان به‌رێوه‌برد. هیزه‌كانی تروجیلو به مه‌به‌ستی تێشكاندنی ئێراده و تێكۆشانی خه‌ڵك دژی دیكتاتوریه‌ت كه خۆشكانی میرابێڵ پێشه‌نگایه‌تییان بۆ ده‌كرد، له رۆژی ٢٥ نۆڤەمبەر له دوای ده‌ستدرێژیكرن بۆ سه‌ریان هه‌ر سێ خۆشكی تێكۆشه‌ر پاترسیا، مینیرڤا و ماریا كوژران.
له‌و ڕۆژه‌وه له وڵاتی دومینیكان و وڵاتانی لاتینی ئه‌مریكا خاوه‌نداری له خۆشكانی میرابڵ كرا، ئه‌م رۆژه وه‌كو سیمبولی به‌رخۆدان وتێكوشان له به‌رامبه‌ر دیكتاتوریه‌ت و زهنیه‌تی پیاو سالاری ده‌ستنیشان كرا.
هه‌ر چه‌نده ٦٠ ساڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی خۆشكانی میرابڵ تێپه‌ر بووه و گوڕانکاری گه‌وره له ڕووی ده‌سه‌ڵاتداری به‌دیهاتووه به‌ڵام دیكتاتوریه‌ت و زهنیه‌تی قركه‌ر هه‌ر ماوه.
له ڕۆژی ئه‌مرومان كرده‌وه‌كانی دیكتاتور تروجیلو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ردوغانه‌وه ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر كرده‌وه وه‌حشیه‌كانی ئه‌ردوغان ژنانی كورد له رۆژئاڤا، شه‌نگال، مه‌خمور،كه‌ركوك وهه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته به‌رخۆدان و په‌ره به تێكۆشان ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی ده‌سه‌ڵاتداری دیکتاتوری ئه‌ردوغان. ژنانی كورد به به‌رخۆدانی مێژوویی خۆیانه‌وه ڕووی راستی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردوغان وه‌كو سه‌ر چه‌ته و سوپای داگیركه‌ر بۆ سەرتاسەری جهانیان ئاشكرا كرد.
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رچه‌ته ئه‌ردوغان باش ده‌زانێت كه ئازادی كۆمه‌ڵگا به ئازادی ژنانه‌وه مسوگه‌ر ده‌بێ، به رێگای ده‌ستگیركردنی ژنان و داخستنی ده‌زگاكانیان ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنان له ناوببات و سه‌ر‌ده‌ستی زهنیه‌تی پیاوسالاری زاڵ بكات. به سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه‌ی خۆی له هه‌وڵی بێده‌نگكردنی ژنانی پێشه‌نگه و بۆ ئه‌وه‌ی داگیركاری و فاشزم و خوێنڕێژی به‌رفراوانتر بكات.
له كاتی داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كانی تری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ئه‌ردوغانه‌وه لە سه‌ره‌تاوه هێرشی ده‌ستكه‌وته‌كانی ژنانیان كرد و له ناوچه داگیركراوه‌كان سه‌ره‌تا یاسای كۆیله‌كردنی ژنانیان جێبه‌جێكرد. له گه‌ڵ داگیركاریه‌كان ده‌ستدرێژی، زۆڵم وزورداری، ڕفاندن و فروشتنی ژنان گه‌یشته لوتكه. ئه‌م كرده‌وه نامروڤیانه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به ڕاپۆرت ئاشكراكراوه.
ده‌وڵه‌تی توركیا به خه‌ونی زندووكردنی ئێمپراتوری عوسمانی ده‌یه‌وێت باشوری كوردستان داگیر بكات. به هه‌ماهه‌نگیكردن له گه‌ڵ به‌شێك له پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردی پارچه پارچه بكات و سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی خۆی له دژی ژنان له‌م ناوچانه بڵاو بكاته‌وه وهه‌مان ستراتیژیای داگیركردنی شنگاڵ جێبه‌جێبكات.
ده‌وله‌تێكی دیكه كه سیاسه‌تی دژه ژن په‌یره‌و ده‌كات ده‌وڵه‌تی ئێرانه، رژیمی جمهوری ئێسلامی ئێران كه ده‌یه‌وت به بیانوی سەپاندنی باوه‌ڕی ئیسلامی ده‌نگی ژنان كپ بكات ڕۆژانه به هه‌ره‌شه و ئه‌شكه‌نجه و له سێداره‌دان زۆڵم و زورداری خۆی له دژی ژنان گه‌یاندوه به لوتكه.
ژنه تێكۆشه‌ری كورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان یه‌كێك له‌و ژنه به‌رخۆدێرانه‌یه كه چەندین ساڵە له زیندان له به‌رخۆدان دایه و رژێمی ئێران به كرده‌وه دژه مرۆڤایه‌كانی ده‌یه‌وێت ئه‌و ئێراده‌یه بشكێنێت. له هه‌مان كاتدا وانه‌ی زمانی كوردی كه له لایه‌ن ماموستای ژن زارا موحه‌مدی ده‌درا وه‌كو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له قه‌ڵه‌م درا. ئه‌وه‌یش ده‌سه‌لمێنێت كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له تێكۆشان و به‌رخۆدانی ژنان ده‌ترسن. ژنانی پاكڕه‌وان وه‌كو زارا، وه‌كو شیرین ئه‌له‌مهۆلی به به‌رخۆدان وتێكۆشانی خۆیانه‌وه ترس وخۆفییان خستوته دڵی ده‌سه‌ڵاتداران.
له باشور هه‌تا باكور له ڕۆژهه‌ڵات هه‌تا رۆژئاوای كوردستان ژنانی كورد له گه‌ڵ هێرشی فاشستی و ئێسلامی رادیكال رووبه‌روبونه‌ته‌وه. ئه‌م هێرشه هۆڤانه ده‌سه‌لمێنێت كه تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیكاتاتوریانه له ژنانی به‌رخۆدێر و ئازاد ده‌ترسن. چۆن ٦٠ ساڵ به‌ر له ئێستا له دومینیكان به به‌رخۆدانی خوشكانی میابیل دیكتاتوری تروجیلو هه‌ڵوه‌شا ئه‌مروش به تێكۆشان و به‌رخۆدانی ژنانی كورد كۆتایی به دیكتاتوری ئه‌ردوغان دهێنرێت. زهنیه‌تی پیاوسالاری مه‌گه‌ر به تێكۆشانی ژنانی ئازاد تێكبشكێت."
ز.ش