کەژەکە: دەوڵەتی چەتەگەر باجی هەموو دەستدرێژییەکانی سەر ژنان دەدات

کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە دەستدرێژی بە کۆمەڵی 27 لە پیاوانی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر منداڵیک و دوو ژن لە ناوچەی کەرجۆسی باکوری کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: :دەبێت دەستدرێژیکاران باجی ئەو کردەوەیان بدەن وکە ڕژێمی تورکیا دەیانپارێزت و تەنانەت هاوک

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لە ناوچەى کەرجەوسی پارێزگای ئێلحی باکوری کوردستان 27 سەرباز، پۆلیس، جاشی ڕژێمی تورکیا، بە کۆمەڵ دەستدرێژییان کردبووە سەر منداڵێک و ٢ ژن و ژنەکانیشیان ناچاری لەشفرۆشی کردبوو. ڕژێمی تورکیاش لە بری ئەوەی دەستدرێژیکاران دەستگیر بکات و سزایان بدات، کەچی هەڕەشەی لە ڕۆژنامەوانە کرد کە لە ئاژانسی ژن نیوز هەواڵی دەستدرێژیەکەی بڵاوکرد بوویەوە.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان-کەژەکە لەسەر ئەو تاوانە هاتە دەنگ و لە بڵاوکراوەیەکدا، بەتوندی دەوڵەتی تورکیا و پیاوە دەستدرێژیکارەکانی سەرکۆنە شەرمەزارکردووە و سەرنج ڕادەسکێشێتە سەر هێرشەکانی سیتمی باوکسالاری کە لەم دوایانەدا دژی ژنانی کورد پەرەیان سەندوە.

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاندوە: ئەو سیستمی توندوتیژی و هێرشکردنە سەر ژنان، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پەرە بە توندوتیژی سەر ژنان دەدات.
دەوڵەتی تورکیا درێژە بە پیلانی دەستدرێژکردنە سەر ژنانی کورد دەدات کە ڕیشەیەکی سەدان ساڵەی هەیە لە ناو ئۆرگانەکانی ئەو دەوڵەتەدا. 
ئەوەش بەو ئامانجەیە تا ئیرادەی ژنان تێبشکێنێت. بەڵام بەو هێرشانە ناتوانێت ئیرادە و بەرخودانی ژنان و گەلانی بەرخودێر تێکبشکێنێت.

کەژەکە  ئاماژەی بەوەش کردووە: لە دوای ڕووداوی دەستدرێژیەکی ناوچە کەرجۆس، ئیدی کەس نازانێت سەرباز و پۆلیسی ڕژێم بۆ چی ئەرکدار کراون. بەڵام بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە ئەو دەستدرێژیەی پیاوەکانی ئاکەپە لەلایەن خودی ڕژێمی چەتەگەری ئەردۆغانەوە دژ بە ژنانی ئازادی کورد لە چوارچێوەی شەڕی چەپەڵدا پیلانی بۆ داڕێژراوە. ڕژێم بەو هێرشە دەیەوێت شکۆی کۆمەڵگەی کورد بشکێنێت، کە لە سایەی ژنی ئازادبووەوە بووەتە خاوەن ئیرادە و ڕادەستنەبوون.

کەژەکە جەخت دەکاتەوە: هێرش لە دژی ژنان، هێرشە لە دژی پێشەنگانی ئازادی. وەک ڕێبەر ئاپۆ وتویەتی، ژن خاک، وڵات و ژیانە. هەر بۆیە ڕژێمی چەتەگەری ئەردۆغان و باغچەلی ئەو ڕاستییە دەکەنە ئامانج.

کەژەکە لە بەشیکی دیکەی بڵاوکراوەکەیەدا ڕایدەگەیەنێت: ڕژێمی چەتەگەر لەو دەستدرێژییە بەرپرسە و بۆئەوەش خۆی دەسپێرێتە کەسانی نەفس نزمی نێو کۆمەڵگە. بێگومان لە دژی ئەو هێرشانە تەڤگەری ئازادی ژن لە حساب پرسینەوە لە دەستدرێژیکاراندا بەبڕیارە و هیچ دەستدرێژیکارێك و سیخورێک لە حساب لێپرسینەوە دەربازی نابێت. 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان- کەژەکە لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە: لە دژی قرکردنی ژن، کات کاتی هەڵمەتی پاراستنی کۆمەڵگە و ژنە. دەبێت ژنان کارا بەشداری ئەو هەڵمەتدا بکەن، کە لە نزیکترین کاتدا سێگۆشەی ستەم- دەوڵەت- چەتەگەری تێکدەشکێنن.

 

هـ.هـ