لە باشووری کوردستان هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕاگەیەندرا

كەمپەینی "یەکریزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری" بەدروشمی "بەیەكریزی ژنان لەدژی توندوتیژی و داگیركاری تێدەكۆشین" هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕاگەیاند.

بە نزیکبوونەوە لە ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی دژ بە توندوتیژی ژنان، ژنانی باشووری کوردستان گوڕ بە چالاکییەکانیان دەدەن. لەو چوارچێوەیەدا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، كەمپەینی "یەکریزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری"، بەدروشمی "بەیەكریزی ژنان لە دژی توندوتیژی و داگیركاری تێدەكۆشین" هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕاگەیاند و ڕێکخەرانی هەڵەمەتەکە داگیرکاری سەر باشووری کورستان بە سەرچاوەی سەرجەم کێشەکان دەزانن و خوازیارن، هەموو ژنان و پیاوان و لاوانی ئازادیخوازێک بەئەركی خۆی بزانێت لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوە داگیركاری بەشدار ببن. ببنەوە.

تەواوی دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێمە وەك كەمپینی ژنان پێمان وایە سەرچاوە و ناوەندی تەواوی كێشەكانی باشووری كوردستان داگیركاریەكانی سەر باشوری كوردستانە. تەواوی هێزە داگیركەرەكانیش لەسەرو هەموویانەوە هێرش و داگیركاریەكانی توركیا و داعش و هاوكارەكانیان بەتەواوەتی لێدان لەژنان دەكەنە ناوەندی هێرشەكانیان. ئاشكرایە كە باشووری كوردستان یەكێكە لەو جێگایانەی كە زۆرترین توندوتیژی لەسەر ژنان تێیدا بەرێوەدەچێت. رۆژ نیە هەواڵی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان نەبیسترێت بێگومان كوشتنەكان گەیشتۆتە ئاستی كۆمەڵكوژی. ئێمە وەك كەمپینەكەمان پێمان وایە هۆكاری سەرەكی تەواوی ئەم كۆمەڵكوژییانە عەقڵیەت و زهنیەتی دەسەڵاتداری پیاوسالاریە و تەواوی هێزە دەسەڵاتدارەكانیش زۆر بەمەبەست ئەم زهنیەتە قوڵـتر دەكەنەوە و بۆ ئەوەی كۆمەڵگایەكی توندوتیژ لە زهنیەت و كرداردا و بێ ئیرادە لە كەسایەتیدا بونیاد بنێت. ئاشكرایە لەباشوری كوردستاندا هەوڵدانەكانی ژنان زۆرن بۆ روبەروبوونەوەی زهنیەتی توندوتیژی، هەروەها باشوری كوردستان لە شەنگال هەتا كەركوك و تا دەگاتە بەهدینان و برادۆست و بناری قەندیل و هەولێر و سلێمانی و دهۆك و روبەروی داگیركاری سەربازی و كلتووری و ئابووری و سیاسی دەبێتەوە لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركیاوە بەردەوامیش لەژێر هەڕەشەی داعش دان. ئێمە پێمان وایە تەواوی كێشەكانی باشوری كوردستان لە قەیرانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری هەمووی بەیەكەوە گرێدراوە و باجەكەی ژنان دەیدات. هەربۆیە ئێمە وەكە كەمپینەكەمان پێمان وایە بەیەكریزی دەتوانین بەرەنگاری تەواوی توندوتیژی و داگیركاریەكان ببینەوە. لەسەر ئەو بنەمایە كەمپینەكەمان دەست دەكات بە هەڵمەتی هۆشیاری ژنان و لەپێناوی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی و رێگەگرتن لە كوشتن و خۆكوشتنی ژنان. لەتەواوی شار و شارۆچكە و شارەدێ و هەتا تەواوی گوندەكاندا كۆڵان بەكۆڵان دەست بە ئەنجامدانی سمینار و كۆر و كۆبوونەوە دەكات. لە هەموو جێگە گشتیەكان كافتریا و جێگەی كاری ژنان و هەروەها لەگەڵ كردنەوەی قوتابخانەكاندا لە تەواوی زانكۆ و پەیمانگا و قوتابخانەی ئامادەیی و ناوەندییەكاندا سمینار پێشكەش دەكەین. هەروەها هەوڵ دەدەین بچینە ناو شەڵـتەرەكان و ناو زیندانەكان بۆ تەواوی ژنان و پیاوان سمینار پێشكەش بکەین.هەروەها لەگەڵ پێشكەشكردنی سمیناردا گرتەڤیدۆ و كورتەفیلم بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پێشكەش بەئامادەبوان دەكەین. شان بە شانی ئەمانە شانۆ بۆ هەمان مەبەست لەتەواوی شوێنە گشتیەكان پێشكەش دەكرێت.
هەروەها لە ٢٥-١١-٢٠٢٠ لە تەواوی شار و شارۆچكەكاندا رێپێوانی جەماوەری ئەنجامدەدەین بەبەشداری تەواوی ئەندامان و رێكخراوەكانی ناو كەمپینەكە. داوا لە تەواوی جەماوەری باشوری كوردستان دەكەین كە ئامادەی چالاكیەكانمان بن و هاوكاربن بۆ سەرخستنی ئەم هەڵمەتەمان.
هەڵمەتەكەمان لە ١٧-١١-٢٠٢٠ دەست پێدەكەین هەتا ١-١-٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت. لێرەوە داوا لە هەموو ژنان و پیاوان و لاوانی ئازادیخواز و هەموو كەسێك دەکەین بەئەركی خۆیان بزانن بەشداری بکەن لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و بەرەنگاربوونەوە دژی داگیركاری.

هـ.هـ