لە کۆڵن چالاکیی "با دیکتاتۆر" دادگایی بکرێت رێکخرا

ژنانی کورد لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا ستاندنی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

ستاندەکە لەلایەن ئەنجومەنی ژیانی ڤیان لە گۆڕەپانی نیومارکت لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دانرا.

لە ستاندەکەدا بۆ دادگایکردنی ئەردۆغان ئیمزا کۆکرایەوە و بە موکەبەرە و موتاربۆ ئاگایی و زانیاریی لەبارەى چالاکییەکەوە بە هاووڵاتییان دەدرا.

لەسەر پۆستەرێک وێنەی ئەو ژنانە دانرابوو، کە کوژرابوون و لەسەر پۆستەرەکەش نووسرابوو "١٠٠ ژن کوژران، ١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر".

ژ.ت