لە کۆنیا ٢ ژن کوژران

لە شاری کۆنیا دوو ژن بە ناوەکانی بوشرا گیزەم گوزەلسۆی و دایکی ئەو بە ناوی گولای باروتچوو لە لایەنی کەسێکەوە بە ناوی عومەر ئیگرەتەوە کوژران.

ئێوارەی دوێنێ عومەر ئیگرەت کە دانیشتووی ناوچەی سەلچوکلوی شاری کۆنیایە، هەر یەک لە دەزگیرانە کۆنەکەی کە بەر لە ماوەیەک لێی جیا بووەتەوە، بە ناوی بوشرا گیزەم و دایکی بە ناوی گولای باروتچووی لە ناوی ئۆتۆمبیلەکەیاندا کوشت.

دوای رووداوەکە بکوژەکە رایکردووە و ئەو دوو ژنەش لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە. دوای بەدوداچوون و لێپرسینەوەی پۆلیس، عومەر ئیگرەت بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢ کاتژمێر بەر لە کوژرانی، بوشرا سەردانی بنکەی پۆلیسی کردووە و لە دژی عومەر ئیگرەت داوای تۆمار کردووە.

ز.ش