لە ئەنقەرە تەرمی ژنێک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

ژنێک بە ناوی ڤەرا چیکارەڤا لەلایەن ساڵح گ. -ی هاوسەرییەوە توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامدرابوو، تەرمەکەى لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

لە چانکایای ئەنقەرە تەرمی ژنێک بە ناوی ڤەرا چیکارەڤا لە ماڵەکەى خۆیدا دۆزرایەوە. تەرمەکە بۆ توێکاریی پزیشکی رەوانەى نەخۆشخانە کرا.

راگەیاندرا، چیکارەڤا کە هاووڵاتییەکی رووسە، لە مانگی ئەیلول دا لەگەڵ ساڵح گ دا هاوسەرگیریی کردبوو، بەڵام ساڵح توندوتیژیی بەرامبەر ئەنجامدا بوو و دادگا بڕیاری دوورکەوتنەوەى ساڵح گ،ی لە ڤەرا چیکارەڤا دەرکردبوو.

ژ.ت