ریکخراوی گەیتس: جێگە و پێگەى ژن لە میدیادا زۆر لاوازە

بەپێی لێکۆڵینەوەى رێکخراوی بیل و مەلیندا گەیتس، لە ئاستی جیهاندا لە میدیا و راگەیاندندا جێگە و پێگەی ژنان زۆر لاوازە.

بەپێی ئەنجامەکانی راپۆرتێک، کە رێکخراوی بیل و مەلیندا گەیتس لەم ١٠ ساڵەى دوایدا لە دەزگا میدیایی و راگەیاندنەکانەکاندا لێکۆڵینەوەیان تیادا کردووە، ئەنجامی زۆر سەرنجڕاکێشی تیا دەرکەوتووە. لێکۆڵینەوەکە لە بواری هەواڵ، رێژەى رۆژنامەنووسانی ژن و کاریگەرییان لەسەر میکانیزمی بڕیار و بەرهەمێهنانی هەواڵ لە میدیا نێونەتەوەییەکاندا ئەنجامدراوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پێگەى کاریگەر لە ناوەندەکانی هەواڵدا بە زۆرینەى زۆر لە دەستی پیاواندایە، هەروەها لە بابەتی هەواڵی سەر ژنانیش دا، زۆربەى میکانیزم و بڕیارەکان لە دەستی پیاواندایە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە سەدا ٨٠ی هەواڵەکاندا رێگا بە بەشداریی پسپۆڕانی پیاو دەدرێت. هەروەها دەزگاکانی میدیا و راگەیاندن گرنگی بە رێنماییەکان بەرامبەر بە ژنان نادەن، کە سەدا ٥٠ دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.

لە راپۆرتەکەدا شیکاری و ئانالیز بۆ ١٢ هەزار پەخش و ٥٦ ملیۆن هەواڵ کراوە، زۆربەى هەرە زۆری رۆژنامەنووسانی ژن و بابەتەکانی ژنان لە بواری کۆمەڵایەتیدا، یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندایە، بەڵام لە بابەتە سەرەکی و ستراتیژییەکانی وەک بواری ئابووری و سیاسەت دا بەو ئەنجامە گەیشتوون، کە دەنگی ژن نابیسترێت.

لە میدیاکاندا لە ٨ پسپۆڕی بواری سیاسەت دا ٧ پسپۆڕیان پیاون. لە بواری ئابوریشدا ئەو جێگەیەى بە پسپۆڕانی پیاو دەدرێت، ٣٠ هێندە زیاترە لەوەی کە بە ژنان دەدرێت.
ژ.ت