رەژاک ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی باشوری کوردستان چالاکی ئەنجام دەدات
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخراونی ژنانی ئازادی کوردستان-رەژاک لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان چالاکی ئەنجام دەکات.
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخراونی ژنانی ئازادی کوردستان-رەژاک لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان چالاکی ئەنجام دەکات.
ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوەکانی ژنان بەشێوازێکی گشتی لە تەواوی جیهان لە دژی توندو تیژی دژی ژنان چالاکی بەرێوە دەبەن و سەرەنج ڕادەکێشە سەر توندوتیژیەکان دژی ژنان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕەژاک) بەهەمان مەبەست لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامدەدات.
کات و شوێنی چالاکیەکانی ڕەژاک بەم شێوەییە:
کەرکوک
لە شاری کەرکوک ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ رێپێوانی جەماوەری ئەنجامدا دەدرێت لە ناو بازاری ڕەحیماوە.
کەلار
لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئەو ڕێکخراوە گربوونەوە ئەنجام دەدات و لێدوانێک بۆ رایگشتی بڵاو دەکرێتەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوەکانی تری ژنان. چالاکیەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە بەردەم قائیمقامیەتی قەزاکە بەڕێوە دەچێت.
کۆیە
لە شاری کۆیەش بۆ هەمان مەبەسەت ئەمرۆ سیمیناری بەرفراوان بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوەکانی ژنان بەرێوە دەچێت تێدا نەجیبە عومەر چالاکی بواری ژنان لەسەر ئەو ڕۆژە قسە دەکات، شوێنی سیمنارەکە باخچەی ڕیحانە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک.
سلێمانی
هاوکات لە شاری سلێمانیش بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی تری ژنان رێپێوانی جەماوەری لەسەر ناوی کەمپینی (یەکریزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری) بەرێودە دەچێت تا بەردەم باخی گشتی و بریارە چالاکیەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ دەست پێبکات.
ز.ش