شەهید کاروان هۆرامی؛ کاروانێک لە پەیڤی حەقیقەت
شەهید کاروان هۆرام رێبواری ئەو کاروانەیە کە تاکوو ئەمڕۆ لە سەر بنەمای حەقێقەت، بوونەتە رێبواری ئازادی و لە پێناو راستییەکان خوين دەبەخشن.
شەهید کاروان هۆرام رێبواری ئەو کاروانەیە کە تاکوو ئەمڕۆ لە سەر بنەمای حەقێقەت، بوونەتە رێبواری ئازادی و لە پێناو راستییەکان خوين دەبەخشن.
شەهید کاروان هۆرامی، شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد کە پاش خۆی خەرمانێک لە پەیڤی شیرین و پرەنسپی ڕۆژنامەوانی بۆ بەجێهێشتین. شەهید کاروان تا کۆتا هەناسەی ژیانی بە باوەڕداری ڕاستەقینەی هاوڕێتی و دڵسۆزی، کە لە کەسێتی خۆییدا ناونشینی کردبوو، بووە ڕێنیشاندەرێک بۆ خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد، پەرتووکی 'کاروانێک لە وشە ئازادەکان' گێڕەڕەوەی سەرگوزشتەی کاروانی خەباتکارە.
شەهادەتی کاروان هاوکاتە لە ساڵیادی ئەنفال
١٤ی نیسان، رۆژی ئەنفالی گەلی کورد و هەڵمەتێک بۆ توانەوە و سڕینەوەی نەتەوەیێک بوو. لە رۆژێکی وەهادا شۆڕە سوارێکی شاخی عەواڵان بە کۆڵەبارێک لە وشەی نەرمتر لە شنەی بای کۆسالانی هۆرامان گەیشت بە کاروانی شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد. لە پیرۆزترین جێگەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەساڵی ٢٠٢٣دا خەرمانی پەیڤی شرین و پرەنسیپە ڕۆژنامەواکانی بە میراتی جێهێشت.
راگەیاندنی ئازاد بەردەوام بووەتە دەنگ و رەنگی گەلانی بن دەست و ژنانی ئازادیخواز. هاوکات بووەتە دەنگ و رەنگی چین و توێژە چەوساوەکانی کۆمەڵگە. شەهید کاروان هۆرامی کە سالی ٢٠٠٨ بەشداری شۆڕشی ئازادی کوردستان بوو لە گووندی تەختەی سەر بە هۆرامان لە داییک بووە و بۆ دەست خستنی راستیەکان رووی لە هەوارگەی شۆڕشێ ئاپۆیی کرد.
کاروان؛ درێژەپێدەری شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد
شەهید کاروان لە سەر رێگای هەڤاڵان غۆربەت ئەلی ئەرسۆز و مەزڵووم دۆغان و دەنیز فرات بوو بە لێگەڕینوانی حەقێقەت و هەوڵی دا ببێتە بەردەنگی ئەو کەسانەی کە نەدەبینران و نەدەبیسران.
شەهید کاروان وەکوو شۆڕشگێڕێک و بەرپرسی بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز تێکۆشانی کرد. هاوکات وەکوو رووناکبیرێکی گەلەکەی قووڵ دەچووە نێو بابەتەکان و بە تێگەیشتن لە کۆمەڵگەی کوردستان و لە سەر بنەمای گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد کاری راگەیاندنکاری دەکرد. کاروان باش دەیزانی کۆمەڵگە چی دەوێت و لە سەر ئەو بنەمایە کار وخەباتی دەکرد و سەیری رووداوەکانی دەکرد.
لێگەڕڤانی ئامانجەکانی کۆمەڵگە
کاروان بەردەوام لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە چۆن لە نێوان ئەو ژاوەژاوەی جیهانی راگەیاندنکاری مەگەزین وپۆپۆلیست کە لە سەر بنەمای فریوودان و لە خشتە بردن هەڵچندراوە، بتوانێت ببێتە راگەیاندنکاری حەقێقەت و کۆمەڵگە بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن رێنوێنی بکات.
شەهید کاروان هۆرام رێبواری ئەو کاروانەیە کە تاکوو ئەمڕۆ لە سەر بنەمای حەقێقەت و بوونەتە رێبواری ئازادی و لە پێناو راستیەکان خوين دەبەخشن. ئەم کاروانە تا بگات بە ئەمڕۆ لە بەردەوامی خۆیدا بە شەهیدان گۆڵستان تارا، هێرۆ بەهادین، عەزیز کویلوو ئۆغلوو، نازم داشتان و جیهان بیلگن گەیشتووەتە لووتکە، هێز و بوێری دەدات بە هەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵ ئەدەن لەم کاروانەدا ببنە رێبواری حەقێقەت.