سلێمانی: رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر سیمینارێک رێکدەخات

رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، لە شاری سلێمانی سیمینارێک رێکدەخات.

بە دروشمی 'ئێمە دەڵێین نا بۆ توندوتیژی' رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر هەڵدەستێت بە رێکخستنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (ژنبوون بە واتای مرۆڤبوونە لە دژوارترین دۆخدا'.

هەر یەک لە بێریتان زاگرۆس و ئەفسانە فاتمە و شووشە عەلی سیمینارەکە پێشکەش دەکەن و گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ ئامادەبووان دروست دەکەن.

سیمینارەکە لە بەرواری ٢٢/١١/٢٠٢٠ لە ناوەندی ئەندیشە-سلێمانی و لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

ز.ش