ئەفسەرێکی پێشووی تورک لە ئیزمیر هاوسەرەکەی و کچەکەى کوشت

ئەفسەرێکی پێشووی تورک لە ناوچەى کنک لە پارێزگای ئیزمیر  بە ناوی موستەفا کۆجابیک هاوسەرەکەى و کچەکەى کوشت.

موستەفا کۆجابیک ئەفسەری پێشووی تورک لە ناوچەى ئیزمیر نەرگیوزەل کۆجابیکی هاسەری تەمەن ٥٠ ساڵ و مەلیکە کۆجابیکی کچی تەمەن ٢٢ ساڵی کوشت.

دوای کوشتنەکە، بکوژەکە تەلەفونی بۆ جەندرمە کرد و رووداوەکەى پێ راگەیاندن. تیمی تەندروستی رۆیشت بۆ شوێنی رووداوەکە و رایانگەیاند، هەر دوو ژنەکە لە شوێنی رووداوەکە ژیانیان لە دەستداوە. تەرمەکانیان گواستنەوە بۆ پزیشکی دادی ناوچەی کنک.

مسوستەفا کۆجابیک ئەفسەری شارەزا ماوەی ٣ ساڵ کاری ئەفسەریی پسپۆڕی کردووە و دواتر دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

ژ.ت