ژنانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بە ئۆنلاین کۆبوونەوە

کۆمسیۆنی دیپلۆماسی ژنانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی پارتی چەپی ئەڵمانیا بە ئۆنلان کۆبوونەوە.

ئایشە ئاجار وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا هاووتەبێژی کۆمسیۆنی دەرەوە و ئەندامانی کۆردیناسیۆنی ژنانی هەدەپە لەگەڵ کۆرنیلا موهرینگ پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمان و وتەبێکی ژنانی پارتەکە، ماژا تیگیلیەر، گۆکای ئالبولوت، سەعادەت سۆنمەز و جانسوو ئوزدەمیر پەرلەمانتارانی پارتی چەپی ئەڵمانیا بە ئۆنلاین کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، قسە لەسەر زیادبوونی رێژەی توندوتیژی لەسەر ژنان لە تورکیا و چارەسەری ئەو دۆخەکرا و راگەیەنرا، پەیمانی ئەستەنبوڵ بۆ ژنانی ئەڵمانیا، تورکیا و باکووری کوردستان زۆر گرنگە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە خەباتی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و ئەنجامی سیاسەتەکانی دژی ژنان لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە کرا.

هەروەها دەستدرێککی، توندوتیکی سەر ژنان لە تورکیا و کوردستان بە دەستی هێزەکانی دەوڵەت وەک سیاسەتی شەڕی تایبەت لەقەڵەمدرا.

ف.ق