باشاران: ئاکەپە سەربازە دەستدرێژکەرەکان دەپارێزێت

عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجوونی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، ئاکەپە بەرگری لە موسا ئۆرهان سەربازە دەستدرێژیکەرەکە دەکات.

موسا ئۆرهان سەربازە دەستدرێژکەرەکەى سوپای تورک، کە دەستدرێژیی کردبووە سەر ئیپەرک ئەر و ئەو تاوانە بووە هۆی کوشتنی ئیپەک ئەر، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەو سەربازە دەستدرێژیکەرەی سوپای تورک ئازاد کراوە. عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجوومەنى ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەوبارەیەو وتی "لە رێگەى راگەیاندن و میدیاکانی نزیک لە ئاکەپە و دەسەڵاتەوە و لە لایەن وتەبێژەکانی دەسەڵاتەوە بەرگری لە موسا ئۆرهان دەکرێت. ئێمە باش  ئەوە دەبینین، کە هەموو رۆژیک هەندێک بابەت دەنووسرێن بۆ ئەوەى خاتوو ئیپەرک ئەر تاوانبار بکەن، هەر ئەوە ماوە بە تەواوەتی بیکەنە تاوانباری سەرەکی و موسا ئورهان بەبێ بێتاوان نیشان بدەن، ئەو بابەتانە بە پلان و بەرنامە و بەشێوەى رێکخستنکراو بۆ بەرگریکردن لەو سەربازە دەستدرێژیکەرە دەنووسرێن و بڵاو دەکرێنەوە".

باشاران ئەوەشی وت، سەربازە دەستدرێژیکەرەکە خۆی لەبارەی ئەوەى دەپارێزرێت، قسەى بۆبەرپرسانی دەوڵەت و داواکاری گشتی و بەرپرسانی دادگاکان کردووە. وتیشی  "ئێمەش دەبینین، کە ناسنامەى فێعلیی بەرگریکردن و قەڵغانیان بۆ داتاشیوە و بەرگریی لێدەکەن. ئەو دەستدرێژیکەرە بۆ خۆی وتبووی 'هیچم لێناکرێت' دواى ئەوانەش، سەرباری ئەوەى تاوانەکەى زۆر گەورەیە و دەستدرێژیی کردووە بووەتە هۆی کوشتنی مرۆڤێک، بەڵام دیسانەوە موسا ئۆرهان ئازاد کراوە. گەرچی لە کارەکەى دەرکراوە، بەڵام ئێمە دەبینین، کە بەئاسانی ئەو عەقڵیەتەى پشتیوانی لەو دەستدرێژیکەرە دەکەن هەر بەردەوامیی هەیە و بابەتیش بۆ پاساودانی تاوانەکەى دەنووسن و خۆشیان ئازاد کردووە".

ژ.ت

****