لە ئێلح ژنێک بە شێوەیەکى گوماناوی گیانی لە دەستدا

لە ناوچەى کەرجەوسی ئێلح ژنێک بە ناوی خالیسە کۆرکماز بە شێوەیەکى گوماناوی گیانی لە دەستدا.

ژنێکی تەمەن ٧٤ ساڵ بە ناوی خالیسە کۆرکماز لە گوندی جمەلنەی ناوچەى کەرجەوسی پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان بە شێوەیەکى گوماناوی گیانی لە دەستدا. دەوترێت، خالیسە لە بینایەکی ٢ نهۆمییەوە بەربووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

کۆرکماز بە ئامبولانس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەوڵە پزیشکییەکان بێ ئەنجامبوون و گیانی لە دەستدا.

ژ.ت