پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵەى ژنانی رۆسا لە ئامەد
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانیدا بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لە ئامەد.
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانیدا بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لە ئامەد.
پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەى ژنانی رۆسا و دەرگای کۆمەڵەکەیان شکاند و چوونە ناو بارەگای کۆمەڵەکەوە و دەستیانکرد بە تێکوپێکدانی کەلوپەلی ناو کۆمەڵەکە و دەستیانگرت بەسەر نووسراو و بەڵگەنامەکانى کاری کۆمەڵەکەدا.
کۆمەڵەى ژنانی رۆسا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە "لەم کاتەدا کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵەکەمان لە رۆژی دروستبوونیەوە تاوەکو ئێستا بەبێ پسانەوە لە دژی ئەو توندوتیژییانە کاریکردووە و رانەوەستاوە. ئێمە ئەو پێشێلکارییە قبوڵ ناکەین، کە لە دژی کۆمەڵەکەمان ئەنجامدراوە. ئێمە سەر دانانەوێنین بۆ سیاسەتی گوشار و لەناوبردنی سیستمی باڵادەستیی پیاو و ئەو دژایەتییەی بەرامبەر بە دەستکەوتانى ژنان ئەنجامی دەدەن و بەهێزترەوە درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین. داوا لە هەموو رێکخراوەکانى ژنان دەکەین، کە پشتیوانى لە کۆمەڵەى رۆسا بکەن. دەشبێت هەڤاڵە دەستگیرکراوەکان بە خێرایی ئازاد بکرێن".
کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە:
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد ئەم کەسانە دەستگیرکراون، نارین گەزگۆر ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لە رحا، ئایلا ئاکات ئاتا ئەندامی دامەزرێنەری کۆڵەی ژنانی رۆسا لە ئامەد، عەدالەت کایا سەرۆکی کۆمەڵەى رۆسا، گولجیهان شیمشەک و زەلال بیلگین چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، محەمەد ئارسلان هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە)، ئۆزلەم گیوندوز ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە، رەمزییە سزجی و قاسم کایا هاوسەرۆکانی هەدەپە لە یەنیشەهیر، عەلی ئالتنکایانیک ئەندامی هەدەپە، سیاسەتمەدارانی کورد جەلال یۆڵداش و نازیلە تورسوس دەستگیرکراون.
ژ.ت