کۆنگرەی ستار-ی هەرێمی عەفرین سێهەمین کۆنفڕانسی خۆی ساز کرد
کۆنگەری ستاری هەرێمی عەفرین لە شەهبا بە دروشمی 'بە رۆحی تێکۆشانی هەڤرین و زەهراکان داگیرکەری بروخێنن، شۆڕشی ژنان مسۆگەر بکەن' سێهەم کۆنفرانسی خۆی ساز کرد.
کۆنگەری ستاری هەرێمی عەفرین لە شەهبا بە دروشمی 'بە رۆحی تێکۆشانی هەڤرین و زەهراکان داگیرکەری بروخێنن، شۆڕشی ژنان مسۆگەر بکەن' سێهەم کۆنفرانسی خۆی ساز کرد.
لە ناوچەی ئەحداسی سەر بە شەهبا، کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین سێهەمین کۆنفڕانسی خۆی بە ئامادەبوونی ١٦٠ ژن لە هەموو رێکخراو و ئەنجومەنەکانی شەهبا، بە دروشمی 'بە رۆحی تێکۆشانی هەڤرین و زەهراکان داگیرکەری بروخێنین، شۆڕشی ژنان مسۆگەر بکەین، ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەرکرنی نەتەوەی دیمۆکراتیکە' ساز کرد.
وتەی کردنەوی کۆنفڕانسەکە لە لایەن دەلیە حەنان کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە پێشکەش کرا. حەنان لە قسەکانیدا رایگەیاند، ژنان خۆڕاگریەکی دوولایەنە بەڕێوە دەبن، خۆڕاگریەک بۆ گەڕانەوە بۆ سەر خاکی خۆیان و خۆڕاگریەکیش وەستان لە بەرامبەر سیستمی دەسەڵاتدارەکان.
دواتر لەسەر ناوی دەستەی ژنانی باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا، جیهان خدرۆ قسەی کرد و وتی:" کۆنگرەی ستار پڕۆژەی وڵاتپارێزیە و ژنان ئەمڕۆ لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا بارودۆخێکی مەترسیدار تێدەپەڕێنن. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە پڕۆژەکەمان دەبێتە وڵامدەرەوەی هەموو ریگریەکان."
لە کۆنفڕانسەکەدا رێنوێنیەکانی رێبەر ئۆجالان لە بارەی ژنان، خرانەروو و سینەڤیزیۆنێکیش لە بارەی کاروچالاکیەکانی دوو ساڵی رابردووی کۆنگرەی ستار پێشکەش کرا.
لە کۆنفڕانسەکەدا راپۆرتی دوو ساڵی رابردووی کاروچالاکیەکانی کۆنگرەی ستاریش خوێنرایەوە و لەگەڵ چەند پێشنیارێک، چەند بڕیارێکیش دران.
ئەو بڕیارانەی لە کونگرەکەدا دران بریتین لە:
١-بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان و بەرفراوانکردنی چالاکیەکان بە مەبەستی پشتیوانی بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ.
٢-ئەنجامدانی چالاکی لە دژی داگیرکەری و فاشیزم.
٣-ئامادەکردن و بەرێکخستنکردنی گەل لەسەر بنەمای گەلی شۆڕشگێر.
٤-تێکۆشان بۆ چەسپاندنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی.
٥-چەسپاندنی مۆدێلی خانەوادەی دیمۆکراتیک و کۆمەڵگایەکی سیاسی.
٦-کردنەوەی ئەکادیمیای تایبەت بە پیاوان.
٧-کردنەوەی ناوەندێک بە ناوی سارا بۆ رێکخستن.
لە کۆنفڕانسەکەدا هەر یەک لە ئایشە حسۆ هاوسەرۆکی پەیەدە، هەدیە یوسف ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەیەدە و زەینەب قەنبەری وتەبێژی ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتیکیش وتەیان پێشکەش کرد و رایانگەیاند، تیکۆشانی ژنانی عەفرین ئەمڕۆ دەرباسی مێژوو بووە و ژنانی کورد لە هەموو هەڵومەرجیکدا بەردەوام دەبن لە تێکۆشاندا.
ز.ش