یەکێک لە ژنە تێکۆشەرەکان؛ ئاردل چەشمە

ئاردل چەشمە ئەندامی پاژکە و یەکێکە لەو ١٥ زیندانییەی دۆسیەی پەکەکە و پاژک کە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٣٠ نیسانەوە دەستیان بە ڕۆژووی مردن کردووە.

 ناوچەی لیجەی ئامەد سەرباری هەموو تودوتیژییەکانى دەوڵەت و سەرباری ئەوەى هەموو کات بووەتە ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەڵام هیچ کاتێک بۆ دواوە نەگەڕاوەتەوە. لیجە یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆر قارەمان و شۆڕشگێڕی لە باوەشی خۆیدا پەروەردە کردووە. یەکێک لەو قارەمانانەش ئاردل چەشمەیە، کە لە ١ی ئازاری ٢٠١٩ / ١٠ی رەشەمەوە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی بە مانگرتنی بێسنوور کردبوو. لە رۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ / ١٠ی بانەمەڕیش  بەدواوە، چالاکییەکەی بۆ ڕۆژووی مردن گۆڕی.

لە منداڵییەوە لەبارەی هاوڕێیەتییەوە دەینووسی

چەشمە لە ساڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی لیجەی ئامەد چاوی بەدونیا هەڵێناوە. منداڵی شەشەمی خێزانێکی ٨ منداڵییە، هەر لە منداڵێیەوە، دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٧٥ ماڵێان گواستوەتەوە ناوەندی ئامەد، چەشمە ساڵی ١٩٨٠ دەستی بە خوێندن کردووە و خوێندنی لە ئامەد تەواو کرد. چەشمە هەمیشە بە کەسێکى ڕووخۆش لەناو دەوروربەرەکەیدا ناسراو بوو. هێشتا منداڵ بوو کە لەبارەی هاوڕێیەتییەوە بابەتى دەنووسی دەینووسی.

لە بواری ژناندا خەباتی دەکرد

چەشمە لە ساڵی ١٩٩٠ لە لقی گەنجانی هەدەپە دەستی بەکار کرد. لە تێکۆشانی ئازادیی ژناندا ئەرکی گرتە ئەستۆ. چەشمە لە ساڵی ١٩٩٠ لە دروستکردنی کۆمەڵەی ژنانی وڵاتپارێزدا (YKD) دەستی بەکار کرد و لەوێش بۆ ماوەیەک خەباتی ژنانی بەڕێوەبرد.  لە ساڵی ١٩٩٣ لە بواری کاری مەدەنی و کۆمەڵایتی لە ئامەد بەشداری خەبات بوو. چەشمە لە گەلێک بواری ژنانی تورکیا و کوردستاندا کاری کردووە. دواتر بەشداری ناو ریزەکانی پەکەکە بوو و لەناو تێکۆشاندا چالاکانە ڕۆڵی دەگێڕا.

قۆناغی گرتووخانەی بە دوورخستنەوە لەم گرتوخانە بۆ ئەو گرتوخانە تێدەپەڕنێت

چەشمە لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوەندی ئامەد لەگەڵ هاوڕێیەکانیدا دەستگیر کران. لەوە بەدوا لە لایەن دادگاوە بە زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا. سەرەتا دوورخرایەوە بۆ زیندانی چەولیک، مووش و زۆرێک لە گرتووخانەکان، دواترینیان دوورخرایەوە بۆ گرتووخانەی جۆری (M)ی گەبزە.

هەمیشە بوەتە پارچەیەک لە تێکۆشان

چەشمە لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ لابردنی گۆشەگیریی قورس لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، ٦٨ ڕۆژ مانیگرت. ساڵی ٢٠١٢ مانگرتنی لێ دەکەنە بیانوو و دووری دەخەنەوە بۆ گرتووخانەی جۆری (M)ی گەبزە. دوای ٧ ساڵ و جارێکی دیکە بۆ هەمان ئامانج و مەبەست لە ١ی ئاداردا بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی لەیلا گیوڤەن و زیندانییەکان بەشداریی لە مانگرتن دا کرد. چەشمە لە ٣٠ی نیسانەوە چالاکیی خۆی گەیاندووەتە ئاستێکی بەرزتر و بەشداریی ڕۆژووی مردن (چالاکیى مانگرتن تا مردن) بووە. چەشمە هەمیشە بەشێک بووە لە بەرخۆدان و ئێستا ٢٥ ساڵە لە گرتووخانەدایە.

 

ر.م