١٠ خانەوادەی دیکە بۆ شەنگالی ئارام گەڕانەوە

١٠ خانەوادەی دیکەی شەنگال گەڕانەوە زێدی خۆیان و رایانگەیاند، بەم گەڕانەوەیە ئەوان دەیانەوێت پەیامێک بە حکومەتی بەغدا بدەن کە دۆخی شەنگال ئارامە.

لەم کاتەدا ککە هەڕەشەکانی دەستوەردان لە سەر شەنگال لە ئارادایە، خەڵکی شەنگال بە هەموو رێبازێک هەوڵ دەدەن خاوەنداری لە زێدی خۆیان بکەن.

بەم ئامانجە ١٠ خانەوادەی دیکەی شەنگال لە کەمپەکانی باشوری کوردستانەوە دوێنێ گەڕانەوە شەنگال.

خانەوادەکان کە گەڕانەوە رایانگەیاند، بەم هەڵوێستەی خۆیان دەیانەوێت پیشانی حکومەتی عێراق بدەن کە شەنگال ئارامە.

بەپێی زانیاریەکانی کۆمیتەی پێشوازیکردنی کۆچبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال، ئئەو ١٠ خانەوادەیە لە ناحیەی سنونێ و شاروچکەی خانەسوور جێگیر کراون.

خەلەف دەخیل کە یەکێکە لەو کەسانەی بۆ شەنگال گەڕاوەتەوە و پێشتر لە کەمپی کەپەرتۆدوی دهۆک بووە، بۆ ئاژانسی رۆژ نیوز قسەی کرد.

خەلەف دەخیل رایگەیاند، پێویستە ئەم گەڕانەوەیەە وەک خاوەنداریکردن لە شەنگال پێناسە بکرێت وو وتی، "شەنگال ئارامە و پێویستی بە گۆڕینی سیستمی پاراستنی نییە."

ف.ق