٣٣ پەرلەمانتاری سویسرا: پێویستە فشار لەسەر تورکیا دروست بکرێت

٣٣ پەرلەمانتاری پەرلەمانی فیدڕالی سویسرا داوایان کرد فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکرێت.

٣٣ پەرلەمانتاری پەرلەمانی فیدڕالی سویسرا بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانەوە لەلایەن دەوڵەتی تورک، هەوڵی داخستنی هەدەپە، هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، نامەیەکیان بۆ یاریدەدەر و سەرۆکی پەرلەمانی سویسرا نارد.

پەرلەمانتارانی سویسرا لە نامەکەیاندا رایانگەیاند، ئەوان بەهۆی پێشێلکردنی مافەکان لە تورکیا ئەم نامەیەیان نووسیوە و وتیان:"ئێمە دەمانەوێت لە بەرانبەر پێشێلکاری مافەکان کە لەلایەن دەوڵەتی تورک ئەنجامدەدرێت فشار لەسەر ئەو دەوڵەتە دروست بکرێت. ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ زیاتر گۆشەگیر دەکرێن. دەیانەوێت ئەو کەسانەی هەڵبژێردراون بێدەنگ بکرێن و میدیای رەخنەگریش بێدەنگ ببێت. لە هەمانکاتدا ژمارەیەکی زۆر چالاکوان و رۆژنامەنووس دەستگیرکراون.

دەوڵەتی تورک لەم ساڵانەی دواییدا هێرشی کردە سەر کورد و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. ئەو هێرش و داگیرکەریانە لەدژی هەموو پەیمانێکی نێودەوڵەتین.

بەپێی بۆچوونی ئێمە سویسرا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت. ئێمە داوا لە سەرۆکوەزیری تورک و بەڕێوەبەرانی ئەو وڵاتە دەکەین کە فشارەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەدا کەم بکەنەوە. پێویستە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک دەست لە هەوڵەکانی داخستنی هەدەپە هەڵبگرێت. پێویستە تورکیا بڕیاری کشانەوە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ هەڵبوەشێنێتەوە.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە نامەکەیان ئیمزا کردووە: