بە دیمەن

٩ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی کۆبانێدا تێدەپەڕێت: دەبێت دادگایی و سزا بدرێن

لە ٩ـەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی کۆبانێدا، بنەماڵەی کۆمەڵکوژکراوانی کۆبانێ ڕایانگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژیی کۆبانێ کە تێیدا ٢٥٣ کەس کوژراون، دادگایی و سزا بدرێن.

ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران، چەتەکانی داعش لە دەوروبەری کاتژمێر ٤ی بەیانی چوونە ناو شاری کۆبانێ و ژمارەیەک لە گوندەکانی؛

بەگوێرەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، جیا لە قەناس بەدەستەکانیان و تەقینەوە خۆکوژییەکان، بە شێوازی سەربڕین و کوشتن لە نزیکەوە، کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەیان ئەنجامدا. چەتەکان لە بەشێک لە گەڕەکان، لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە و بە تایبەت لە گەڕەکەکانی کانی کوردان خۆیان حەشار دا و کۆمەڵکوژی دڕندانەیان ئەنجامدا.

چەتەکانی داعش لەو گەڕەکانەی خۆیان حەشاردا بوو، گیریان خواردبوو و بەهۆی ئەوانەوە دانیشتوانی شارەکەش نزیکەی سێ ڕۆژ گیر هاتبوون. لەو کاتەدا یەپەگە و یەپەژە توانیان بە هێزی تایبەت، زرێپۆش و ئەمبولانسەوە هاوڵاتییە مەدەنییە گیریخواردووەکان ڕزگار بکەن. بە تایبەتی بە سەدان کەس خەڵکی مەدەنی لە لە دارستانی کۆبانێ دا بۆ ماوەیەک هێشتەوە. ماوەی دوو شەو ڕێگەی سنووری نێوان تورکیا و ڕۆژئاوا داخرا و گەل گیروودە هاتن.

چەتەکانی داعش بە دڕندانەترین شێوە، خەڵکی مەدەنی کۆبانێ-یان کردە ئامانج و کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا. بەکورتی بە شێوازێکی نامرۆڤانە هەرچی لە دەستیاندا بوو دژ بە خەڵکی مەدەنی بەکاریان هێنا.

یەکێکی تر لە کردەوە هۆڤانەکانیان ئەوە بوو کە بە جلوبەرگی یەکینەکانی پاراستنی گەل و "سوپای ئازاد"ەوە هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی، چوونە ناو ماڵی خەڵکەوە لەناو ماڵەکانیان کۆمەڵکوژیان کرد و هەرکەسێک ڕووبەڕوویان بووەوە کوشتیان. بە گوێرەی زۆرێک لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە مرۆییەکان، ئەو کۆمەڵکوژییەی چەتەکانی داعش لە ئاستی کۆمەڵکوژیی کورد دایە.

سارا حەسەن عەلی، هاوژینی شەهید محەممەد ڕەشۆ، وەها باسی ئەو ساتەی کۆمەڵکوژییەکە دەکات: "دوای چەند مانگێک لە شەڕی کۆبانێ، هەندێک ئارامی گەڕابووەو بۆ شارەکە. بەیانی، لە نێوان کاتژمێر ٤ بۆ ٥ی بەیانی، دەنگی تەقە دەستی پێکرد و بەرزتر بووەوە، وتمان دەبێ چی بێت بەڵام دەنگەکە زیاتر و بەردەوام بوو.

سارا حەسەن عەلی وتی، محەممەدی هاوسەری لە سەنتەری شاردا کوژرا و دراوسێکەمان بە سەختی بریندار بوو بە زەحمەت لە دەستی چەتەکان هەڵهات و خۆی گەیاند بە ئێمە، پاشان تەقینەوەیەکی گەورە لە نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا، تا ئێستاش دەنگی تەقینەوەکە لە مێشکماندا دەنگ دەداتەوە. دەنگی هاواری کۆبانێ گەیشتە ئاسمان، هەموو ئەو گەلەی کۆبانێ کە پێشتر ئاوارە بوون بۆ ناو دارستانەکان و گردی تل شیرێ. زۆرێکیان منداڵ، هاوژین، برا و خوشک و دایکیان شەهید بوو. هەروەها لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵک چووینە تل شیر، هەموومان کۆبووینەوە، دوو کوڕەکەم لە نەخۆشخانە بوون و نەخۆشخانەکە لە لایەن چەتەکانەوە دەورە درا بوون. دوای شکاندنی گەمارۆکە منداڵەکانم گەیشتنەوە. ئەو بەیانییە ڕەشە هێشتا لە مێشکماندایە و لە بیر ناچێتەوە. دوژمنان هەمیشە لە پیلانی کوشتن و لەناوبردنی گەلی کوردن بەڕێگەی ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییانەوە. بەڵام ئێمە هەین و کەس ناتوانێت لەناومان ببات."

هەروەها فیراس ئەحمەد ئاتاش، کە دایک و براکەی لە کۆمەڵکوژی کۆبانێ شەهید بوون، قسەی کرد و وتی: "بەیانی بە دەنگی تەقینەوە لە خەو هەڵساین، یەکسەر چووینە ئەوێ و دەیان تەرممان لە سەر زەوی بینی. یەکەمجار نەمانزانی چی ڕوویداوە بەڵام دواتر پێیان وتم داعش هاتووتە ناو کۆبانییەوە من بەرەو ماڵ دەهاتمەوە بینیم بەرەو ئێمە تەقە دەکرا یەکسەر دەرگاکەم داخست و چوومە ژوورەوە و چاوم بە قاچ و پێی براکەم کەوت بریندار بوون و منیش تفەنگەکەیانم لێ وەرگرت بەسەرماندا گولە دەباری. دواتر بیستم دایکم و دوو برام لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون. بەڕاستی ئەو ڕۆژانە هێشتا پێناسە ناکرێت، دەڵێم ڕەنگە خەونێک بێت. بەڵام ئەو خەونە برا و دایکمی لێ وەرگرتم."

وەحید شێخ نەبی کە باوک و کوڕەکەی لەبەر چاوی خۆیەوە شەهید بوون، دەڵێت "باوکم میوانی ماڵی ئێمە بوو، خۆی لەگەڵ هاوڕێیەکی هات و ئەو ڕۆژە لە ماڵی من مایەوە". لەو هێرشە کۆمەڵکوژییەدا باوکم و کوڕەکەم و خاڵۆزام و برای هاوژینەکەم و برای دیکەم و هاوژینەکەیم  لەدەستدا. هەموو شەهید بوون. قەد ئەو کردەوە هۆڤانەیەم لە بیر ناچێتەوە.