گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه دوێنێ له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست له باشووری كوردستان زنجیره‌چالاكییه‌كیان له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامدا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندبوو:
هێزه‌كانمان له هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥:٠٠، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست جێگیربووبوو، چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له ٧ قۆڵه‌وه ده‌ستڕێژییان له‌و گرده كرد كه دوژمنی له‌سه‌ر بوو. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به چه‌ندین ئۆتۆمبێل كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان گواسته‌وه ده‌وروبه‌ری گوندی لێلیكان. له شه‌وی هه‌مان ڕۆژدا، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری لێلیكانیان كرد.
s.m