'بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ تا کۆتایی تێدەکۆشین'

گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە، لەبارەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد قسەیان کرد و رایانگەیاند، بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ تا کۆتایی تێدەکۆشن.

گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە، لەبارەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد قسەیان کرد. گەریلاکان رایانگەیاند، ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان زۆر گرنگ و واتادارە. بۆ ئازادی فیزیکی ئۆجالان تا دوایی تێدەکۆشن. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەبارەی رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەم شێوەیە قسەیان کرد:

رووکەن جوودی: سەرەتا ٤ی نیسان لە گەلان ژێردەستە، هەڤاڵە شەهیدەکان و هەموو هەڤاڵانی زیندان پیرۆز دەککەین. سەرۆکایەتی بە ژیانی خۆی، بە پراکتیک و تێکۆشانی خۆی و رێبازی ژیانی ئازادی بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانی هەموو کەسێکیدا. رێبەر ئاپۆ بە هەبوونی خۆی پیشانیدا کە چۆن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیان. ئەم شەڕەی کە ئێستا بەڕێوەدەبرێت، بۆ ژیانێکی ئازادە، بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە. ئازادی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی ژێردەستە بە واتای ئازادی دێت. بۆ ئەم ئازادیەش، ئێمە گەریلاکانی پسپۆڕ، بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشین. لەسەر ئەم بناغەیە ٤ی نیسان لە رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵە شەهیدەکان هەمووان پیرۆز دەکەم. بێ سەرۆک ژیان نابێت! ژن، ژیان، ئازادی!

'لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلان بووە هوشیاری'

رۆژدا شەڤال: ٤ی نیسان بۆ ئێمە رۆژێکی پیرۆز و گرنگە. رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ ٤ی نیسان لە هەموو جیهان پیرۆز بێت. لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلان هەمووان بوو بە هوشیاری. بۆیەش واتای ئەم رۆژە زۆرە. بۆ خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ، وەک گەریلایەکی یەژاستار لە ساڵی ٢٠٢١ دا وەک گەریلای پرۆفیشناڵ زیاتر رۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین و بە بەهێزی بەشداری دەکەین. خاوەنداری لەم رۆژەدا دەکەین.

'رێبەر ئاپۆ وەک خۆر (رۆژ)، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرم دەکاتەوە'

حەیدەر گارزان: سەرەتا ٤ی نیسان لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەم. رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ، رۆژی لەدایکبوونی گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. رێبەر ئاپۆ گەلی کوردی لە خەوی هەزاران ساڵە هەستاند و هەستایە سەر پێ. گەلی کورد بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ وەک گەلێکی شۆڕشگیر، شۆڕشگێری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات. رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکک رۆژێک هەڵهات و گەلانی هەرێمەکەی گەرم کردەوە. گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ لەدژی زوڵم وو زۆردەستی، کۆیلایەتی و ژێردەستەیی هەستاونەتە سەر پێ، بەرخۆدان دەکەن. لەم رۆژە ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە بەڵێنی دڵسۆزی خۆمان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەینەوە و بڕیاری خۆمان بەهێز دەکەین. هەروەها بەرخۆدانی خۆمان گەورەتر دەکەین. وەک دەزانرێت هەنگاوی'کاتی ئازادیە' بەردەوامە، بەم بۆنەیەوە ئێمە هەنگاوەکە فراوانتر بکەین. بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێمە بانگ لە گەلان دەکەین کە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن. پێویستە گەلەکەمان زیاتر بە بەهێزی بەشداری لە تێکۆشانەدا بکات. ئێمە رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ جارێکیتر لە گەلی ککورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پیرۆز دەکەین.

'تێکۆشانمان بۆ رزگاکردنی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالیە'

بێریتان رێناس ئامەد: ئێمە سەرەتا ٤ی نیسان لە گەلانی جیهان و کادرانی پەکەکە پیرۆز دەکەین. لەگەڵ لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ کۆمەڵگا سەرلەنوێ دروست بوو. ئەگەر ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار جێی خۆمان لە ناو ئەم تەڤگەرەدا دەگرین، بناغەکەی ئەم رۆژەیە. ئەگەر دۆخی پەکەکە، دۆخی کورد و جیهان گەیشتبێتە ئەم ئاستە هەمووی لە سایەی رێبەر ئاپۆ بووە. مرۆڤ ئەم رۆژە هەرچەندێک پێناسە بکات، باسی بکات، ناتوانێت بە تێرکەری باسی بکات. رێبەر ئاپۆۆ لەناو ٤ دیواردایە، بەڵام بە واتای ئەوە نایەت کە ئازاد نییە. دەبێت لە رووی فیزیکیەوە ئازاد بێت، بەڵام لەناو چوار دیواریشدا بێت لە رووی هزریەوە ئازادە. تێکۆشانی ئێمە لەسەر ئەم بناغەیەیە کە رێبەر ئاپۆ ئەم رۆژە ببینێت. وەک هێزەکانی یەژاستار ئەمرۆ لەسەر ئەم چیایانە تێدەکۆشین کە ساڵی ٢٠٢١ بکەینە تێکۆشانی ئازادی فیزیکی سەرۆکەکەمان. لەگەڵ سەرۆکی خۆمان ئەم رۆژە پیرۆز بکەین. بریاری ئێمە ئەوەی تێکۆشانمان تا ئەو ئاستە بەرز بکەینەوە. ئێمە جارێکیتر ئەم رۆژە لە هەڤاڵانمان، لە هێزەکانی یەژاستار، پەکەکە و پژاک و گەلانی جیهان پیرۆز دەکەین.

ف.ق