بایک: دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئیدی ناتوانێت خۆی بەڕێوەببات

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، "هەدەپەش دابخەن، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئیدی ناتوانێت بەڕێوەبچێت و کۆتاییان پێهاتووە. بەرخودانی گارە، ٨ی ئادار و نەورۆز بە شێوەیەکی زەق ئەوەى خستووەتە بەرچاو.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، "هەدەپەش دابخەن، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ئیدی ناتوانێت بەڕێوەبچێت و کۆتاییان پێهاتووە. بەرخودانی گارە، ٨ی ئادار و نەورۆز بە شێوەیەکی زەق ئەوەى خستووەتە بەرچاو.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەشی دووەمی بەرنامەى تایبەتی ستێرک تیڤی دا شیکاریی بۆ گوشارەکانی سەر هەدەپە، هێرشەکانی پەدەکە لە دژی ناوچەکانی گەریلا، سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە لە دژی ژنان و بەرخودانی زیندانیان کرد.

- لەمدواییانە هێرشەکان بۆ سەر هەدەپە زیادیانکردووە. پەرلەمانتاریی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵوەشێندرایەوە و دوای ئەوەش دۆز بۆ داخستنی هەدەپە کرایەوە، ئێوە ئەو هێرشانە چۆن لێکدەدەنەوە؟

فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو لەبەر ئەوەى مرۆڤێکی خاوەن باوەڕە، لەگەڵ گەلدایە، لە دژی زوڵم و ئەشکەنجەیە و لەبەر ئەوەی ئەشکەنجەکانیانى ئاشکرا و ریسوا کرد کردوویانەتە ئامانج. گەرگەرلی ئۆغڵو مرۆڤێکی هێژایە، زوڵم و ئەشکەنجەى قبوڵ نەکرد. لەبەر ئەوەش هەڕەشەیان لە گەرگەرلی ئۆغڵو کرد، بەڵام دیسانەوە نەیانتوانی پاشەکشەى پێ بکەن. گەرگەرلی ئۆغڵو هەم باوەڕی خۆی و هەمیش ئەرکی مرۆییانەى خۆی بۆ گەلان بەجێدەهێنێت. لە باوەڕدا ئەخلاق و ویژدان بنەما و سەرەکییە. گەرگەرلی ئۆغڵو خاوەنی ئەخلاق و ویژدانە. هەموو کات دژی زوڵمی سەر کوردان وەستاوەتەوە. لە دژی ئەشکەنجە بەرامبەر بە هەموو کەسێک وەستاوەتەوە. دەیانەوێت لە کەسایەتیی گەرگەرلی ئۆغڵودا ئەو کەسانە بترسێنن، کە بۆ خاوەنداریکردین لە گەلان، دیموکراسی، ئازادی، ئەخلاق و ویژدان تێدەکۆشن، بەڵام لەوەدا سەر ناکەون.

دۆزی داخستنی هەدەپەیان کردووەتەوە و دەیانەوێت قەدەغەى کاری سیاسی بەسەر ٧٠٠ کەسدا بسەپێنن، هەوڵ دەدەن هاوکاریی دارایی گەنجینەى لێ ببڕن. بۆ؟ چونکە هەدەپە نەک تەنها نوێنەرایەتی گەلی کورد، بەڵکو لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتیی گەلانی تورکیاش دەکات. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دەسەڵاتی دژ بە برایەتی، پێکەوە ژیان و دیموکراسی و ئازادییە. دەیانەوێت هەموو کات کۆمەڵگە پارچە بکەن، رادەستی بکەن و بیخەنە خزمەتی خۆیان. ئەوانەى خۆیان رادەست نەکردووە دەیانگرێت، دەیانکوژێت و گوشاریان لەسەر دروست دەکات. حیزبێک، کە لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە وەستایەوە و نوێنەرایەتیی دیموکراسی دەکات و سەری دانەواند، هەدەپەیە، بۆیە دەیانەوێت هەدەپە دابخەن. لە کەسایەتیی هەدەپەدا دەیانەوێت هەموو ئەو کەسانەى لە دژیان وەستاونەتەوە چاوترسێن بکەن، رادەستیان بکەن و بەو شێوەیە لەسەر دەسەڵات بمێننەوە.

سەرباری هەموو ئەوانەش هەدەپە سەری نەنەواند و وتی، 'نەریتێکی دێرینی سیاسیمان هەیە و ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەى نوێنەرایەتیی ئەو رەوتە دێرینە بکەین و ببین بە هێڵی سێیەم'. گەلیش خاوەنداریی لە هەدەپە کرد، چونکە گەلی کوردستان و هێزە دیموکراسییەکان، کێ خزمەت بە گەل بکات خاوەنداری و پشتیوانیی لێدەکەن. ئەگەر گەل ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لە هەدەپە دەکات، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. کردار و هەنگاوەکانی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەرگەرلی ئۆغڵو و هەدەپە لە ناو گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکاندا بووەتە هۆی دروستبوونی توڕەییەکی گەورە. بۆیە لە نەورۆزدا بە شێوەیەکی بە هێز خاوەنداری و پشتیوانییان لە هەدەپە کرد.

کورد نەک تەنها لە ناو هەدەپە، بەڵکو لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێدەکۆشێت

بۆ دەیانەوێت هەدەپە دابخەن؟ چونکە سیاسەتی پاکتاوکردن لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبەن. ئەوان وادەزانن، کاتێک هەدەپە دابخەن دەتوانن سیاسەتی پاکتاوکردن لە دژی گەلی کورد بە ئەنجام بگەیەنن، بەڵام خۆیان فریو دەدەن. هەدەپە تەنها حیزبێکی کوردان نییە، بەڵکو حیزبێکی تورکیایە. نوێنەرایەتیی هەموو ئەو هێزانە دەکات، کە لە بەرامبەر فاشیزم وەستاونەتەوە. راستە، کورد لە ناو هەدەپەدا سیاسەت دەکات، بەڵام تەنها سیاسەتکردنەکەیان لە ناو هەدەپە دا نییە، بەڵکو لە ئاست و گۆڕەپانە جیاجیاکاندا سیاسەت و تێکۆشان دەکەن. کورد لە ناو گەریلا، لە ناو کۆمەڵگە، لە گۆڕەپانی ئایدۆلۆژێک و پڕوپاگەندەدا تێکۆشان دەکات.

پێش هەدەپە زۆرێک حیزبی تریان داخست. گەلۆ ئەنجامیان لێ بە دەستهێنا؟ نا. کورد بەهێزتر تیکۆشانی خۆی درێژە پێدا. ساڵەهای ساڵە لە سیاسەتدا پێداگری دەکەن، بەڵام ئەو دەرەنجامەى بە هۆی ئەو سیاسەتەوە لە وڵات دروستبووە، دیارە. هەدەپە دابخەن، یان داینەخەن ئیدی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە ناتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و کۆتاییان پێهاتووە. بەرخودانی گارە، ٨ی ئادار و نەورۆز ئەوەی بە شێوەیەکی زەق و روون و خستە بەرچاو.

هەموو کەس خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ کرد، خاوەندارییان لە گەریلا و پەکەکە و هەدەپەش کرد. نەک تەنها لە باکوور، لە باشوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا، شەنگال، مەخمور، ئەوروپا، لاڤریۆ، رووسیا و لە هەموو ئەو شوێنانەدا کورد و دۆستەکانیان خاوەندارییان لە رێبەرایەتی، پەکەکە، گەریلا، هەدەپە و ئازادی کرد. بە بۆنەویەوە سڵاو و رێزی خۆم بۆ گەلەکانمان لە چوارپارچەى کوردستان و و دەرەوەى وڵات و بۆ گەریلا دەنێرم، چونکە لەم کاتە زۆر گرنگەدا ئامانج و بیری خۆیان بە شێوەیەکی زۆر زەق و بەرچاو خستەڕوو. بۆیە سوپاسی هەموویان دەکەم.

- ئەردۆغان چەند رۆژ لەوە پێش بە شێوەیەکی چەتەگەرییانە و لە شانۆگەرییەکدا لە شەودا بڕیاری دا، کە تورکیا لە رێککەوتننامەی ئیستەنبول بکشێنەوە، بە بڕوای ئێوە ئەوە چی دەگەیەنێت؟

کاتی خۆی رێککەوتننامەى ئیستەنبول لەسەر داوای ئەردۆغان لە ئیستەنبول ئیمزا کرا. ئەردۆغان هەم بۆ گەلانی تورکیا و هەمیش بۆ ئەوەى هێزەکان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا فریو بدات، ئەوکارەی کرد. گوایە ئەوەى نیشان دەدا، کە کەسێکی دیموکراتە. لەو چوارچێوەیەدا خواستی لە تورکیا بە دڵی خۆی دەسەڵاتەکەى خۆی بونیات بنێت. ئەگەرنا ئەو هیچ لە خەمی کۆتایهێنان بە توندوتیژی لە دژی ژنان نەبوو، هیچ لە خەمی دیموکراسی و ئازادیدا نەبوو. ئەگەر ئێوە سەرنج بدەن، کە ئەردۆغان چی دەڵێت، بە کردەوە بە پێچەوانەى ئەوانە دەکات. هەموو کەس ئیدی ئەوە دەزانێت. لەبەر ئەوەش کەس بڕوای پێ ناکات. رۆژ بە رۆژ لە ناوەوە و دەرەوە تەنگاوتر دەبێت.

دوایین گەورە گورز لەگارە لێیدرا، لە ٨ی ئاداردا بزووتنەوەى ژنان هەڵمەتێکیان بەڕێوەبرد، ئەوانە ئەوی (ئەردۆغان)ی هەژاند. دوای ئەوانەش نەورۆز گەیشتە ئاستێکی زۆر گەورەتر. گەلی کورد ئیرادەی خۆی دەستنیشانکرد. یانی گورزێکی گەورەی لە سیاسەتی "تێکشکاندن" دا. پرۆسە و قۆناغێکی نوێیان دەستپێکرد. کاتێک سیاسەتی ئاکەپە – مەهەپە پووچ بوویەوە، چیان کرد؟ دەستیانکرد بە باسکردن لە ریفۆرم. ئەوەش فریایان نەکەوت، بۆیە وتیان، دەستووری بنەڕەتیی نوێی دەنووسنەوە. ئەو دەستوورە بنەڕەتییە، کە دەیانەوێت بینووسنەوە دەبێتە دەستووری بنەڕەتیی ئاکەپە – مەهەپە. بەو شێوەیە جارێکیتر دەیانەوێت بە ناوی نووسینەوەى دەستووری بنەڕەتیی نوێ هەموان فریو بدەن.

بزووتنەوەى ژنان رۆژ بە رۆژ ئەوان تەنگاو دەکات، دەسەڵاتەکەیان دەهەژێنێت. دەزانن ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوامیی هەبێت کۆتایی بە دەسەڵاتەکەیان دێت. بۆیە دەیانەوێت رێگری لە بزووتنەوەى ژنان بکەن. بزووتنەوەى ژنان، گەریلا و نەورۆز یەکتریان تەواو کرد. بەوەش قۆناغ و پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکردووە. بزووتنەوەى ژنان بەهێزتر دەبێت و ئەوەش کۆتایی بە دەسەڵاتداری دەهێنێت. لەبەر ئەوە لەوە دەترسن، بۆیە لە نیوەشەودا ئەو کارەیان کرد. بە تایبەتیش لە نەورۆزدا. ئەوە وەڵامێک بوو بۆ نەورۆز و بزووتنەوەى ژنان.

ئەردۆغان – باخچەلی ناتوانن لەبارەی ژنانەوە بڕیار بدەن

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر عەقڵییەتی نێرسالارانە دامەزراون. ئێستاش دەیانەوێت دەستووری بنەڕەتی بۆ خۆیان بنووسنەوە. رێککەوتننامەى ئیستەنبول بۆ مافەکانی ژنان هەندێک دەرفەتی ئافراندبوو. بە هەڵوەشاندنەوەى ئەو رێککەوتنە دەیانەوێت هیچ شتێک بە ناوی مافەکانی ژنانەوە لە گۆڕێدا نەهێڵنەوە. جارێکیتر دەیانەوێت ژنان بکەنە کۆیلە و دەسەڵاتی نیرسالارانەیان درێژە پێ بدەن. ژنانیش ئەوە قبوڵ ناکەن و لە دژی ئەوە هەنگاو دەنێن. ئێمە پشتیوانی ژنانین و تا دوا سنوور مافدارن. ژنان ئیدی تێگەیشتوون. بە تایبەتی رێبەر ئاپۆ بۆ ژنان فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ئافراندووە. ئەوەى بۆ ژنان تێکۆشانی دەستپێکرد رێبەر ئاپۆیە، بۆیە ژنان بە بەهێزی خاوەنداری و پشتیوانی لێدەکەن.

کەس ناتوانێت ئیدی رێ لە ژنان بگرێت. ئەگەر ژنان بەشدارن لە بزووتنەوەیەکدا، ئەوە ئەستەمە ئەو بزووتنەوەیە بوەستێنرێت. ئەو  بزووتنەوەیە تاوەکو دێت زیاتر پێشدەکەوێت، بزووتنەوەى ژنان رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و دەسەڵاتداری دەهەژێنێت. دوای هەڵوەشاندنەوەى رێککەوتننامەى ئیستەنبول نەک تەنها ژنانی کورد و سوسیالیست، ژنانی ناو ئاکەپەش لە دژی ئەوە دەوەستنەوە. هەروەها ئەردۆغان باخچەلی ناتوانن لەبارەی ژنانەوە بڕیار بدەن. تەنها ژنان دەتوانن خۆیان لەبارەی خۆیانەوە بڕیار بدەن. ئەگەر بڕیاری نوێ بدرێت، ئەگەر بڕیارەکانی ئێستا بگۆڕدرێت، ئەوە تەنها ژنان خۆیان دەتوانن ئەو کارانە بکەن و بڕیارەکان بگۆڕن.

- رەنجی ٢٠ ساڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە رۆژئاوا ئەنجامی دا، لە ٨ی ئاداردا پیاوانیش رژابوونەوە گۆڕەپانەکان. ئەگەریش وەک پێویست نەبێت ئەوە دەرەنجامی شۆڕشی رۆژئاوایە. لە رۆژئاوا گەل بە بەهێزی خاوەنداری لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکەن، ئێوە لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟

پارادیگمای رێبەر ئاپۆ، کە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوێ گۆڕانکاریی پێکهێناوە. هەم لە ناو ژنان و پیاواندا، هەمیش لە ناو کۆمەڵگەدا. وەک ئێوە وتتان، لە ٨ی ئاداردا پیاوانیش رژانە گۆڕەپانەکان. بێگومان ئەوە بەس نییە، بەڵام گۆڕانکارییەکی گرنگە. رێبەرایەتیمان کە لە سوریا مابوویەوە، بۆ گەلی رۆژئاوا رەنجیکی زۆر گەورەی دا.  پەروەردەی کرد، هۆشیار و زانای کردن، کردنی بە خاوەنی ئیرادە. لەبەر ئەوەش خزمەتەکانی رێبەرایەتی لە شۆڕشی رۆژئاوادا هاتنەدی. ئەگەر رەنجی رێبەرایەتی نەبوایە شۆڕشی رۆژئاوا پێکنەدەهات. هەم گەلەکەمان لە رۆژئاوا و هەمیش ژنانی رۆژئاوا زۆر باش ئەوە دەزانن. لەبەر ئەوەش ژنانی رۆژئاوا بە تێکۆشانی رێبەرایەتی خۆیان ناسی، هەستانە سەر پێ و بوونە خاوەن ئیرادە.

ئەگەر کۆمەڵگەى رۆژئاوا بە تایبەتیش ژنان خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. بۆ لە یەکێکی تر نا، بەڵام لە رێبەر ئاپۆ خاوەنداری دەکەن؟ چونکە رێبەرایەتی بۆ ئەوان کاری کردووە. هۆکاریکیتر ئەوەیە، کە خاوەنداریکردنی  کۆمەڵگەى رۆژئاوا لە رێبەرایەتی بۆ ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک خاکەکەیانی داگیرکردووە. داگیرکردنی عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی، باب و جرابلوس لە ناو کۆمەڵگەدا توڕەییەکی گەورەی دروستکردووە. بینییان، کە گەورەترین دوژمنی کوردان دەوڵەتی تورکە، لە جیهاندا داگیرکەریی دڕندانەوەى دەوڵەتی تورکیان بینی.

هەروەها بینییان، کە هەندێک لە دەوڵەتەکان هەوڵ دەدەن پەیوەندیی نێوان رێبەرایەتی و ژنان بپچڕێنن. لە دژی ئەوە توڕەن. بۆیە بە بەهێزی خاوەندارییان لە رێبەرایەتی کرد. نەک تەنها لە رۆژئاوا، لە باکوور، رۆژهەڵات، ئەوروپا و هەموو شوێنەکاندا ژنان و گەنجان رژانە گۆڕەپانەکان و خاوەندارییان لە رێبەرایەتی و پەکەکە کرد. چونکە رێبەر ئاپۆ هەم بۆ ژنان و هەم بۆ گەنجان هەنگاوی مێژووی ناوە. ژنان و گەنجان بوونە پێشەنگی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی. بۆ ئەوەش ژنان و گەنجان لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا بە بەهێزی داوای ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی دەکەن. بەو بۆنەیەوە سڵاویان لێدەکەم و پیرۆزبایی لێدەکەم.

- ئێوە ماوەیەک لەوە پێش هەڵوێستی خۆتان لەبارەی پەدەکەوە بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا خستەڕوو، بەڵام پەدەکە رۆژی نەورۆز هێرشی کردە کامپی گەریلا، ئێوە ئەوە چۆن لێکدەدەنەوە؟

گەلەکەمان و دۆستانمان، کە لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد، چییان دەوێت؟ یەکێتیی نەتەوەییان دەوێت. ئەوەیان بە دەنگی بەرز وت و خواستیان هەموو حیزبەکان وەڵامی ئەوە بدەنەوە. ئەو  یەکێتییە لە ناو گەلەکەماندا پێکهاتووە. دەبێت لە سیاسەتی کوردیشدا ئەو یەکێتییە پێکبێت. لە ناو سیاسەتی کورددا لەوبارەیەوە هەندێک هەنگاو نران. بەڵام گەلەکەمان و دۆستەکانمان خواستیان، کە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی ئەو حیزبانە، کە پێشتر هەنگاویان نەنابوو، لەگەڵ ئەم نەورۆزدا هەنگاو بنێن. ئەو داوایە بە تایبەتی لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کرا.

ئەوەى لە پەدەکە داواکرا، بەجێهێنانی داواکانی گەلەکەمان و دۆستەکانمان بوو. بەڵام ئەوە بینرا، کە رۆژی نەورۆز لە ناوچەی برادۆست بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر کامپی گەریلاکانمان. بۆ ئەوەى شەڕ روونەدات ئێمە لە گۆڕەپانەکە کشاینەوە. تاوەکو لە رۆژی نەورۆزدا داوای گەلەکەمان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی پێکبێت، بەڵام پەدەکە لە ژێر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکدا هێرشی کردە سەر کامپەکەمان. ئەوە لە دژی رۆحی نەورۆز بوو.

ئێمە چاوەڕێ نەبووین پەدەکە لە رۆژی نەورۆزدا هێرش بکاتە سەر گەریلا

هەڤاڵانمان، کە ئەوەیان بینی، بە رۆحی نەورۆز جوڵانەوە و پاراستنی یەکێتیی نەتەوەیی کوردانیان بۆ خۆیان کردە بنەما. بۆ ئەوەى کێشەکە گەورە نەبێت، بۆ ئەوەى بە دیالۆگ چارەسەر ببێت، شەڕیان نەکرد. ئەگەر وا نەبوایە، مافی هەڤاڵانمان بوو، کە خۆیان بپارێزن. چونکە پەدەکە لە ژێر فڕۆکەى دەوڵەتی تورکدا بە چەکی قورس هێرشی کردبووە سەر کامپی هەڤاڵانمان. ئەگەر هەڤاڵانمان وەڵامی ئەوەیان بدایەتەوە، ئەوە دەبووە هۆی شەڕ، بەڵام لەسەر خواستی داوای گەلەکەمان لە نەورۆزدا خۆیان کشاندەوە.

ئێمە چاوەڕێ نەبووین پەدەکە لە رۆژی نەورۆزدا شتی وەها بکات. نەک تەنها رۆژی نەورۆز، بەڵکو دەبێت رۆژانی تریش دا شتی وا روونەدات. چما؟ لەبەر ئەوەی، هەوڵی دیالۆگ لە نێوان پەدەکە و ئێمەدا هەیە. ئێمە نازانین ئەو هێرشە بە بڕیاری ناوەندی بووە، یان خۆجێیی، یان بڕیاری هەندێک کەس بووە. ئێمە دەمانەوێت بزانین، کە بۆ لە رۆژی نەورۆزدا ئەو هێرشەیان ئەنجامدا؟ بۆ لە کەش و هەلومەرجی دیالۆگ دا هێرشێکی وەها روویدا، خواستیان لە رێگەى ئەو هێرشەوە چی بڵێن و چی بکەن؟ ئێمە دەمانەوێت ئەوانە بزانین. لێکۆڵینەوەمان لەبارەی ئەو هێرشەوە بەردەوامە. ئێمە دەمانەوێت لەوە تێبگەین، کە هێرشێکی ناوەندییە، یان بڕیاری فەرماندەیەکە.

- بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە بەندیخانەکان لە شاری لاڤریۆی یوونان و مەخموور ٤مانگە چالاکی مانگرتن لەخواردن بەردەوام دەکەن. دەربارەی ئەو مانگرتنانە بۆچوونی ئێوە چییە؟

ڕێزو سڵاوی تایبەت دەنێرم بۆ چالاکانی مانگرتوو لە بەندیخانەکان، لایریۆ و مەخموور، چالاکییەکەیان گەلێک پیرۆزە. هەربۆیە هەرکەسێک دەبێت بزانێت نەتەنیا لە زیندان دەبێت لەهەر شوێنێک چالاکی بکرێت. ئێمە دەستمان بە هەنگاوی ' کات کاتی ئازادیە' کرد و پێشەنگی ئەم هەنگاوەش زیندانەکانە. لەدەرەوەش دەبێت پێشەنگایەتی بکرێت و پشتگیری لە زیندانەکان بکرێت. نابێت هەموو بارگرانی لەسەر شانی زیندانەکان بێت و ئەوانەی دەرەوە بەس پشتگیرییان بکەن. دەبێت کەسانی دەرەوە باری سەرشانی زیندانەکان سووک بکەن. کاری ڕاست ئەمەیە. ئەمە داوای ئێمەیە لە هەر کەسێک.

چاندی بەندیخانەکان هیە و تێکۆشان دەکەن. بەردەوام ئەرک و ڕۆڵی خۆیان پێکهێناوە. بۆیە زیندانەکان بەشێکن لە مەیدانی تێکۆشانی ئێمە. هەر کەسێک دەزانێت کە  ئێمە لەدەرەوە  چۆن تێکۆشان دەکەین، لە ناوەش تێدەکۆشن. هەر بۆیە زیندانەکان بەشێکە کە تێکۆشانی ئێمە تەواو دەکات. چاندی بەرخۆدانی زیندانەکان لە ١٤ی تیرمانگدا ئافڕێندرا. چاندی زیندان چییە؟ لەناو هەلوومەرجی سەخت و بێ دەرفەتیدا تێکۆشان ئەنجامدراوە. لە مەزڵووم، خەیری و کەماڵەکان دەستیپێکرد و هەتاکوو ئەمڕۆ بەردەوامە. مەزڵووم ، خەیری و کەماڵ و عاکیفەکان فەرمانێکیان دایە زیندانەکان، هەڤاڵانی ناو زیندانیش لە ئەمڕۆدا جێبەجێی دەکەن.

' بەرخۆدان هەر درگایەک دەکاتەوە'

لە زیندانەکاندا چاندێکی بەو ڕەنگە بەهێز هەیە و ئەم چاندە بەردەوامە. بەڵام دەبێت کە ئێمە ئەم بارە نەخەینە سەر شانی هەڤالانی زیندان. وەک دەزانرێت  گەلێک هەڤالی ئێمە لە زیندان شەهید بوون. دوای ١٢ی ئەیلوول لە بەندیخانەی ئامەد ٢ هەڤاڵی ئێمە بە شێوەیەکی دڕندانە شەید بوون. هەتا ئاستی شەهادەت ئەشکەنجە دران، بەڵام ئەوان سەریان دانەنەواند، وازیان لە بەرخۆدان نەهێنا. لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٨ لە زیندانەکاندا بۆ ئازادی رێبەرایەتی چالاکیی گەلیک بەهێز ئەنجامدرا.  لەساڵی  ٢٠١٨ هەم لە زیندان و هەمیش لە دەرەوە ٩ هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون.

 دوای هەر چالاکییەکی بەهێز دەوڵەت بە ناچاری ڕێگە بە چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەر ئاپۆ دەدات. ئەمەش بەو واتایە دێت کە بەرخۆدان هەر درگایەک دەکاتەوە. لەم دواییەدا چالاکی ئەنجامدرا و دەوڵەت ناچار بوو کە ڕێگە بە پێوەندی تەلەفوونی بدات. چۆن ڕێبەر ئاپۆ ئەو و سیاسەتی ئەوانی ڕخنەکرد، یەکسەر پێوەندیە تەلەفوونییەکەیان بڕی. چۆن گەلی ئێمە لە نەورۆزدا نیشانیاندا کە بێجگە لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هیچ شتێکی تریان ناوێت، کادر و خەباتکارانی ئەم تەڤگەرەش  دەبێت ئەمە بکەنە بنگە بۆ خۆیان. لەهەموو بوارێکدا لەسەر ئەم بنگەیە تێکۆشان بکەن.

- دوای ٨ی ئادار و نەورۆز، هەفتەی قارەمانیەتی پیرۆز دەکرێت. دەربارەی هەفتەی قارەمانی چی دەلێن؟

گەلی کورد و پەکەکە  خاوەن گەلێک قارەمانن. ئەو قارەمانانەش ڕێبەرایەتی خوڵقاندی. لە مێژوودا هیچکەس نەیتوانیوە ئیرادەی قارەمانەکان بشکێنێت. هەربۆیە دەوڵەتی تورک ، کوردانی خائین، سیستەمەی کاپیتالیست چی دەکەن با بیکە؛ چەندە دوژمنایەتی کوردان دەکەن با بیکەن ناتوان لەبەر کوردان، لەبەر گەریلا قارەمانەکانی پەکەکە ببنە ئاستەنگ. هەر بۆیە سەرۆک ئاپۆ قارەمانەکانی ئافڕاندووە و لەسەر بنگەی فەداییە. ئەو مرۆڤانەی کە بۆ ئازادی خۆیان دەکەنە قووربانی. هەرچەندە دەکەن ناتوانن ڕێگەی لە پێش قارەمانەکان بگرن. سەرەڕای ئەوە کە هەموو هێزی خۆیان بەکار هێنا، تەڤگەر بەهێزتر بوو، سەرهەڵدانی گەورەتر ئەنجامدرا. نەورۆزی ئەمساڵ ئەمەی سەلماند.

هەر گەلێک کە نەتوانێت خاوەنداریەتی لە قارەمانەکانی بکات ئەو گەلە شانسی ژیانی نییە. ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەریلا بۆ گەلی کورد قارەمان و بەهای گەورەی ئافڕاند. هەربۆیە لە نیو گەلی کورددا قارەمانی گەورە درووست بووە. سەرەرای زووڵم، گوشار و ئەشەکنجە کە لە گەلی کورد دەکرێت، کەرد لە پەکەکە، لە رێبەر ئاپۆ ، لە ئازادی نەگەڕاوەتەوە. لە نەورۆزدا وتیان ' ئێوە چی دەکەن بیکەن ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن.ئێمە لەگەل ڕێبەر ئاپۆدا بە ئازادی بژین'. هەر شۆڕشگێڕی ئەم تەڤگەرە قارەمانێکە. بێگوومان لەناو ئەمانەدا سەمبوول هەیە؛ مەزلووم، عەگید، زیلان. گەلی کورد خاوەن هەزاران قارەمانە. ئەوان بۆ خۆیان هیچ کارێکیان نەکرد. هەرکارێکیان کردووە بۆ گەلی کورد ، بۆ گەلان و مرۆڤایەتی کردوویانە. گیانیان فیداکرد بۆی. هەربۆیە ئەم تەڤگەرە گەورە بوو، بۆ هەر کەسیک بووەتە هیوا.

هێزی تەڤگەر لەم شۆرشگێڕانە گیراوە. کەس ناتوانێت پێش لەم شۆڕشگێڕانە بگرێت. هەر بۆیە پەکەکە و گەلی کورد لەسەر ڕێبازی قارەمانەکانی تێکۆشان دەکەن. هەتاکوو ئازادی ئەم تێکۆشانە بەردەوامە. هەرکەسێک حەسابی هەڵە دەکات دەبیت بەهای ئەم حەسابە هەڵەیە بداتەوە. هیچ هێزێک ناتوانێت پێش لە پەکەکە و گەلی کورد بگرێت. ئاکەپە- مەهەپە، کوردی خائین، مۆدڕنیتەی کاپیتالیست بۆ تەسفیەکردنی پەکەکە و گەلی کورد هەموو هێزی خۆیان بەکارهێناوە، لە گارێ، ٨ی ئادار و نەورۆز جارێکی تر سەلمێندرا کە ناتوانن سەر بکەون. هەبۆیە دەبیت هەر کەسێک دەرس وەر بگرێت.

- ٤ی نیسان ڕۆژ بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵاو ئۆجالانە.  گەلی کورد لە هەرشوێنێکدا بە جۆشیکی مەزن ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن. بەبۆنەی رۆژ بوونی بەڕێز ئۆجالان چیتان هەیە بۆ وتن؟

ڕۆژبوونی سەرۆک ئاپۆ ڕۆژبوونی هەموومانە. ڕۆژبوونی گەلان، مرۆڤایەتییە. دەبیت هەرکەسیک بەم شێوەیە هەڵوێستە بکات. دەبێت وەک ڕۆژبوونی ئاسایی کەسیک نەبینرێت. ڕۆژبوونی سەرۆک ئاپۆ دەبێت ببێتە رۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشان. دەبێت کەس نەلێت، ئێمە لەگاری سەرکەوتین، لە ٨ی ئادار و نەورۆزدا ڕژاینە مەیدانەکان، ئێمە قۆناغێکی نوێمان دەستپێکرد،ئەوە بەسە. ئێمە خۆمان نەخڵەتێنین.

ڕاستە ئێمە قۆناغێکی نوێمان دەستپێکردووە، گورزێکی گەورەمان لە سیاسەتی قڕکەر وەشاند، دەرفەتی ئازادیمان بەهێز کرد، بەڵام لەسەر ئەم بنگەیە دەبیت هەنگاوەکانمان بەهێزتر بکەین. ئەو هەڵمەتە جییە؟ سەرخستنی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' و مسۆگەری ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبازی راست ئەوەیە کە لە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ ئەم ئامانجە تێکۆشان بکەین.

یەکێک لەو بنەماڵانەی کە دەبنە ئامانجی هێرشی فاشیستەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە  بنەماڵەی شەنیاشارە. بنەماڵەی شەنیاشار بۆ دادپەروەری  دەستیان بە چالاکییی کردووە. ئەمینە شەنیاشار بەهۆی داوای دادپەروەری دەستگیرکرا، هەربۆیە ئەو دایکانەش کە لەلایەن ئاکەپەوە فریو دراون لەبەردەم بینای هەدەپەن لە ئامەد . بۆ ئەم دۆخە خوێندنەوەی ئێوە چییە؟

هۆکاری دەستگیرکردن و ئازادکردنی بنەمالەی شەنیاشار شکاندنی ئیرادەی ئەوان و کۆتایی هێنان بە چالاکییە. نەتەنیا لە بنەماڵەی دایە ئەمینە شەنیاشار، بنەماڵەی دیلان ئزۆل-یش ٣ کەس کوژران. بکوژەکان هەر دوو بنەماڵە کێیە؟ پارلمانتارانی ئاکەپەیە. ئەو  کەسانەی کە کۆمەڵکووژییان لە سێوەرەک و پیرسووس  ئەنجامدا پارلمانتاری ئاکەپەن. بنەماڵەکان داوای دادپەروەری دەکەن. هەرچەند لە تورکیا دادپەروەری نییە، ئاکەپە و مەهەپە چییان بوێت دەیکەن. چی بخوازن بەسەر میلەت، گەریلا ، چاند و باوەڕییەکان دەهێنن.

ئەو پەرلمانتارانەی کە ئەم کردەوانەیان ئەنجامدا بوونە بەڕێوەبەری ئاکەپە. بە جێگەی دادگایی کردن خەڵات کران. ئەمە بە چ واتایەکە؟ لەشەخسی هەردوو بنەماڵەدا کە کۆمەڵکووژ کراون  دوژمنایەتییەکی گەورە دەکەن. دەبێت بەم شێوەیە تێبگەین. هەڵەیە کە بلێین کە تەنیا جەند مرۆڤ لە هەمدێک ماڵبات کوژراون. لەشەخسی ئەو بنەماڵانەدا  لەدژی گەلی کورد سیاسەت بەڕێوە دەبەن. دەخوازن جاوی هەرکەسیک بشکێنن. پەیام دەدەن کە هەرکەسێک تەسلیمی ئێمە نەبیت دەکوژرێت.

' دەبێت گەلی کورد بنەماڵەی شەنیاشار و دیلان ئۆزلۆ بەتەنیا نەهێڵێت'

دەخوازن گەلی کورد بترسێنن و تەسلیم بکەن. هەر بۆیە چالاکی ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی گەلیک هێژایە. ئەمە تەنیا چالاکی ئەوان نییە.چالاکی گەلی کوردە. دەبیت گەلی کورد، دۆست، هەروەها مرۆڤە دادپەروەرەکان داواکاری بنەمالەی شەنیاشار و دیلا ئۆزۆل بە تەنیا نەهێڵن، دەبیت خاوەنداریەتی بکرێن. خاوەنداریەتی لەوان خاوەنداریەتی کردن لە خۆمان، ئازادی و دادپەروەریە. بەم بۆنەیەوە سڵاو و حورمەتی خۆم دەنیرم بۆ دایە ئەمینە شەنیاشار، کوڕەکەی و دیلان ئۆزل، چالاکییەکانیان پیرۆز دەکەم. چالاکییەکی گەلێک پیرۆز و هێژا دەکەن، ئێمە هەتا کۆتایی پاڵپشتیان دەبین. گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکانی دژبە فاشیزم، دەبێت خاوەنداریەتی لەو بنەمالەنە بکەن.

' داستانی گارێ ڕووپەلیکی نوێ بوو بۆ مرۆڤایەتی'

لەکۆتاییدا من جارێکی تر جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە گەلەکەمان، گەریلا، بەرخودێرەکانی زیندان و دۆستەکانمان پیرۆز دەکەم. قارەمانیەتییەک کە لە گارێ ئافڕێنرا بۆ پەکەکە و گەلی کورد قارەمانیە. داستانی گاری رووپەلیکی نوێی مرۆڤایەتیی بوو.ئێمە جارێکی تر گەریلاکانی گارێ پیرۆز دەکەین.

ژ-ت/ ک-ش