به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) داهاتی باشوری كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان به‌كارده‌هێنن، به چاوبڕینه سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه، فه‌رمانبه‌ران و ته‌نانه‌ت خوێندكاران، له ئه‌مریكا بوونه خاوه‌نی كۆشكی ملیۆنان دۆلاری.
باشوری كوردستان به سامانی نه‌وت و گاز سروشتیه ناوازه‌كه‌ی به ناوبانگه، بەڵام كۆمه‌ڵگاكه‌ی به هۆی قه‌یرانی ئابوری و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی ژیان و بژێوییه‌وه، تادێت ژیان تیایدا سڕ ده‌بێت.
ناوچه‌یه‌ك كه به‌و جۆره پڕبه‌رهه‌مه و بۆ ژیان له‌باره، ده‌بینین له بواری ناوخۆییدا تا دێت خراپتر ده‌بێت. گرنگی به به‌روبوومی ناوخۆیی نادرێت، خزمه‌تگوزاری، پێشه‌ڕۆژی كۆمه‌ڵگا تادێت به هۆی مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه و نه‌بوونی پلانێكی باشی شارستانی و هه‌روه‌ها نایه‌كسانی له دابه‌شكردنی داهات، وایكردووه كه كۆمه‌ڵگای باشور له وڵات هه‌ڵبێن.
به‌رده‌وام چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی فه‌رمانبه‌ران، مامۆستایان، خوێندكاران و ژنان و هتد له رۆژه‌ڤی باشوردا ده‌نگده‌داته‌وه. پێویستبوو ئه‌و هه‌رێمه له پارچه‌كانی دیكه زیاتر ئارام و خاوه‌نی ژیانێكی باشی له‌بار بووایه. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) به پله‌ی یه‌كه‌م له ناوخۆ و له‌گه‌ڵ عێراق و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه وایكردووه باشوری كوردستان بكه‌وێته دۆخێكی له‌م جۆره‌وه.
په‌ده‌كه به رووداوه ئابڕوبه‌رانه‌كانی به‌رده‌وام له رۆژه‌ڤدایه
به‌تایبه‌تی له ساڵانی رابردوودا له باشوری كوردستان به‌رده‌وام (بابه‌ته‌كانی) چالاكیه‌كان له دژی دواكه‌وتنی مووچه، هه‌روه‌ها هاوكارییه‌كانی په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و جێگیركردنی چه‌ته‌كانی رۆژ له هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا، له رووی هه‌واڵگرییه‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر گه‌ریلا، ده‌ركردنی كوردانی باكور له هه‌ولێر و ته‌نانه‌ت سه‌پاندنی سیخۆڕی به‌سه‌ر كوردان له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورك، هه‌روه‌ها كۆچی گه‌نجان و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی باشور له ئه‌نجامی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی ژیان و گوشاره‌كان، به‌رده‌وام جێیه‌كی گه‌رمیان له رۆژه‌ڤ و بابه‌تی رۆژدا هه‌بووه.
تادێت ئاڵۆزی، قه‌یرانی ئابوری و سیاسی له باشور قوڵتر ده‌بێت، قه‌یرانی ئابوری به‌س نه‌بوو، كه پارتی به چوونه پاڵ داگیركاریی توركیا له ٢٣ ی نیسانی ئه‌مساڵ كه له له هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینای سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پێكدێن، وایكردووه، كه ژیان له گونده سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها ئابوری ئێستا هه‌مووی بۆ توركیا بڕوات و كۆمه‌ڵگا شپرزه و په‌رێشان بێت: (ئه‌مانه‌ش) رێگه له‌به‌رده‌م قوڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری و سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
مردنیان به‌لاوه باشتره له مانه‌وه له باشوری كوردستان
سه‌رباری ئه‌و هه‌مووه پێشهات و به‌روپێشچوونانه، باشوری كوردستان كه‌وتوه‌ته دۆخێكه‌وه، كه ئیتر ژیان تێیدا سڕبووه. هاوڵاتیانی كورد كه‌وتنه سه‌ر رێی كۆچ. پرسی كۆچبه‌رانی كورد له سه‌ر سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا و بیلاروسیا له‌به‌ر سه‌رما و برسێتی و مردن له رۆژه‌ڤی كورد و جیهاندا ده‌نگیدایه‌وه. به ده‌یان كۆچبه‌ری كوردی باشوری كوردستان به هۆی سه‌رما و برسێتیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له نیشتمانێكی پڕ خێر و بێره‌وه هه‌ڵاتوون، له پێناو گه‌یشتن به ژیانێكی خۆشتر، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌هۆی دۆخی سیاسی، هێرشه داگیركارییه‌كانی و نه‌بوونی داهاتوویه‌كی پارێزراو به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه، وایكردووه كه ملی رێگای مه‌رگ بگرنه‌به‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌و رێگایه‌ی مه‌رگیان به‌لاوه باشتره له له مانه‌وه له باشور و له‌و دۆخه‌دا.
په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه باشوریان له نێوان خۆیاندا دابه‌شكردووه
باشوری كوردستان به‌سه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌دا دابه‌شكراوه. ئه‌وانه‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی (په‌ده‌كه) و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی (یه‌نه‌كه)ن. پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) دوو حزبی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ن كه له رووی سیاسی و ئابورییه‌وه له باشور باڵاده‌ستن. بنه‌ماڵه‌كانی تاڵه‌بانی و بارزانی له رێگه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌ندێك سه‌رۆك عه‌شیرەتە‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ده‌زگا و دامه‌زراوه كۆمەڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی باشوردا گرتووه. ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌وه سڕكراوه. ده‌رفه‌تی ژیان بۆ ژنان، گه‌نجان و كرێكاران نه‌ڕه‌خساوه. ئه‌وانه‌شی هه‌یانه ته‌نیا به‌هۆی ماندووبوونی خۆیانه‌وه بوونه خاوه‌نی موڵك و ماڵ.
كۆمه‌ڵگا به هۆی نه‌بوونی كاره‌با، ئاو و خزمه‌تگوزاری له هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان هه‌یه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌و حكومه‌ته دامه‌زراوه، به‌ڵام پرۆژه و پلانی درێژخایه‌ن بۆ بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و شارستانی دانه‌نراوه. له هه‌موو بواره‌كاندا گه‌نده‌ڵی، دزی و چه‌وتی هه‌یه. هه‌ر لایه‌نێك بۆ خۆی ده‌دزێت و كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كات. له پێش هه‌مووشیانه‌وه به‌رپرسانی حكومه‌ت.
هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ توركیا په‌ده‌كه‌ی به‌و دۆخه گه‌یاند
یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه هه‌ر كوردێك باسی لێوه ده‌كات، هاوكاریكردنی په‌ده‌كه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك. ده‌بینین كه داهاتی باشور بۆ داگیركاریی ده‌چێت و به‌رپرسانی په‌ده‌كه توركیایان بۆخۆیان كردووه‌ته مۆدێل و له زۆر بواردا ئه‌وان به بنه‌ما ده‌گرن. به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه هاوكارییه‌كان پته‌وتر بوون، ئێمه ده‌بینین كه گرژی و چالاكییه‌كان له باشور زیاتر بوون. له‌م دواییه‌دا خوێندكاران له پێناو ده‌رماڵه‌دا رژانه گۆڕه‌پانه‌كان و ناوه ناوه چالاكیه‌كانیان به‌رده‌وامه. خوێندكاران ناتوانن بخوێنن، دوای ده‌رچوونیش ناتوانن كار بكه‌ن. له‌خۆیدا كرێكار و خه‌ڵكی هه‌ژار ره‌نجی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌فرۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پارویه‌ك نان ببنه‌وه بۆ ماڵه‌وه و منداڵه‌كانیان به نیوه تێری بخه‌وێنن، تا رۆژێكی تر دێته‌وه.
له‌سه‌ر خوێنی زۆر هه‌ژار له ده‌سه‌ڵاتدان
له‌م دواییه‌دا رووداوێكی دڵته‌زێن له باشور روویدا. به‌هۆی بارانه‌وه لانیكه‌م ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان منداڵێكی ساوا بوو. هۆكاری سه‌ره‌كیش نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پلانسازی چه‌وت بوو، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاو بچێته ناو سه‌دان ماڵ و لافاو هه‌ڵسێت. له وه‌رزی زستاندا له زۆرێك له ناوچه و شارۆچكه‌كان له‌وانه هه‌ولێر لافاو هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی بیناسازییه‌كی باش و به‌كاهێنانی مادده و كه‌ره‌سته‌ی ساخته ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی سه‌رجه‌میان سه‌ر به حكومه‌تن ئه‌و پارانه‌ی بۆیان ته‌رخان ده‌كرێت ده‌دزن. بابه‌تێكی جێی سه‌رنج له وه‌ها دۆخێك‌دا ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌ی بكه‌ن، ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رده‌م كامێرادا بانگه‌وازی هاوكاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه و گوایه به‌هانایانه‌وه ده‌چن، به‌ڵام ئێمه بینیمان كه گه‌ل خۆی رایگه‌یاند، به‌رپرسانی حكومه‌ت ئه‌ركی خۆیان به‌جێنه‌گه‌یاندووه و هەموو پلانه‌كانیان به‌تاڵ و بۆشن.
"هه‌ولێر بووه‌ته ده‌ریای سپی و سلێمانیش بووه‌ته ته‌كساس"
بابه‌تێكی تری جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه، كه پێشهاتی ناوخۆی له هه‌رێم روو ده‌ده‌ن هه‌یه. یه‌كێكیان ناكۆكیه‌كانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه. له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ركردنی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی مام جه‌لال وایكرد، كه سلێمانی به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ولێر تاڕاده‌یه‌ك ئارامتر و باشتر بوو، ببێته هۆی ناكۆكی و ئاڵۆزی جیاجیا. به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانیش لایه‌نگران و كه‌سانی نزیكیان به شێوه‌ی جیاجیا كوژران. خۆی دۆخی هه‌ولێر دیاره و له‌به‌رچاوه، ئه‌و دۆخه‌ی سلێمانیش له نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیدا هاته ئاراوه و دۆخه‌كه‌ی به گشتیی ئاڵۆز كرد. له سه‌ر ئه‌وه به‌م دواییه شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) و خوشکی هێرۆ تاڵه‌بانی هاوژینی مام جه‌لال قسه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی كرد و وتی: "هه‌ولێر بۆ گه‌ل بووه‌ته ده‌ریای سپی و سلێمانیش بووه‌ته ته‌كساس".
ئه‌وانه‌ی راستیه‌كان ده‌ڵێن جێگه‌یان نه‌ك له ناو كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكوو له گرتووخانه‌دایه!
كه‌س ناتوانێت ره‌خنه له‌و بنه‌ماڵانه بگرێت. دۆخی سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نووسانی بادینان له‌به‌رچاوانه. ئه‌وانه‌ی دژی داگیركاری ده‌وەستنه‌وه و راستیه‌كان ده‌ڵێن، جێگه‌یان نه‌ك له ناو كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكوو له ناو گرتووخانه‌دایه. به‌تۆمه‌تی سیخوڕی سزا به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و سیاسه‌تمه‌داراندا ده‌سه‌پێنرێت. تائێستاش ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بادینان ده‌ستبه‌سه‌رن.
به پاره‌ی خه‌ڵك بوونه خاوه‌نی ماڵ و موڵك و ڤێلا
دۆخی كۆمه‌ڵگای باشور ئاوایه، به‌ڵام له لایه‌كه‌ی تره‌وه دۆخی به‌رپرس و بنه‌ماڵه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی زۆر جیاوازه. له باشوری كوردستان خۆشترین و ستراتیژی ترین شوێنه‌كان به ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵانه‌وه‌یه. چ له سلێمانی و چ له هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه. له هه‌ولێر له ناوچه‌ی سه‌ری ڕه‌ش ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جێگیربوون و كۆشكیان هه‌یه، له سلێمانیش تاڵه‌بانی له ده‌باشان نیشته‌جێن. به تایبه‌تی لێره‌دا بابه‌تی سه‌ره‌كی پرسی موڵك و ماڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه. جاری یه‌كه‌م له ساڵی ٢٠١٨‌دا به كڕینی دوو ڤیلا له‌سه‌ر ناوی هه‌ڤاڵ دۆسكی یه‌ك له كارمه‌ندانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی رێگه بۆ مشت‌ومڕ له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرایه‌وه.
به‌م دواییه بابه‌تی موڵك و ماڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌وه كه رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكا زاك كۆپلن به به‌ڵگه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێشتا به گه‌رمی وه‌ك پرسێكی گه‌رم جێی خۆی گرتووه. رۆژنامه‌نووس كۆپلن له‌سه‌ره‌تادا گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیای تایبه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا و كۆمپانیاكانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراقی خسته‌ڕوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆی گه‌یانده ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له نێوان كۆمپانیا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كرابوون. كۆپلن دوای شه‌ش مانگ كاركردن راپۆرته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بڵاوكرده‌وه. به‌پێی ئه‌و راپۆرته چوار بینای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به به‌های ٧٥ ملیۆن دۆلار له ئه‌مریكا هه‌ن.
به به‌ڵگه ئاشكرا بوو كه موكسی بارزانی له میامی به به‌های ١٨.٣ ملیۆن دۆلار ده‌رمانخانه‌یه‌كی كڕیوه. هه‌روه‌ها چوار كۆمپانیای گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ئه‌مریكا هه‌ن. كۆپلن له باره‌ی ئه‌و داتایانه‌وه باس له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و موڵك و ماڵه‌ی كه پێیان زانراوه ته‌نیا به‌شێكی بچوكن له سامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
له كالیفۆرنیا، له بێڤرلی هێڵس دوو كۆشكی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌یه. له ڤیرجینیا بینایه‌ك هه‌یه. ئێستاش ده‌رمانخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٢ هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه ئاشكرا بووه. ئه‌و ماڵ و موڵكانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه ئاشكرا بوون. باس له‌وه ده‌كرێت له ئه‌مریكا سه‌دان كۆمپانیای (پاراڤ - paravan / قەڵغان) له‌سه‌ر ناوی بارزانییه‌كان كارده‌كه‌ن و ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌وان ده‌شارنه‌وه.
به ئاشكرابوونی ئه‌وانه و به پێی داتاكانی خانوبه‌ره له دوبه‌ی باس له‌وه‌ده‌كرێت، كه ماڵ و موڵكی بارزانی له دوبه‌ی چه‌ند قاتی ئه‌وه‌یه كه له ئه‌مریكا هه‌یه‌تی.
كاتێك ئێمه له دۆخی سه‌ره‌وه ده‌ڕوانین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی دۆخی باشور به‌و جۆره‌یه. حكومه‌ت و له پێشه‌وه په‌ده‌كه له هه‌موو هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ‘پاره نییه‘. حكومه‌تی عێراق پاره‌ی نه‌وت نادات، به‌و هۆیه‌وه ئه‌وان ناتوانن شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران، پێشمه‌رگه و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بده‌ن، به‌ڵام كاتێك له كۆشك و كۆمپانیاكانیان بڕوانین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چاویان له‌سه‌ر ئه‌و دوو قوروش و عانه‌یه كه ده‌یده‌نه پێشمه‌رگه و كۆمه‌ڵگا و بەوانە بوونەتە خاوه‌نی كۆشك و ماڵ و موڵك.
ژ.ت