بناری باگۆک بۆردومان کرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بناری چیای باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردین بە فڕۆکەی شەڕ ناوچەیەکی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بناری چیای باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردین بە فڕۆکەی شەڕ ناوچەیەکی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە چیای باگۆکی سەر بە ناوچەی نسێبین ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد.
بەسەدان سەرباز و جەردەوان بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە و هەم لە ئاسمان و هەم لە زەمینەوە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان ئەنجام دەدرێت. دەوروبەری ئەو گۆڕستانەی کە تەرمی شەهیدانی پەکەکەی تێدا بەخاکسپێردراوە گەمارۆدراوە.
ناوچەی باراهاوسۆ کە لە داوێنی گوندەکانی خربێ مشکا، سەدەریە و مارینیە چەندین جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.
دوای ئەوەی فڕۆکە ئەو شوێنەی بۆردومان کرد، هەلیکۆپتەر بەسەر ناوچەکەدا سوڕایەوە و دەستیان بە گولـلەبارانکردنی ناوچەکە کرد. راگەیەندرا کە لە ناوچەکەدا دەنگی تەقە دەبیسترێت.