ئه‌مینه شه‌نیاشار، کە له ناوچه‌ی پرسوسی رحا له ١٤ ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ دا هاوسه‌ر و دوو كوڕی له لایه‌ن خزمه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌وه كوژران، له‌گه‌ڵ فه‌رید شه‌نیاشاری كوڕی، كه له هه‌مان هێرشدا برینداربوو، له به‌رده‌م دادگای رحا به‌رده‌وامه له چالاكیهكهی.
بنه‌ماڵه‌كه ٤٢ كیلۆمه‌تری له پرسوسه‌وه بڕیوە و رووی كرده رحا و له‌به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستیان به ٢٨٩٠ههمین رۆژی چالاکییەکەیان بۆ ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كرد.
له سه‌ر هه‌ژماری تویته‌ری بنه‌ماڵه‌كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری "به‌ده‌ست ستهمكارانهوهیه" نیشاندراوه. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "ئایینی ده‌وڵه‌ت دادپه‌روه‌رییه. ئایین ئێستا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت. دادپه‌روه‌ریش به‌ده‌ست ستهمكارانهوهیه. ده‌رگای دادگا بۆ كه‌سانی به‌هێز كراوه‌یه. ٢٩٠ رۆژه دایكێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای دادپه‌روه‌ری چاوه‌ڕێی موعجیزه و په‌رجوو دەکات".
ژ.ت