بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار: ئێمه به دوو كه‌سه‌وه ده‌ستمان پێكرد، ئێمه ده‌بینه ملیۆنان كه‌س
ئێشكگری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ساڵێكی تێپه‌ڕاند. بنه‌ماڵه‌كه رایگه‌یاند، "ئێمه به دوو كه‌سه‌وه ده‌ستمان پێكرد، سبه‌ی ئێمه ده‌بینه ملیۆنان كه‌س".
ئێشكگری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار ساڵێكی تێپه‌ڕاند. بنه‌ماڵه‌كه رایگه‌یاند، "ئێمه به دوو كه‌سه‌وه ده‌ستمان پێكرد، سبه‌ی ئێمه ده‌بینه ملیۆنان كه‌س".
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌یاشار كه له ٩ی ئادار له دژی كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان ده‌ستیپێكرد، له دووه‌م ساڵیدا به‌رده‌وامه.
دایكه ئه‌مینه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار به‌مه‌به‌ستی چالاكیه‌كه هاتنه به‌رده‌م ده‌رگای دادگای رحا.
بنه‌ماڵه‌كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له ٩ی ئادار له یه‌كه‌م ساڵیادی چالاكی ئێشكگریدا گیرابوو له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ ئێمه ئێشكگریمان كرد. ئه‌مڕۆ ئێشكگرییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی پارێزه‌ران و سه‌ندیكاكانی پارێزه‌رانی ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه به دوو كه‌سه‌وه ده‌ستمان پێكرد، سبه‌ی ئێمه ده‌بینه ملیۆنان كه‌س. ئێمه هێنده‌ی كه له پێناویدا بمرین حه‌ز له دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین. له دژی یاسای به‌هێزه‌كان ئێمه سه‌رده‌كه‌وین".
بڕیاره سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی پارێزه‌ران ئه‌رینچ ساغكان و سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ناوچه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار بكه‌ن.
هـ . ب