بێریتان جان ئۆزەر پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز لە ئامەد دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا پەیامنێری ژن نیوز بێریتان جان ئۆزەر-یان لە ئامەد دەستگیرکرد.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز بێریتان جان ئۆزەر لە ناوچەى باغلەری ئامەد و دەستگیریان کرد.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لەو هەڵکوتانەیاندا کەلوپەلی ماڵەکەى بێریتان جان ئۆزەریان تێکوپێکدا و دەستیان بەسەر چەندین کتێب و کەلوپەلی دیجیتاڵیدا گرت.

هێزە ئەمنییەکان جان ئۆزەریان لەگەڵ خۆیان برد بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەوڵەتی تورک لە شاری ئامەد.

ژ.ت