چالاکیەکانی ٨ی ئازار لە باکوری کوردستان و تورکیا بەردەوامن

لە مەراسیم و ئاهەنگەکانی ٨ی ئازاردا لە باکوری کوردستان و تورکیا پەیامی فراوانکردنی تێکۆشانی ژنان لەدژی سیستمی پیاوسالاریدرا.

ژنان لە چوارچێوەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەردا لە زۆر شار و ناوچەی باکوری کوردستان و تورکیا ئاهەنگیان ئەنجامدا. لە چالاکی و ئاهەنگەکاندا پەیامی بەرخۆدان راگەیەنرا و باسی ئەوەکرا کە لەدژی دەسەڵاتداری لە گۆڕەپانەکان دەبن.

جۆلەمێرگ

لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ ئاهەنگی ٨ی ئازار ئەنجامدرا. ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداریان کرد. دوای قسەکردن هونەرمەند بەرفین ئاکتای و ئایفەر دوزداش کۆنسێرتێکیان پێشکەش کرد. دوای کۆنسێرتەکە ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

وان

ئەنجومەنی ژنانی سەندیکاری رەنجدەرانی جەماوەری (کەسک) بە بۆنەی ٨ی ئازار کۆنفڕانسێکی بە دروشمی ' ئێمە نەوەی ئەو سەحربازانەین کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سووتێنراون' ئەنجامدرا. ژمارەیەکی زۆر کەس بەشداریان کرد کە لە باڵەخانەی کەسک ئەنجامدرابوو. ئەندامانی کۆمسیۆنەکە کە بەر لە کۆنفڕانسەکە جلیان پێشكەش ئامادەبوان کرد، لە دەوری مێزێک کۆبونەوە و بە لم وێنەیان دروست کرد. فوندا دەمیر هاووتەبێژی ژنانی کەسک رایگەیاند کە پێویستە ژنان لەدژی زیادبوونی توندوتیژی و کوشتن، دەستدرێژی پێکەوە بجووڵێنەوە.

روحا

پلاتفۆرمی ژنانی روحا لە چوارچێوەی ٨ی ئازاردا پانێلی ' لەچوارچێوەی رەگەزپەرستی کۆمەڵایەتیدا ژنبوون' بەڕێوەبرد. سەلما ئاتەش کۆمەڵناس، فەزیلەت تاشتان ئارسەرین جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی روحا و سەڤینچ ئیزۆل ئوزئیپەک ئەندامی کۆمەڵەی ماڵی ژیان لە کۆنفڕانسی تاهر ئەلچی وەک قسەکەر بەشداریان کرد و پانێلەکە لەلایەن ئوزلەم ئولوتاش شەنگول هاوسەرۆکی لقی روحای سەندیکای کارمەندانی پەروەردە و زانست 'ئەیتم سەن' بەڕێوەبرا. لە هۆڵەکە لە بە دەیان کەس ئامادە بوون پانکارتی 'ژن، ژیان، ئازادی' هەڵواسرابوو. ئولوتاش لە قسەکانیدا وتی، ژنان بە تێکۆشانی هاوبەش دەتوانن لەدژی نایەکسانی رەگەزی تێبکۆشن.

سەلما ئاتەش لەسەر 'هەژاری ژنان' قسەی کرد و ئاماژەی بە 'ژنبوونی هەژاری' دا و وتی، " ژنان کار و حەقدەستی یەکسان وەرناگرن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەژاری ژنان زیاتر ببێت. لە سەکتۆری خزمەتگوزاریدا پێویستە کار بکەن. ژنان بە شێوەیەکی نایاسایی و تۆمارنەکردن کار دەکەن. لە خۆگەیاندن بە سەرچاوی ئابۆریدا نایەکسانی هەیە. ژنان بە بەدەستهێنانی پارەی میراس زەحمەتی دەبینن. ژنان لە گوندەکان هەژار دەکرێن. یەکێک لە هۆکارەکانی هەژاری ژنانیش شەڕە. ژنان قوربانی سەرەکی شەڕن. ژنان بەم هۆیەوە ئاشتیان دەوێ."

فەزیلەت تاشتان ئارسەرین لەبارەی 'مافی مەعیشەت'، دەرچوون لە پەیمانی ئەستەنبوڵ و ناڕەزایی ژنان رایگەیاند، ژنان دەست لە پەیمانی ئەستەنبوڵ هەڵناگرن.

سەڤینچ ئیزۆڵ ئۆزئیەک یەکێک لە قسەکەران لەبارەی ' ئازادی ژن و ئەزمونی ڕێکخستنی هەرێمی' قسەی کرد. ئوزئیپەک رایگەیاند کە پێویستە ژنان لەدژی کێشەی هاوبەش پێکەوە کار بکەین و وتی، "ژنان نیوەی کۆمەڵگان، نیوەی دیکەش ئەوانەن کە لە ژنان بوون. پێویستە ژنان لەدژی ئەو سیستمەی کە پیاو بەسەریاندا سەپاندووە، بەرخۆدانێکی بێوەستان ئەنجام بدەن."

ئوزئیپەک کە باسی دامەزراندنی کۆمەڵەی ماڵی ژیانیش کرد رایگەیاند، ئەوان لە بەرانبەر کێشەکانی ژنان خۆیان ڕێکخستووە.

ئەدەنە

ژنانی ئەندامانی نان و گولێ لە ئەدەنە لە چوارچێوەی ٨ی ئازاردا لە ناوەندی کەلتوری سەلمان پاک مەراسیمی شیعر و گۆرانی ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ئامادەبوون ژنان ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد.

هاتای

پلاتفۆمری ژنانی ئەسکەندەرۆن لەبارەی کۆبونەوەیەک لە بڕیارە ٨ی ئازار کاتژمێر ١٧:٣٠ ئەنجام بدرێت لە پارکی وێنەکێشانی ئەسکەندەرۆن بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. ژنان بڵاوکراوەکان لە کۆڵان و جادەکان بەسەر ژناندا بڵاوکردەوە و داوایان کرد بەشداری لە چالاکیەکەدا بکەن. ژنان باسی تێکۆشانی هاوبەشی ژنانیان کرد لەدژی سیستمی پیاوسالاری و وتیان، " ئێمە ٨ی ئازار کاتژمێر ١٧:٣٠ لە پارکی وێنەکیشان کۆدەبینەوە و جۆش و خڕۆش و تۆڕەیی خۆمان دەردەبڕین و بژی ٨ی ئازار."

کۆنیا

لە ناوچەی جیهانبەیلی کۆنیا ژنان لە چوارچێوەی ٨ی ئازاردا لە باڵەخانەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆبوونەوە. لە چالاکیەکەدا پانکارتی ' پێکەوە بیگۆڕین، ژن، ژیان، ئازادی' ، ' ئازادی بۆ زیندانیان' ، ' بژی ٨ی ئازار' و ' پەیمانی ئەستەنبوڵ پەیمانی ئێمەیە دەستی لێهەڵناگرین' هەڵواسران.

ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد لە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی کوکلو، جیهانبەیلی، کاراتای و کۆنیا ئەنجامدران. چالاکیە دوای قسەکردن و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق