چالاکیی دایە شەنیاشار و کوڕەکەى لە ٢٠هەمین رۆژدا بەردەوامە

دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی ماوەى ٢٠ رۆژە لە بەردەم دادگای رحا بۆ داوای بەدیهێنانی "داد" لە چالاکیی دانیشتندان.

چالاکیی بنەماڵەى شەنیاشار بۆ داوای "دادپەروەری" ماوەی ٢٠ رۆژە لە بەردەم دادگای شار رحا بەردەوامیی هەیە. پاسەوانەکان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ناوچەى پرسوسی رحا هێرشی کردبووە سەر کارگە و نەخۆشخانەى ناوچەکە و لەو هێرشەدا حاجی ئەسوەد شەنیشار هاوژینی دایە ئەمینە شەنیاشار و ٢ کوڕییان کوشتبوون.

ئەمڕۆش بنەماڵەى شەنیاشار سەرباری ئەوەى  دادگا لە رۆژی یەکشەممەدا داخراوە، بەڵام هەر لە بەردەم دادگادا بەردەوامن لە چالاکیەکەیان.

بنەماڵەی شەنیاشار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، "کارگەکەیان رووخاندین، نەخۆشخانەیان کردە گۆمی خوێن. دەبێت حساب ئەو کەسانە بدەن، کە لە نەخۆشخانەدا کوژران، دەبیت بیدەن... ئێمە ئەوە دەزانین، ئەوە بە دڵنیاییەوە تاوانە. تاوانبار روون و ئاشکرایە، پەرلەمانتاریان هەیە و بنەماڵەى هەیە. بە ئەندازەی ناڵەى ئەو منداڵانەى بە جێماون، ئێمە دادوەر دەبین. داوای ئێمە دادپەروەرییە و چالاکیمان بۆ ئەو داوایە لە ٢٠هەمین رۆژدایە".

ژ.ت