ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوران کاڵکان لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەڤزیۆنی مەدیا خەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەگەرمەکانی رۆژ کرد. دوران کاڵکانسەرنجی خستەسەر گرنگی ئەو هەڵمەتە جیهانییەی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکراوە و وتی: "دەبێت ئێمە هەڵمەتی جیهانی کە ئامانجەکەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە، لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە شێوەیەکی بەرفراوان و کاریگەر بەرەوپێش ببەین. پێویستە بەشێوەیەکی بەهێزتر تێبکۆشین".
دوران کاڵکانی باسی لەوەکرد تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر نەبێت، هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو نایەتە ئاراوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "دەبێت زیاتر تێبکۆشین و ڕێگەی کاریگەرتر بگرینەبەر. پێویستە هەموو ڕۆژێک تێبکۆشین، هەموو دەرفەتەکان بقۆزینەوە. لەم بابەتەدا لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا تێکۆشان هەیە، لە هەموو جیهاندا تێکۆشان هەیە. دەبێت پەرە بەوانە بدرێت. بەتایبەت لە ئەوروپادا بۆ ١ی تشرینی دووەم سەفەربەری ڕاگەیاندراوە. هەموو رۆژێک چالاکی و گردبوونەوەکان ئەنجام دەردرێن. لە ١٠ی تشرینی دووەمدا لە بەریتانیا چالاکی ئەنجام دەدرێت. لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن رێپێوان و گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەوەش سەفەربەری ڕاگەیاندراوە و بانگەوازی دراوە. دەبێت ژن، پیاو، گەنج، پیر و منداڵ، هەموو وڵاتپارێزان، هەموو کوردان، هەموو کەسانی ئازادیخواز بەشداری ئەم تێکۆشانە ببن. دەبێت هەوڵبدەین هەمووان بەشدار بکەین."
هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:
"بەر لە هەموو شتێک بە رێزەوە سڵاو ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەکەم. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا لەگەڵ برازاکەی دیداری ئەنجامدابوو. دواجار و پاش ٤٣ مانگ ئەمجارەیان دیدارەکە پێکهات.
کەمیش بێت گۆڕانکارییەک هەیە. گۆڕانکاری ریشەیی نییە، بەڵام گۆڕانکارییەکی رێژەیی لەئارادایە. هەڵبەت ئاگاداری دۆخی رێبەر ئاپۆ بووین و ئێمە سڵاوی ئەومان وەرگرت. هەر ئەوەندەش بەسبوو بۆ گۆڕینی دۆخەکە. سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆ، بیستنی دەنگی ئەو و ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی ئەو، کاریگەری لەسەر دۆخەکە دانا. هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، ژنان، گەنجان، گەلەکەمان، دۆستانمان لەناو جۆش و خرۆشدان. ورەیان زۆر بەرزبووەتەوە.
هەروەها کاریگەرییەکی ئەرێنیشی لەسەر کەشی سیاسی دانا. ئەوەش بە روونی کاریگەری رێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. سەرەڕای هەموو قسە و لێدوانە دژبەیەکەکان، ئەوە بینرا کە رێبەر ئاپۆ چەندە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دادەنێت، لەسەر لایەنە دیموکراتیکەکان، لە سەر ژنان، گەنجان، رەنجدەران و کرێکاران و لەسەر سیاسەت کاریگەری هەیە. دەبێت بە روونی راوەستە لەسەر ئەوە بکەین.
لەلایەکی دیکەوە ئەو دۆخە بە تێکۆشان هاتووەتە ئاراوە. دەبێت ئەوە وەک ئامانجی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە ماوەی ٢٦ ساڵە بەڕێوەدەچێت، ببینرێت. ئیمراڵی ئەنجامی تێکۆشان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنە. لە روویەکیشەوە دەبێت وەک ئەنجامی هەڵمەتی جیهانی ئازادیی ببینرێت، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد.
تێکۆشان دەگاتە ئەنجام
لە کۆتایی یەکەم ساڵی ئەو تێکۆشانەدا هەنگاوێکی گرنگ نرا و بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەرەتایەکی هێنایە کایەوە. جاری پێشوو باسمان کردبوو، لەبەر ئەوەش پرۆسەکە بەرەو بەدەستهێنانی ئەنجام دەچێت. ئێمە هیوا و چاوەڕوانیمان لەوبارەوە هەیە، باشتر تێدەکۆشین. بەراستیش ئەوە بووە سەرەتایەک. تێکۆشان دەگاتە ئەنجام، تێکۆشان سەردەکەووێت. ئێمە لە رێگەی ئەو دەرەنجامەوە ئەوەمان بە روونی بینی.
بەو بۆنەوە من لەسەر ناوی پارتەکەمان سڵاو و پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازادی جەستەیی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد کە لە دووەم ساڵەیدایە، رەنجیان کێشاوە.
لە رێگەیەوە ئەو پرۆسەیەی دەستیپێکردووە و بەردەوامە. دەبێت ئەوە ببینین و تێبگەین. هیوا، بڕوا و ئیرادەمان دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە بێت.
رێبەر ئاپۆ بە وشەیەک وەڵامی هەمووانی دایەوە و هەڵوێستێکی نیشاندا کە رێگە لەبەردەم گفتوگۆی نوێ دەکاتەوە. ئەوە زۆر گرنگە. دەبێت ئەوەش ببینرێت. لەبەر ئەوەی بانگەواز کرابوو، ئەو خۆی وەڵامی دایەوە. وتی، خاوەن هێزی تیۆریک و پراتیکە کە بتوانێت پرسی کورد بەرەو زەمینە و بوارێکی یاسایی و سیاسی بگوازێتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە ئەوانەی دەڵێن رێبەر ئاپۆ هێزی نییە، ناتوانێت هیچ شتێک بکات، رێکخستن گوێی لێناگرێت، ئاشکرا بوو کە درۆ دەکەن. هێزی خۆی نیشاندا. دواتریش هاوسەرۆکایەتیمان لەسەر ناوی بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان رایگەیاند کە پشتیوانی لە هەموو شێوەیەک لە تێکۆشان و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ دەکەن.
نابێت ڕێبەر ئاپۆ لە نێو سیستەمی ئیمراڵیدا بێت
ئەمە پیشاندەری چییە؟ بۆ کورد یەک ڕووی هەیە. لە ڕووی کوردەوە هەر جۆرە چارەسەری سیاسی و دیموکراتیک، لە دانوستاندن و گفتوگۆدا کراوەیە. ئەمەی بەڕوونی پیشانداوە. ڕێگەی لە ویستی ئەو کەسانە گرت کە بە گوێرەی خۆیان بە روانگەی پوچەڵ و بێبنەماوە هەوڵدەدەن ڕەوشەکە ئاڵۆز بکەن. لە ڕاستیدا دەتوانرێت بگوترێت؛ مەگەر کەسانی لەو جۆرە قەت گوێ دەگرن؟ بۆ ئەمە کاریگەر دەبن؟ ئەوە مەسەلەیەکی جیاوازە. دەبێت کورد گوێ بەو شتانە نەدەن و بە گوێرەی خۆیان بجوڵێنەوە. بەڵام ڕاستییەکە دیارە. ئەوانەی گوێ لەم شتە دەگرن بوونیان هەیە، هەندێکیش هەن کە گوێ ناگرن. بۆیە ئەم بابەتە گرنگە.
لەسەر ئەم بنەمایە چی دەگوزەرێ، چ ڕۆڵێک بگێڕێ؟ هەندێک دوایان لە ڕێبەر ئاپۆ کردبوو کە ڕۆڵی خۆی بگێرێت. ڕێبەر ئاپۆ وتی؛ ئامادەیە و ئەو هێزەی هەیە. بێگومان بۆ ئەمەش دەبێت بارودۆخی گونجاو بڕەخسێندرێت. بێگومان بەم گۆشەگیری-سازییەوە نابێت. چونکە کارێکی چالاکی دەوێت. بۆ ئەمەش هەوڵدانی ٢٤ کاتژمێری دەوێت. دەبێت بتوانرێت لەگەڵ هەموو کەسێکدا پەیوەندی دابنرێت. دەبێت بتوانرێت روانگەی هەموو کەسێک وەربگیرێت. لەبەرئەمەش نابێت لە نێو سیستەمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا بێت.
بەڕاستی گەر بخوازێت ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆڵی خۆی هەستێت، لایەنە پەیوەندیدار و بەشداربووەکان گەر تاکتیکی شەڕی تایبەت نەکەن، ئەو کاتە پێویستە هەلومەرجی پێویست بڕەخسێنن. بێگومان بەشێوەیەکی دیکە نابێت. گەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە نەنرێت، ئەوا هەرگیز ناتوانین باوەڕمان بە شتەکە هەبێت.
هەرخۆی گەر سەرنج بدەین؛ زۆر باوەڕ ناکەین. هەمووان بە گومانەوە لەم دواکارکردنانە دەڕوانن. گوتیان، ئەمە لە کوێوە هات. هەڵبەتە دۆخێکی زۆر سروشتی بوو. لەبەر ئەمەش دەبێت هەلومەرجی تەندروست، ئاسایش و کارکردن بە شێوەیەکی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت. هاوسەرۆکایەتیمان زۆر بەڕوونی ئەمەی پیشاندا.
دەبێت بتوانرێت لەگەڵ هەموو کەسێکدا چاوپێکەوتن بکات. هەرخۆی هەموو کەسێک دەیەوێت ئەو ببینێت. وەک بەڕێوەبەریش دەمانەوێت ببینین. هیچ کەسێک ناتوانێت بە تەنها خۆی کارێک بکات. کەسێک پێشەنگایەتی دەکات، تەڤگەرێک بونیاد دەنێت، ڕێگە بۆ کۆمەڵگە دەکاتەوە. دەبێت دەرفەتێکی هەبێت تا ئەو شتە بکات. لەبەر ئەمەیشە رێبەر ئاپۆ هەڵوێستی خۆی پیشاندا، هێزی خۆی دەرخست. ئەوەی ماوەتەوە ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاون بۆ ئەمە. بێگومان ئەوەی ئەو هەلومەرجە دەڕەخسێنێت ڕێبەر ئاپۆ نیە. ئەوانەی لە دەرەوەی ڕێبەر ئاپۆن دەبێت ئەم بارودۆخە بڕەخسێنن.
ڕای گشتی، هەمووان هەڵوێستی ڕوونیان بینی. ئەرکەکە جگە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان. ئەرکی ڕەخساندنی بارودۆخی گونجاو لە ئەستۆی هەموومانە. دەبێت بە هێزییەوە تێبکۆشین.
هاوکات ئەم ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی کە سیستەمی ئیمرڵییان دامەزراند و دوایان کرد. گۆڕانکاری لە خۆیاندا بکەن. دەبێت هەڵویستی ئێستایان بگۆڕن. دەتوانرێت ئەمە بگوترێت.
تاکە کەسێک کە بتوانێ چارەسەری سیاسی دیموکراتیک بێنێتە ئاراوە ڕێبەر ئاپۆیە
ئەمە دەڵێین. پێشوتریش ئەمە بینراوە. بەڕاستی تاکە کەسێک کە بتوانێ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد پێکبهێنیت، ئاشتی تورکیا مسۆگەر بکات و پێشەنگایەتی پڕۆسەکە بکات ڕێبەر ئاپۆیە. ئەمە ڕوونە. بەڕێوەبەریمان ئەمەی ئاشکرا کرد. ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرەوەی ئیرادەی دیموکراسی و ئازادی گەلی کوردە. دانوستانکاری سەرەکیمانە. با هیچ کەسێک بە قسەی بەتاڵ بابەتەکە لێڵ و ئاڵۆسکاو نەکات.
لە لای کوردانەوە ئەمە ڕاستییەکەیە، بەم بۆنەیەوە دەمانەوێت جارێکی دیکە ئەمە دەسنیشان بکەینەوە. کۆتا شت ڕێبەر ئاپۆ چی وت؟ گوتی، گۆشەگیری بەردەوامە. ڕاستە گۆشەگیری بەردەوامە. گۆشەگیری سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ٢٦ ساڵەی ئیمراڵییە. گۆشەگیری دۆخێکی ٣ مانگە نیە. ئەمە خودی سیستەمێکە.
ئەوکاتە بۆ شکاندی گۆشەگیری، بۆ پێکهێنانی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت تێکۆشانی بەهێزتر و کاریگەرتر بکەین. ئەمە بۆ هەموومان داواکاری و فەرمانێکە. گۆشەگیری هەیە و گەر ئەوان گۆڕانکارییان دەوێ، چارەسەری پێکبهێنرێت و داوا لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئەو کاتە ئێوە لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشن. ئێوە تێکۆشانی بەهێزتر بکەن. جارێکی دیکە پێویستی و گرنگی ئەمەمان بینەوە. لێی تێگەشتین.
ئەو کاتە نابێت هیچ کەسێک سستی بنوێنێت، کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە و دۆخی تەندروستی باشە. نابێت هیچ کەسێک بڵێت گۆشەگیری شکێندراوە. نابێت هیچ کەسێک بە ئاسایی لە دۆخەکە بڕوانێت.
هەموو شتێک بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە بەستراوەتەوە
بێگومان دەبێت وریاتربین، زۆر زیاتر ڕێکخراوبین. دەبێت هەڵمەتی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جێگەیەک بەرفراون و بەهێزتر بکەین. دەبێت بە بەهێزی تێبکۆشین. هیچ کاتێک تێکۆشانمان لاواز نەکەین. هەموو شتێک وابەستەی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە. تاکو ئەمە نەرەخسێندرێت هیچ پێشکەوتنێک دروست نابێت.
بۆیە ئەو ئەرکەی دەکوێتە ئەستۆمان. دەبێت تێکۆشانی بەهێز و کاریگەرتر بەڕێوەبەرین. هەرخۆی ساڵی دووەمی هەڵمەتەکە لەسەر ئەم بنەمایە دەستیپێکردووە. لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشان بەردەوامە. لە ئامەدەوە دەستیپێکرد، لە هەموو جیهاندا بڵاوبوویەوە. لە هەموو گۆڕەپانێک کوردان، دۆستەکانیان، لایەنە دیموکراتیکەکان، گەلان، ژنان، گەنجان بەڕاستی بە بەهێزییەوە تێکۆشانیان بەڕێوەبرد.
دەبیت مرۆڤ بە بەهێزییەوە تێبکۆشێت. پێویستە ڕێ و ڕێبازی کاریگەر و بەهێزتر بگرێتەبەر. دەبێت هەموو ڕۆژێک تێکۆشان بەڕێوەببرێت، هەموو هەلومەرج و دەرفەتێک بەکاربهێندرێت. دەبێت ئەمە بەهێزتر بکرێت. بەتایبەتی لەدەرەوەی وڵات، لە ئەوروپا بۆ ١ی تشرینی دووم و دواتر سەفەربەری ڕاگەیاندراوە. هەموو ڕۆژێک چالاکی ئەنجام بدرێت. ئەوانەی سەفەربەرییان راگەیاندوە بانگەوازی دەکەن. دەبێت ژن، پیاو، گەنج، پیر، منداڵ، وڵاتپاریز، کورد و هەموو دیموکراتیک خوازان بەشداری ئەم تێکۆشانە ببن. دەبێت کارێ بکرێت بۆ ئەوەی هەمووان بەشداربن.
سەفەربەری دەبێت. بەتایبەت ژن و گەنجان بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی بکەن دەبێت بە شێوەیەکی سەفەربەری خەبات بکەن. لە دەرەوەی وڵاتدا دەبێت گەنجان ٢٤ کاتژمێر نەوەستن و خەبات بکەن. دەبێت هەڵوێستێکی زۆر ڕوون جارێکی دیکە لە کۆڵن پیشان بدرێتەوە. لەم ڕوەوە پێشتر گردبوونەوەی کۆڵن هەبوو. دەبێت جارێکی دیکە ئەو گردبوونەوەیە یەکلاکەرەوە و کاریگەرتر بێت. ئامانج ئەمەیە. هەرخۆی ئامانجێکی لەم شێوەیە دەستنیشان دەکرێت. دەبینین دەستخستنی ئامانجەکە نزیکە.
ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئیدی بە تەنها بابەتێکی گفتوگۆ، فکری و هەڵسەنگاندن نیە. گۆڕدراوە بۆ ئامانجێکی کۆنکرێتی پراکتیکی. ئەوەندە بووەتە پرسێکی ڕۆژانەیی و پێویستییەک. ئەو کاتە دەبێت بۆ پێکهێنانی ئەمە بە شێوەیەکی سەفەربەر تێبکۆشین. بانگەوازییمان بۆ ئەم تێکۆشانە.
شەڕ بەردەوامە
نەک بە تەنها مەهەپە لەم پرۆسەیەدا وردە وردە هەموو پارتە سەرەکیەکان بەشدار بوون، ڕا و ڕوانگەی خۆیان دەربری. دەیانویست جدی وەریبگرن و بە سەرنجەوە هەڵیدەسەنگێنن. داخوازی ئێمە ئەمە بوو. بەڵام گەر سەنج بدەین، هیچ شتێک نەبووە جێگەی باوەڕ. هەمووان هەڵسەنگاندێکی لەو شێوەیان کرد، کە ئایە یارییەکە، فێڵێکە. بەو چاوەوە سەیریان کرد. لە کوردستان، لە ئامەد، لە وان لە هەموو جێگەیەک هەموو کەسێک بەم تێگەشتنەوە وەریانگرت. گوتییان، تاکیکی شەڕی تایبەتە. بەڕێوەبەرییمان لەم بابەتەدا هۆشیاری دا. گوتی، هۆشیاریین بەرامبەر هەموو جۆرە تاکتیکێکی شەڕی تایبەت، ئامەدەشین لەو ڕووەوە. لەم بابەتەدا گۆشەگیریمان پێش هەموو شتێک وەرگرت؛ با جارێکی دیکە هیچ کەسێک یاریمان لەگەڵ نەکات. بەڵام لەم دوایانەدا ڕێبازێکی کەمتەرخەم پیشاندراوە. دۆخێکی شەپۆلاوی دەگوزەرێت.
هەندێکیان پاساو بۆ ئەو کارە دەهێننەوە. لەو بابەتەدا، واتە هەپەگە لێدوانی پێویستی دا. چالاکوانان خۆیان ئاشکرایان کرد. وتیان، ئامانجمان بەهێزکردنی دۆزی ڕێبەر ئاپۆیە. هەندێک هەڵدەستن و دەڵێن؛ دژی تەڤگەر، دژی ڕێبەرێتی پرۆڤۆکاسیۆن دەکەن. چالاکوانان پێشتر نیشانیان داوە کە شتێکی وا نییە.
شەڕ هەیە، بەردەوامە، کۆتایی نەهاتووە، هیچ شتێک نییە هەمووان بەوەوە ببەستێتەوە. تێگەیشتن نییە کە ئەوان هەوڵ دەدەن ئەمە بکەنە بیانوو. بەڕێوەبەریمان ڕایگەیاندووە کە هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەکەوە نییە. ئەمە ڕاستییەکەیە. کەس فەرمانی نەدا فڵان کار لە فڵان کاتدا ئەنجام بدرێت. ئەوانەی کاتەکانیان دەستنیشان کرد و جێبەجێیان کرد، خودی چالاکوانەکانن. ئەوان بە تەواوی بێ ئاگا بوون لە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ. ئێمە خۆمان دەیزانین.
چالاکی بۆهۆشیارکردنەوەیە
نابێت مرۆڤ نیگەران بێت. دەمەوێت ئەمە بڵێم. نابێت ئەمە وەک هۆکارێک بۆ ئاستەنگکردن وەرگیرێت. گەر ئامانجی سود وەرگرتن بیت، بۆ بینینی مەترسیداری دۆخەکە، بۆ بینینی دۆخی ئێستای شەڕەکە، ئەم چالاکییە ئاگادارکردنەوەی کرد. ئەوانەی کە بەڕاستی دەیانەوێت پرسی کورد چارەسەر ببێ، ئەوانەی دەیانەوێت لەم چارەسەرییەدا رۆڵ بگێڕن، دەبێت ئەنجامێکی لەو جۆرە لەم ڕوداوە وەرگرن کە گەر چارەسەری نەهێنرێتە ئاراوە ئەوا دۆخەکە مەترسیدارتر دەبێت. نابێت بکەوێتە نێو هەڵوێستێکی پێچەوانەی ئەمەوە. هەروەها یارییەکە چەندین هێز و کەسی خراپ کرد کە لە چوارچێوەی شەری تایبەتدا نزیک دەبنەوە. دوای ئەوەی یارییەکەیان خراپ بوو، ئەم جارە بۆئەوەی خۆیان ڕزگار بکەن تاوان و بەرپرسیارێتییان خستە ئەستۆی ئەوانی دیکەوە.
هیچ ڕوویەکەی قبوڵکراوی ئەمە نیە. بەڕاستی شتێکی نوێمان لە دەوڵەت باخچەلی لە ئۆزگور ئۆزەلەوە بیست. گوتیان کورد، پرسی کورد. بەتایبەت ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی نوێی جەهەپە لە ئامەد باسی چارەسەری دیموکراتیک، بەشداربوونی تەواوی کۆمەڵگە و ڕێگەکردنەوە لە سیاسەتی دیموکراتیک کرد. بەراستی ئەمە شتانێکی گرنگە. ئیدی دەڵێن کورد. هاتنە ئەو ئاستەی کە هەبوونی کورد قبوڵ بکەن. بێگومان ئەمەش دەرنجامی تێکۆشان بوو. پێویست بەوەناکات ئەم مژارە جارێکی دیکە هەڵسەنگێنرێتەوە. بەڵام دەرنجامەکان لەم ئاستەدا بوو.
لەم مژارەدا پەیوەست بە سەرۆکی گشتی جەهەپەوە دەمەوێت ئەمە بڵێم. گەر بەردەوام بێت لەسەر لە گەڕانەکانی کوردستانی ئەوا باش دەبێت. لەو جێگایەنە تەنها لەگەڵ بەرپرسانی فەرمی یانیش دامەزراوەکان، بەڵکو لەگەڵ بەرپرسیاری دامەزراوەکاندا چاوپێکەوتن بکات. گەر بەشداری ناو گەل ببێ، گوێ لە ژن، گەنج، دوکاندارانی کورد...بگرێت، بەڕاستی کورد چۆن بیردەکاتەوە؟ بۆیە ئەمەم وت. تا کورد قبوڵ نەکەن ئەم شتە پێكنایەت. ئەو کاتە داخوازی کورد چییە؟ دەبێت سەرنجییان بخەنەسەر ئەم بابەتە.
دەبێت ئەم شتە بەڕای گشتی تورکیا ڕابگەیەنرێت. لە ئامەد جیاواز نەبێت، لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ جیاواز نەبێت. پێویستە هەموو کەسێک بەشێوەیەکی دروست ئاگاداربکرێتەوە. بۆیە پێشنیاری ئەمە دەکەین.
پێویستە ئاگاداری لایەنە کرێخۆرە بەرژەوەندیخوازەکان بین
پێویست بەوەناکات بەڕژوەندی شەخسی پیشانبدرێت. هەروەها پێویستناکات لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆدا ڕوانگەیەکی ئاڵۆز نیشان بدرێت. ئەمە هەڵویستێکی ئەرێنی نیە. ئەوەندە لەسەری قسەدەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت. ئەوەندە تێکۆشاوە، فکری ئافراندووە. لە جیهاندا ئەوەندە لایەنگری هەیە. دەبێت ڕێزی ئەوە بگیرێت. ئێمە بێ ڕێزی بەرامبەر بەوان ناکەین. بەڵام دەبێت هەموو کەسێک بزانێت بە ڕێزەوە بجوڵێتەوە. مەگەر بۆ بەرژەوەندی خۆی ئەمە دەکات؟ ٢٦ ساڵە بۆ بەرژوەندی خۆی لە ئیمراڵیدایە؟ کێ دەتوانێت ئەمە بڵێت؟ ئەمە کەموکورییە. دەبێت لە گوتن و هەڵوێستماندا یەکگرتووبین. نابێت مرۆڤ بیکاتە ئامرازێکی سیاسەتی ڕۆژانە. نابێت مرۆڤ ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ، پرسەکانی کورد بکاتە ئامرازێکی بەرژەوەندی سیاسی. هەڵەیە کە بیکەنە ماڵی بەرژوەندی سیاسی ڕۆژانە.
ئەمە لە بنەڕەتدا ئەوەیە کە لێرەدا دەیڵێم. پێویست ناکات زیاتر بڵێم. چونکە لەوێ هیچ شتێک نییە. بەڵام ئێمە ویستمان شتێکی زیاتر ڕووبدات. ئێمە ویستمان بە وردی گوێ بگرین و تێبگەین. دۆخی ئێمە هێشتا لەم چوارچێوەیەدایە. بەڵام ئەمە بینرا. هەروەها مشتومڕێک لەم ئاستەدا ئەمەی نیشان دا.زۆرلایەن و بازنە هەیە بەسەر پرسەکانی کورد و شەڕدا بەرژەوندیسازی دەکەن. لە ڕاستیدا ئەم باسانە هیچیان دروست نەکرد. لەمەودوا نازانین دروستی دەکات یان نا.
بەڵام جارێکی تر ئەمەمان بینی. بەرژوەندیخوازی رانتخۆرانمان بینی. لە ڕاستیدا جەنگخوازان و رانتخوازان چۆن جیاواز بوون لە یەکتر؟ زراوی کرێخۆرەکان لەوە چووە کاتێک شەڕ تەواوبێ، ئەم پرۆسەیە بەرەوە چارەسەری بچێت، چونکە بەرژەوەندیەکانیان لەدەست دەدەن. هیچ خۆشەویستییەکیان بۆ تورک نییە. ترسیان لە لەدەستدانی بەرژەوەندییەکانیان هەیە. ئەمەمان بینی.
مرۆڤ دەتوانێت جەنگاوەری بیرۆکەیەکی هەڵە بێت. بەڵام بیرۆکەیەک ڕاستە یان هەڵەیە، بەڕای هەندێک ڕاستە، بەڕای هەندێکی تر هەڵەیە. شەڕی فیکرییەکەی شتێکی جیاوازە، رانتخۆری شتێکی جیاوازە.
بازنەیەکی گەورە هەیە کە رانتخۆری ئەم شەڕە دەکات. هەڵدەستن و دەڵێن دەوڵەت باخچەلی باسی چی دەکات، نابێت قسەکات. مەهەپە لایەنێکە لەم شەڕە ٤٠ ساڵەیەدا. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت و بیبینێت. تەنانەت زیاتر لە دەوڵەت باخچەلی. ئێمە زۆر باش دەزانین کێ لەو بەرەدا شەڕ دەکات. چونکە جەوهەری ئەم تێکۆشانە تیکۆشانێکی عەقڵێت، تێکۆشانێکی ئایدیۆلۆژییە. بیرۆکەی دیموکراسی لەسەر بنەمای ئازادی کورد، ئایدۆلۆژیای وڵاتپاریزی لە دژی نەتەوەپەرستی، دژی رەگەزپەرستی، دژی ناسیۆنالیزیم و پاوانخوازی دەجەنگێت.
دەبێت هەڵوێست بەرامبەر بە رانتخۆران و ئەوانەی لەسەر شەڕ دەژین نیشان بدرێت و رسوا بکرێن. سەرەتا ئەگەر شتێک ڕوویدا، دەبێت رانتخۆران ئاشکرابکرێن و ماسکەکەی سەر ڕوویان لاببرێت. دواتر پێشکەوتنەکانی دیکەی بە دواوە دێت. بۆیە هەموو درۆ و پاگەندەیەک دەکەن، هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نیە. هەرچەندە هیچ نازانن، بەڵام وەک ئەوەی هەموو شتێک بزانن قسە دەکەن.
ئەوەندە باسی پەکەکەیان کرد کە هیچ زانیارییەکیان نییە. هیچ کام لە قسەکانیان ڕاست نین. هەمیشە درۆ دەکەن. بەڵام مرۆڤەکان فریو دەدرێن، مێشکیان دەشۆرنەوە. بۆئەوەی بەرژەوەندییەکانیان لەدەست نەدەن. دەبێت ئەمە ببینرێت. هەر بۆیە ئەم پرۆسەیە رانتخۆری نیشان دا. پێش هەموو شتێک پێویستە خەڵک لە دژی رانتخۆرەکان بجەنگن.
چالاکیی توساش لە لایەنی سەربازییەوە سەرکەوتوو بوو
هەپەگە و یەژا ستار سەبارەت بە شەڕەوە راگەیەندراویان بڵاوکردەوە. فەرماندەیی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندییەوە هەڵسەنگاندنێکی وردی لەسەر پرۆسەی ١٠ساڵی ڕابردوو کرد. زۆر بە ڕوونی زانیاری وردی ڕاگەیاند.
هیچ شتێکمان نییە پێ زیاد بکەین. بۆچوون و هەڵسەنگاندن، بانگەوازی و بەدواداچوون و چارەسەری ڕاگەیاندرا ئێمەش بەشداری دەبین. مرۆڤ جیا لەوانە چیتر هەیە بڵێت؟ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا لە توساشی ئەنقەرە چالاکیەکی فیدایی بەڕێوەچوو. درێژەپێدەری ڕووداوی ١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە ئەنقەرە بوو. بە دڵنیاییەوە ئەم کارە ئەم پرۆسەیەی گەیاندە بەرزترین ئاستی خۆی. وایکرد هەمووان جارێکی تر بیر لە شەڕ بکەنەوە. بەرەی چەوسێنەرانی فاشیست و قڕکەرەکانی هەژاند و لە هەمان کاتدا تێکۆشانی گەریلای گەیاندە ئاستێکی بەرز و نوێی کردەوە.
لە ڕوانگەی سەربازییەوە، چالاکییەکە هەماهەنگ و لە هەموو لایەکەوە سەرکەوتوو بوو. بۆیە هەڤاڵان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین بە ڕێزداریی و پێزانینەوە بە بیر دێنمەوە. لە ڕاستیدا هێڵی زیلان بە شێوەیەکی بێوێنە و سەرکەوتووانە جێبەجێ کرا. دوای سارا، ڕووکەن، ڕۆژهات و ئەرداڵ کەوتن و ڕێبازی ئەوانیان بە سەرکەوتوویی بەردەوام کرد. چالاکییەکە لە ڕووی ئەنجامەوە سەرکەوتووە. ئامانجێکی سەربازییە. شوێنێکە بەساڵانە لە کوردستان وەک مەکینەی کۆمەڵکوژی کاری بەرهەم هێنان لەو بوارەدا دەکات. هیچ مەیدانێکی سەربازی لەوە گەورەتر نییە. وتنەکانیان زۆر بێ بنەمایە کە بڵێن ئەمە ناوچەیەکی مەدەنییە. بۆیە هێڵی ئاپۆیی و ڕۆحی فیدایی بوون لە بەرزترین ئاستدا نیشاندرا، هەموو ڕاستییەکانمان پیشان دەدات. بە ڕوونی نیشانیدا کە ڕۆحی سەردەمی نوێ چۆن دەبێت بەڕێوەببرێت، تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە چ ڕۆحێکی شۆرشگێڕی و هێڵێک دەتوانێ سەربکەوێت؟ دەبێت بەم شێوەیە باسی ئەم مەسەلە بکەین. بێگومان چالاکییەکانی گەریلا تەنها ئەمە نەبووە. فەرماندەیی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندی ڕاگەیاندن و زانیاریی بڵاوکردەوە. هەڤاڵ جەماڵ و زۆزان ڕاگەیاندنیان دا. شەڕ لە باکوور بەردەوامە. لە هەموو بوارێکەوە شەڕ هەیە. دوژمن گورزی لێدەدرێت، گەریلا شەهید دەبێت. چالاکییەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوە دەچێت. لە زاپ، شاخی بەهار، شاخی جودی گورزی قورس بەر دوژمن دەکەوێت.
سوپای تورکیا خۆی قفڵ کردووە، هەروەها بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندەی نەمرمان شەهید بێریتان، لە هەموو هەرێمەکانی زاپ، مەتینا تا خاکورک چالاکی بەڕێوە دەچێت، تا ئێستاش چالاکییەکان بەردەوامن. لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەچێت. فەرماندەیی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندیمانەوە وتی: 'خۆیان قفڵ کردووە'. کاتێک ویستیان هەندێ شت قفڵ بکەن، گەریلا هێرشەکانی دوژمن و هێرشی ستەمکاری و داگیرکارییەکانیانی قفڵ کرد. مەبەستم ئەوەیە وتیان مانگی تشرینی دووەم، ناوەڕاستی پایز کۆتایی بە گەریلا دێنن و کار و چالاکییەکانی بزووتنەوەی ئازادی قفڵ دەکەن. ئێستا مانگی تشرینی دووەمە، هەڤاڵان هەموو شتێک دیاری دەکەن. ئەمجارە دەڵێت مانگی خودا نییە. مانگی ئادار، یان مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، یان هاوینی داهاتوو بەردەوام بەمشێوەیە ٤٠ ساڵە ئەم قسانەیان کردووە و دەستیان بە شەڕ کردووە ئەنجامەکەش هەتا ئێستا دیارە. دوای چالاکییەکانی دھێ و شەمزینان گوتیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەم پاشماوانەی شەڕ و پاکتاوکارییە لەناو دەبەین. ٢٤ کاتژمێر کۆتایی نەهات، ٤٨ کاتژمێر کۆتایی نەهات، ٧٢ کاتژمێر کۆتایی نەهات، ئیتر دەستبەرداری کاتژمێرەکان بوون. لەو ڕۆژە بەدواوە بەم شێوەیە درێژە پێدەدەن. بۆیە بارودۆخ و تێکۆشانی گەریلا، ڕوحی بەرخۆدان و ڕەوشی خۆ نوێکردنەوەی گەریلا، هەروەها هێڵی بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هێڵی بەرخۆدان لە باکوور هەمووی لەلایەن فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمانەوە هەڵدەسەنگاندنی بۆ کرا.
ڕووداوەکان ڕۆژانە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێن. هەمووان ئاگاداری هەموو شتێکن. بۆیە شەڕ و بەرخۆدانێکی مەزن هەیە. ئێمەش ئەمەمان باس کرد. هەڤاڵانمانیش باسیان لەوانە کردووە بۆیە پێویست بە دووبارەکردنەوە ناکات. ئەمە ئەو شتانەیە کە دەتوانم باسی بکەم. بەناوی بەڕێوەبەریی پارتیمانەوە سڵاو ئاراستەی سەرجەم گەریلا، فەرماندە و هێزە شۆڕشگێرەکانمان لە هەپەگە و یەژا ستار دەکەم کە قارەمانانە شەڕ بەڕێوە دەبەن، پێش هەموو شتێک بەرخۆدانەکانی زاپ و ئاڤاشین، مەتینا و خواکورک هەموو شەهیدە قارەمانەکانی بەرخۆدان لەهەموو گۆڕەپانەکان بە ڕێز و حورمەتەوە بەبیر دێنمەوە.
پەکەکە بەرخۆدان دەکات و لە ڕەگەوە دەریدێنێ کاتێک دێینە سەر بەرەی شەڕ لە گەڵ دوژمن؛ دەستیان بە لێکۆڵینەوەی نوێ کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە لە شەڕەکەدا چەقیون واتە قفڵ بوونە. ئەمەش ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە دەیانگوت قفڵیان دەکەین. ئەڵبەت ئەم ئەنجامە بەخۆیەوە ڕووی نەداوە. هەر ئەم دۆخە بوو کە وایکرد زۆربەی سەرکردەکانی حیزبەکان قسەی لەسەر بکەن. لە لایەکی ترەوە مانگی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤وە بەناوی هێرشی لەناوبردن بریاریان وەرگرت. لەو کاتەوە ١٠ساڵ تێپەڕیوە. لەسەر ئەو بنەمایە دەبوو ئەنجامیان وەربگرتبا. ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ درێژکرایەوە. ئێستا هەمووان دەڵێن پلانی لەناوبردن بووە هۆی ئەوەی خۆیان لەناو بچن. ئەوانەی ئەو پڕۆسەیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە خۆیان شکستیان هێنا. پلانەکە بە گشتی بۆخۆی شکستی هێنا و بەسەر نەکەوت. ئەمەش بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە.
پێویستە ئەمە بزانن لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا پلانێکی لەو شێوەیەیان دانا و بڕیارێکیان دا. دواتر حکومەتی ئاکەپە، لەگەڵ مەهەپە کەوتە پەیوەندییەوە. دواتر پەدەکە و عێراق چوونە ناو ئەو هاوپەیمانیەوە و هەوڵ دەدات لە هەر کەسێک هێز وەربگرێت. هەندێک جار سەردانی واشنتن و هەندێک جار سەردانی مۆسکۆ دەکەن. ئێستا هەوڵ دەدات چین بەشداری هاوپەیمانیەکی بکات. ئەوان لەناوبردنی پەکەکە و گەریلایان بۆخۆیان کردۆتە ئارمانج، ئەنجامی ئەو ١٠ساڵەیە ڕوونە، شکستیان هێنا. بەڵام پەکەکە و گەریلاکان لەسەر پێی خۆی ماوەتەوە و لە هەموو بەرەکاندا تێکۆشان دەکەن و هێزە داگیرکەر و پیلانگێڕانی فاشیست لە ڕیشەوە دەردێنن و ئەمە ڕاستییە. لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا لە دژی ئاکەپە- مەهەپە شەڕمان ڕانەگەیاند. ئەو پرۆسەیە کە لە ساڵی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ دەستی پێکرد لەلایەن ئێمەوە هەڵنەوەشایەوە. تەیب ئەردۆغان پڕۆسەکەی هەڵوەشاندەوە و وتی: "هیچ ناناسم". ڕوون بوو کە لە مانگی ئادار و نیسانی ٢٠١٥خۆیان بۆ پلانی هێرش و جەنگ ئامادە کرد. ئامانجی لەناوبردنی پەکەکەیان هەڵبژارد، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش بە هێزی سەربازی، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو وڵاتانی جیهان پشتیوانییان وەرگرتووە. هەروەها خیانەتکارانی کوردیان لە گەل خۆیان بەشدار کرد، له بەرزترین ئاستدا یەکیانگرت و گوێیان لە هیچ یاسایەکی شەڕ و ئەخلاقی شەڕیان نەگرت. هەموو شێوازە نایاساییەکانیان دژ بە بزووتنەوەی ئازادیی بەکارهێنا. بە دڕندانەترین شێوە هێرشیان ئەنجامدا. سەرەڕای هەموو ئەمانە ئەنجامەکانیش ڕووبەڕووی شکست بوونەوە. هێرشەکانی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر بنەمای پلانی تێکشکان و لەناوبردن شکستی هێنا و خۆیان قفڵ بوون. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت، ناچارن خۆیانیش قبوڵی بکەن. ئەگەر قبووڵی نەکەن و بەردەوام بن بە دڵنیاییەوە زیانی زیاتریان پێدەگات، ڕاستیەکە ئەوەیە.
نازانین لەمەودوا چی ڕوودەدات و چۆن هەڵوێست وەردەگرن. بەڵام ڕوون بووەتەو کە ئەو پلانانەی ئێستا بەردەوام نابێت چوونکە هێرشەکانی ئێستا نەیانتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. زۆر دەوروبەریان پێیان دەڵێن بگەڕێنەوە، بەردەوام بوون زیانی زیاترتان پێدەگەیەنێت. پێی دەڵێن ناتوانیت لەمەدا سەربکەویت. ئایا ئەو دەتوانێت بەو عەقڵیەتەوە هەڵسوکەوت بکات یان نا؟ ئایا ئەوان دەتوانن ئەو ئیرادەیە نیشان بدەن؟ ئایا ئەوان دەتوانن ئەم جۆرە بەرپرسیارێتییە هەڵبگرن یان نا؟ ئێمە نازانین. ئەگەر وا نەکرێت ئەوا تورکیا دەخەنە نێو کارەساتێکی گەورەوە. ئەوکات هیچ کەسێک ناتوانێ ڕزگاری بێت. ئەوان گەورەترین کارەساتیان لە تورکیادا خوڵقاندووە.
لە شنگاڵ و ڕۆژئاوا یاسای شەڕ پێشێل دەکرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆی نوێدا کە باس لە دۆستایەتی لەگەڵ کورد دەکەن. لە هەمان کاتدا هێرش دەکەنە سەر شەنگال، ڕۆژئاوا. ئاو و کارەبا لە کورد دەبڕن، دەیانکوژن و شانازی پێوە دەکەن. با باسی ئەم هێرشانە بکەین. مەبەستی ڕاستەقینە چییە، پێویستە چی بکرێت؟ لەم کاتەدا زیاتر لە جاران هێرشی بەرفراون کرا. یارییەکەیان تێکچوو. ڕوونە کە ئەم بانگەوازییە هەمووی بۆ لاوازکردنی بەرخۆدانی گەلی کوردە. لەبەر ئەوەی یارییەکانیان تێکچوو، بە تووڕەبوونەوە هێرشیان کرد. بە واتایەکی تر بە بیانووی چالاکیی فیدایی گەریلا لە ئەنقەرە، هێرشیانکردە سەر ڕۆژئاو، شنگاڵ و هەرێمەکانی دیکە. چالاکیی گەریلا لە ئەنقەرە چالاکییەکی سەربازی بوو. زیانی بە خەڵکی سڤیل نەگەیاند. بە پێی یاسای شەڕ چالاکی بوو. هەروەها ئەوەی کراوە لەبەر چاوانە. لە شنگاڵ، ڕۆژئاوا، هێرشەکانیان بەردەوامە. شتێک کە لەگەڵ یاسا، ئەخلاق و پێوەرەکانی شەڕدا بگونجێت بوونی نییە. بە گشتی هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی، منداڵان، ماڵ و دەرفەتەکانی ژیانی هاوڵاتیان. ئەمە چ پەیوەندییەکی بە چالاکییەکەی ئەنقەرەوە هەیە کە کورد لە ڕۆژئاو و شنگاڵ کۆمەڵکوژ دەکات؟ هەڵبەت پێشتریش ئەو جۆرە هێرشانەیان لە باکوور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامداوە. هەمان کاریان لە عەفرین و سەرێکانیش ئەنجامداوە. ئێستا دیسان لە ڕۆژئاوا و شنگاڵ هەمان تاوان دووبارە دەکەنەوە.
پێدەچێت بە گوێرەی خۆیان بیانوویەکیان دۆزیبێتەوە. بەڵام بەڕێوەبەرایەتیمان ئاماژەی بە هەموو شتێک کردووە، هەڤاڵانمان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن. تاوانی شەڕ ڕوویداوە. لەبەرچاوی هەموو جیهانەوە تاوانیان ئەنجام دەدەن و کۆمەڵکوژی دەکەن. لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا گەل بەرخۆدانێکی مەزن نیشان دەدات. سڵاو ئاراستەی بەرخۆدانی گەل و هێزەکانی ئازادی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەم.
بەتایبەتی سڵاو ئاراستەی چالاکیەکانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەکەم، خۆیان مافی ئەوەیان هەیە بە هەر شێوەیەک بە گونجاو بزانن شەڕ و تێکۆشان بکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت بە ئەرکی خۆیان بزانن. ئەوەی له عەفرین ئەنجامدراوه لەبەر چاوانە و قەد له بیر ناکرێت. لە ڕاستیدا هێشتا چالاکییەی ئەنقەرە لە میدیاکان بڵاو نەبووەوە، لەلایەک ئەمریکا و لەلایەکی تر ڕوسیا راستەوخۆ ڕایگەیاند؛ ئێمە پشتیوانی تورکیا دەکەین. ئێستا لە ڕۆژئاوا و شنگال کۆمەڵکوژی دەکرێت. ڕووداوەکانی غەززە لە شوێنەکانی تر گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ "تۆ ڕەخنەم لێدەکەیت، بەڵام ئەوەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەیکەیت چییە؟ هەر هێندەی مابوو بڵێت، ئێمەش لە تۆوە فێربووین. دۆخەکە بەو شێوەیە و کەس دەنگ ناکات. کاتێک کورد دژی جینۆساید و داگیرکاری هەڵوێست و چالاکی ئەنجام دەدات تاوانبارە و مەحکوم دەکرێت. بەڵام تورک دەتوانێ لەهەر کوێ هێرش بکاتە سەر کورد و هەموو کەسێک بە مافی خۆی دەزانێت، کەسێک لە دژی شەڕ و تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست نیشان نادات.
هەڵوێست لە بەرامبەر هێزە نێونەتەوەییەکان
دادپەروەری لە کوێیە؟ ئایە هیچ ماف و یاسایەک هەیە؟ ئایە ئەمە دادپەرەرییە؟ سیستەمی ئەمڕۆی جیهانی، دەسەڵاتداری، دادپەروەری سیستەم کە دەڵین هەموو شتێک دەپارێزین، مەگەر ئەمە ماف و یاسایە؟ نەفرەت لە سیستەمی جیهانی لەو شێوەیەبێت. سیستەمێکی ئەوەندە نادادپەروەر، بێ ماف و زاڵمانە سودی بۆ هیچ کەسێک نیە. لە کۆتاییدا سودی بۆ خاوەندارەکەشی نابێ. ڕوونکردنەوە و دەستنیشانکردنی ئەمە گرنگە.
لە لایەکەوە دیارە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. لە بنەڕەتدا دەیەوێت باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەباربەرێت. دەیەوێت کۆمەڵگەی کوردی، گەلان کە لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەگەڵ کورداندا دەژین لەوێ هەڵکەنێت. ئامانجی هێرشەکان هەر ئەمەیە. بەڕاستی پێویستە هەموو کەسێک ئەمە باش ببینێت. دەبێت گەلی کورد کە لەوێ دەژین باش لەمە ئاگاداربێت. دەبێت هەمووان لە دژی ئەم ئامانجە بوەستنەوە و ڕێگەی نەدەن. دووژمن بە هەموو کردارەکانییەوە خۆیەوە دیەوێت گەل لەوێ هەڵکەنێت. ئەو کاتە هەمووان، وە گەنجان بە تایبەتی دەبێت خاوەنداری لە خاک و گوندی خۆیان بکەن. گەر بمرین با لەسەر خاکی خۆمان بمرین، با گۆڕەکانمان لەوێ بێت، ئێسکەکانمان لەوێ بمێنێتەوە. هیچ جێگەیەکی دیکە بوونی نیە بۆی بچین. دەبێت بە بەرخۆدان ئەم ستەمە تێکبشکێنرێت.
بە دڵنیایەوە نابێت هیچ کەسێک لە جێگەی خۆی بڕوات، بەڵام ڕێوشوێنی ئەوە بگرێتەبەر. هەڵبەت با هەمووان لە تێکۆشاندابن، هیچ کەسێک نەتوانێت لە پێش تێکۆشانیاندا بوەستێتەوە. هەرچەندە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەزموونی بەدەستهێناوە و تێیدا ژیاون. ساڵانێکە لەنێو شەڕدان، فێربوون. تامی ژیانی ئازادییان کردووە. ئەو کاتە شەڕکردنیش بۆ ئافراندنی ژیانی ئازاد مانادارە. ئەوەش هەوڵدانی پێویستە. بۆیە نابێت هیچ کەسێک جێگەی خۆی جێبهێڵێت. کۆمەڵێک پلانڕێژی بۆ ئەمە هەیە. نابێت هیچ کەسێک بکەوێتە ناو ئەو یارانەوە. دەبێت بەرخۆدان زۆر بەهێزتر پێشبخرێت.
ڕۆژئاوا شۆڕشی هەمووانە
١ی تشرینی دووەم ١٠هەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی جیهانی کۆبانێیە. کۆبانێ لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا لە لە هەموو لایەکەی جیهانەوە بە بەرخۆدانی نێونەتەوەیی هەموو گەلان، ژنان و گەنجان، نەکەوت و گەیشتە ئەمڕۆ. یانی ڕەنجی هەموو کەسێکە. شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا، شۆڕشی هەموو کەسێکە. ڕاستییەکە کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ هەموو کەسێک جێی-هیوایە. بۆ هەموو کەسێک ڕووناکییە، وەک ئەستێرەیەکی دروشاوەیە.
بە ڕۆحی ١ی تشرینی دووەمەوە داوام لە هەموو کەسێکە کە پێش ١٠ ساڵ شۆڕشییان پاراست، ئێستاش بۆ سەرکوتکردنی شۆڕش هەموو جۆرە هێرشێک لە ئارادایە. ئەو کاتە داعش هێرشی دەکرد. لەمڕۆدا خاوەنە بنەڕەتییەکانی داعش هەمان هێرش دەکەن. هەم لە کۆبانێشی دەکەن. زۆر زیاتر هێرشی هەمان شوێن دەکەن.
دەسەڵاتداران وهێزە نێونەتەوەییەکان فزەیان لێنایات، بەڵام دەبێت گەل، ژنان، گەنجان، شۆڕشگێڕان، هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیست-چەپەکان لە هەموو لایەکەی جیهانەوە جارێکی دیکە بە ڕۆحی کۆبانێ، بەڕۆحی تشرینی دووەم هەستنە سەرپێ. دەبێت خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەن. بانگەوازی و داوای من لەسەر ئەم بنەمایەیە.
هەرچی بکەن ناتوانن خۆیان ڕزگار بکەن
شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە تشرینی یەکەمی ساڵی پارەوە بەردەوامە. بە هێرشەکانی حەماسەوە لە غەززە دەستپێکرا. لە ئێستادا ئیسرائیل ئەم دەرفەتەی بەدەستهێنا. هەموو ناتۆ و ئەمریکا لە پشتی ئەمەیەوە. ئیسرائیل هەرخۆی نیە. دەیەوێت سود لەو شتانە وەرگرێت کە بە سەربازی بەدەستیهێناوە. ئەمەیان وەک شەڕی سێهەمی جیهانی پێناسەکرد، ڕاستە. ئێمەش وامان هەڵسەنگاند.
ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ڕوویەکەوە هەڵیسەنگاند. شەڕی سێهەمی جیهانی چۆن پێناسەکرد؟ گوتی، بە سیستەمی سەرمایەداری لەسەر نەتەوە، ئەو شەڕەی کە بووە بە هۆکاری ناکۆکی لە نێوان نەتەوە-دەوڵەتدا دروستەبێت. ئەو هێزەی هێرش دەکات هێزی سەرمایەیە. ئەوەی کە بەرگری لێدەکات دروستکردنی دەوڵەت نەتەوە و ستاتۆکگەرانی دەوڵەت نەتەوەیە. هەموو دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم شێوەیەن. عێراق، سوریا و ئەوانەی تریش بە تەواوی بوون بە ئامانج. لە ئێستادا ئێران لە ئامانجەکەدایە. ئێرانیش لە لایەنی خۆیەوە لە نێو ستاتۆکگەری دەوڵەت نەتەوەدایە. هێزی هەرە دەوڵەت نەتەوە و هەرە ستاتۆکگەر دەوڵەتی تورکە. هەربۆیە پێشوتر ڕوونمکردەوە کە ناوەندی شەڕەکە تورکیایە. لە ئەنجامدا هەر دێتە ئەوێ هەرچی بکات. ئیداری ئێستا، ئاکەپە، مەهەپە و ئەوانی دیکە با بچنە ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، لە ئەمریکا چی دەکەن با بیکەن، گەر دەخوازن بچنە ڕووسیا، چین، با بەشداری برێکسیش ببن، ناتوانن خۆیان ڕزگار بکەن. دەبێت ئەمە بزانرێت.
شەڕی جیهانی یەکەم لەسەر سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی سەرچاوەی وزە و ڕیگەکانی بوو. دابەشکردنەوەی سەرلەنوێی جیهان بوو. پێکهاتەیەکی قووڵی هەژموونگەرایی لەلایەن سیستەمی سەرمایەدارییەوە دروست بوو. ئامانجەکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریەتەکەیان بوو. دەوڵەتی نەتەوەیان داهێنا، ئیمپراتۆریەتیان دابەش کرد. تورکیا بوو بە مۆدێل، سەد ساڵە بە پێشەنگایەتی تورکیا بەم شێوەیە بووە. ئێستا جەنگی سێهەمی جیهانی دەیەوێت ئەم سەد ساڵەی دۆخی ستاتۆی دەوڵەت نەتەوەی تێپەڕێنێت. ئەو دۆخی ئێستا ڕێگای سەرمایە سنووردار دەکات. کۆلۆنی لاواز دەکات. هەروەها سەرمایە نایەوێت ئاستەنگی لەبەردەمیدا هەبێت. دەیەوێت سوودی زیاتر بەدەست بهێنێت. لەوێدا ناتەواوییەک هەیە. ئێستا ئەم هێرشە بەردەوامە.
دەبێت لە دژی هێرشەکان بین
دیسان ڕێگەی وزە هەیە، مژاری سەرچاوەکانی وزە هەیە. وە ئامانجی زیاتر سەروەربوونی سەرمایەداری لە ئارادایە. دەتوانین چی بڵێین؟ دەتوانین بڵێین ئەو شتەی مرۆڤەکان پیش هەزاران ساڵ، پێنج هەزار ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئافراندوویەتی، لە ئێستادا هەموو شتێک دەهێنێتەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم هەموو شەڕانە، هەموو ئەم ئامرازانە لەلایەن کەسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دروستکراون. هەموو یەکەم شتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویانداوە. هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی سەند. ئێستاش قوربانی ئەو شتانەن کە دروستیان کردووە. بەڵام ئەمە بۆ هەموو کەسێک ڕەوا نییە. هەندێک هەوڵی زاڵبوون دەدەن، هەندێکیش قوربانین. شەڕێکی دڕندانە و بێ پێوانە هەیە. ئەمە دۆخێکی زۆر ڕوونە.
لە ڕاستیدا ئەم نەتەوەپەرستی، ئاینگەرایی، رەگەزپەرستی و پارەپەرستییە خەریکە زیانێکی زۆر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەگەیەنێت. ئەم شەڕە دەرئەنجامی ئەمانەیە. ئێستا دەمەوێت لێرەدا ئەمە بڵێم. لایەنێک دەڵێت با ئومێد ببێتە یەک. لایەکەی تریش دەڵێت سەرمایە بەسەر هەموو شتێکدا حوکمڕانی بکات. کێشەی ئاسایش و ئازادیم هەیە. بۆ نموونە ئیسرائیل هێرش دەکات. دەڵێت جولەکەکان کێشەی ئاسایش و ئازادییان هەیە و منیش ئەمە چارەسەر دەکەم. ئەم هێرشانە وا هەڵدەسەنگێندرێن. بۆ ئاسایشی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێن. ڕێبەر ئاپۆ سەرنجی بۆ ئەمانە ڕاکێشا و دەریخست. بە واتایەکی تر ئایا جولەکەکان بە وێرانکردنی ناوچەی دەوروبەری ئیسرائیل ئاسایشی خۆیان مسۆگەر دەکەن؟ یان بە دەستەبەرکردنی ئاشتی لەگەڵ گەلانی دەوروبەر مسۆگەر دەکرێت؟ ئایا جولەکەکان بە کۆیلەکردنی هەندێک گەلی تر ئازاد دەبن؟ یان بە هاوبەشیکردن لەگەڵ هەموواندا ئازاد دەبن؟ واتە ئەم شەڕە ئاسایش و ئاشتی و دیموکراسی ناهێنێت. ناڕەزایەتی دژی ئەمانە هەیە. بۆیە بەم شێوەیە نە ئاسایش و نە ئازادیی جولەکەکان مسۆگەر دەبێت، نە موسڵمان، مەسیحی، تورک، فارس، کورد و عەرەب.
چی پێویستییە؟ رێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەتەوەی دیموکراتیکی پێشنیار کرد. لەو چوارچێوەیی سیاسەتدا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی پێشنیارکرد. چارەسەری بەمەوە ئیمکانە، چارەسەری وابەستەی هاوبەشیکردنە. لە ناوچوون چارەسەری نیە. جگە لەمە هیچ چارەسەرێکی دیکە بوونی نیە. پێچەوانەی ئەمە شەڕ و کارەسات بە دوای خۆیدا دێنێت. ڕەنگە لە ڕووی مادییەوە هەندێک کەس زۆر دەوڵەمەند ببن. بەڵام ئەوەش کۆتاییەکی نیە. لەبەرئەوە دەبێت لە بەرامبەر ئەمەدا ناڕەزایبوونی خۆمان پیشان بدەین. دەبێت لە دژی هەموو شەڕە بەرژوەندیخوازەکانی سەرمایەداری ناڕەزایەتی پیشان بدەین. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بگۆڕێت بۆ بنەمای ئازادی خۆی و شەڕ لە پێناو دیموکراسیدا. دەبێت هەموو کەسێک وەریچەرخێنێتە شەڕی خوشک-برایەتی لەگەڵ گەلانی دیکەدا. دەبێت بیگۆڕین بۆ شەڕی نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و شۆڕشەکان پێشبخەین. ڕزگاری و چارەسەری تەنها بەم شێوەیە ئیمکانی هەیە.
کۆمار و گەلی کورد ٢٩ی تشرینی یەکەم ١٠١ساڵەی ڕاگەیاندنی کۆمارە لە تورکیا. دوای ئەوەش لە ٣٠ی تشرینی یەکەمدا دەبێتە ١٠٢ساڵ. بە بۆنەوە چەند شتێک دەڵێم. ئەو شتانەی دەمەوێت بیڵێم پەیوەندییان بە هەندێ شتی ترەوە هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە وردی و لە چوارچێوەیەکدا ئەمەی ڕوون کردووتەوە. یەکەم: گەلی کورد ئەندامی سەرەکی و چالاکی بنیاتنانی ئەم کۆمارەیە. ئەمە بە بیری ئەو کەسانەدا دێنینەوە کە دەستیان بەسەر ئەم کۆمارەدا گرتووە و وەک ئامرازێکی گوشار لەبەرژوەندی مەبەستەکانیدا بەکاری دەهێنن. دووەم؛ ئەوەیە کە گەلی کورد خیانەتی لەم کۆمارە نەکردووە. کۆمار خۆی نەیتوانی ڕەوڵی کۆمار بنوێنێ، لەبەر ئەوە نەیتوانی دیموکراتیک بێت. نەیتوانی ببێتە کۆمارێکی دیموکراسی. کۆمار خۆی خیانەتی لە ڕێساکانی دامەزراندنی خۆی کرد و نەیتوانی بە پێێ ناوەڕۆکەکەی بەردەوام بێت. لە کاتی پڕۆسەی دامەزراندندا خۆبەڕێوەبەری بە گەلی کورد درا. لەسەر بنەمای یەکێتی-خوشک و برایەتی تورک و کورد تێکۆشان بەڕێوەچوو و ئەم کۆمارە دامەزرا. بەڵام گۆڕدرا بۆ کۆمارێک کە گەلی کوردی لەبەر چاو نەگرت و هەوڵی لەناوبردنیدا. کۆمار خۆی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد ئەم کارەی کرد. کاتێک گەلی کورد دژی ئەو سیاسەتانە وەستایەوە، وتیان دەبینن گەلی کورد شەڕ دەکات، چەک لە دژی ئێمە هەڵدەگرن، سەرهەڵدان دەکەن و وەک تاوانبار ناسێندران. ئەمە بە فێڵ کردن نابێ. هەموو شتێک ڕوونە و لەبەر چاوانە.
سێیەم، کۆماری تورکیا کۆماری گەلی تورکیا نییە. دەوڵەتی کۆماری تورکیا بوو. دەوڵەتی تورک دەوڵەتی گەلی تورک نەبوو. ئەوانەی گەلی کوردیان لەبەرچاو نەگرت لەپرەنسیپەکانی دامەزراندنی کۆمار خیانەتیان کرد و کۆماریان خستە ئەم حاڵەی ئێستا و کۆماری تورکیایان کردە کۆماری گەلی تورک. تورک و تورکیا جیاوازیان هەیە. کاتێک کۆمار دامەزرا تورکیا وەک وڵاتێکی هاوبەشی گەلانی تورک و کورد پێناسە کرا. تورکیا گوزارشت لە وڵاتێکی وەها دەکات. بەڵام بەم گۆڕانکارییەوە ئێستا گوزارشت لە نەتەوەیەک دەکات. تورکیا و تورک ناتوانن لێک جیا بکرێنەوە. سەرەتا لەو خاکەدا تەنیا تورک نەبووە، تورک وەک یەکێک لەو پێکهاتانە بووە، بەڵام هەموویان لەبەر چاو نەگیراون. هەروەها لە سەرەوەی دەستووردا هەندێ شتیان نووسیووه. دەوڵەتی تورک، کۆماری تورک وەها نیە، بەم شێوەیە نییە. بۆچی؟ ئەمە بەرەو خراپتر دەڕوات. لایەنی ڕاستی ئاشکرایە. لەو ڕووەشەوە بۆ ڕاستی و بەختەوەری بانگەوازی لە هەمووان دەکەین. لەوێ وێرانی بکەن، لێرەوە وێرانی بکەن، پاشان بە گوێرەی خۆیان دایبڕێژنەوە و کەسانێک بە تاوانبار ڕابگەیەنن. هەرکات تۆزێک دەسەڵاتیان بەدەست هێنا، لێیان بدە و خۆت بەسەریاند بسەپێنە. بەمشێوە نابێ. پاشان کێشە وگرفتێکی تر دەسەپێندرێت. هەر شتێک دەیکەیت دژی خۆت بەکار دێتەوە، ئەو کات ڕێگریت پێناکرێ و ئەوەش دەبێتە کۆتایی خۆت. دەبێت پێناسەکان بە دروستی بەکار بهێنرێن و بە دروستی پێناسە بکرێت.
وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ١٠٠ ساڵ بەم شێوەیە تێپەڕی. جەنگی جیهانی یەکەم شەڕێک بوو بۆ دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر دەوڵەت نەتەوەکاندا. ئەمەش لە ڕێگەی تورکیاوە ڕوویدا. ئێستا جەنگی جیهانی سێیەم هەوڵدەدات بەسەر دۆخی ئێستادا زاڵ بێت. کۆماری تورکیا بە پەیمانی لۆزان دامەزرا. عەرەبەکان لە ڕێگەی کۆماری تورکیاوە بوون بە ٢٠ دەوڵەت.
ئێستا هاوپەیمانی جوولەکە و عەرەب و هاوپەیمانی ئیسرائیل و عەرەب و پەیمانی ئیبراهیمی هەیە. سیستەمی سەرمایەداری دەیەوێت لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دابڕێژێتەوە. تورکیا لەم بارودۆخەی ئێستادا چی دەکات؟ چیتر ناتوانرێت بە هەمان ڕێبازەکانی سەدەی ڕابردوو بەردەوام بێت.
پێویستە هەموو کەسێک بە هۆشی خۆیدا بێتەوە. دەبێت گۆڕانکارییەکان ببینێت. ئێوەش دەستورەکانی سەرمایە بەبنەما دەگرن و بەپێی لۆژیکی سەرمایە مامەڵە ناکەن. واقیعی سەرمایە لەبەرچاو ناگرن. پاشان بەو شێوەیە قبوڵ ناکرێت. هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن. قەد نازانن بەرەو کوێ دەڕۆن. لە کۆتاییدا دەڵێم؛ دامەزراندنی ئەم کۆمارە بە هۆی شۆڕشی تشرینی یەکەم و بە پشتیوانی یەکێتی سۆڤیەت و پشتیوانی گەلی کورد دامەزرا. ئەگەر شۆڕشی تشرینی یەکەم ڕووی نەدابا و یەکێتی سۆڤیەت دروست نەکرابا و کورد پشتیوانی نەکردبا، سەدەیەک لەمەوبەر حکومەتێکی لەو شێوەیە دروست نەدەبوو. با کەس نەڵێت ئێمە بۆ خۆمان دامانمەزراندووە. دەبێت ڕاستیەکان وەک خۆی ببینرێت.
ئێستا یەکێتی سۆڤیەت نەماوە. ئەوانەی دەڵێن دەتوانن پاڵپشتی نوێ بدۆزنەوە بە چوونە ڕووسیا، چین یان هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە بریکس، خۆیان فریو دەدەن. ئەگەر ئەوەندە هەوڵی لەناوبردنی کورد دەدەن، ئەگەر ئەو کوردەی کە ئەو کۆمارەی بنیات ناوە هیرش بکرێتە سەری و لە هەوڵی لەناوبردنیدا بن، کەواتە بۆ ژیان و مانەوە چی دەکات؟ پشت بە چی دەبەستیت؟ سیستەم بەو شێوەیە دەست و قاچی خۆی دەبڕێتەوە.
ئێستا ئەو تورکانەی کوردیان وەک کورت کارت پێناسە دەکرد، هەموو جۆرە سوکایەتییەکیان کرد و هەر جۆرە ئاسیمیلاسیۆن و کوشتن و کۆمەڵکوژییان پەرەپێدا، بە هۆش خۆیان هاتوونەوە. دەڵێن ئێمە خوشک و براین، کورد بەبێ تورکیا بوونی نییە، تورکیاش بەبێ کورد بوونی نییە. باشە، بەڵام کورد ئەوە سەد ساڵە ئەمە دەڵێت. هیچ شتێک نەماوە لەم بوارەدا نەیکەن، هیچ شتێک نەماوە کە پشتگیرییان لێ نەکردبێ. بۆچی قەد تا ئێستا گرنگیان پێنەدراوە؟ ئایا تازە بە هۆشدا دێنەوە؟ بەڵام هێشتا لەم بابەتەدا خاوەن قسەی خویان نین. هەوڵی فریودانی کورد دەدەن.
دەڵێن: "کورد بەبێ تورک بوونی نییە، تورک بەبێ کورد بوونی نییە، کورد هەر دەتوانێت تورک بێت و پشتیوانمان بکات". بەو شێوەیە ناکرێت. کورد مافی خۆی بەدەست دەهێنێت. کورد ئازاد دەبێت. تورکیا دەىیتە وڵاتێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی کورد و ئازادی ژن. تەنها ئەو کاتە بەو شێوە دەتوانێت خۆی بپارێزێت.
تەنیا بەم شێوەیەیە کە وەک سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤ دەتوانێت ڕووبەڕووی هێرشەکانی سیستەمی سەرمایەداری بێتەوە، واتە سیستەمی سەرمایەی تایبەت خۆڕاگری بکات و بمێنێتەوە. ئەگینا هیچ شانس و دەرفەتێکی تر نییە بۆ مانەوە. واتە بە دانانی ئەم و ئەو وەک بیانوو، بە فێڵ و تەڵەکە هیچ ئەنجامێک بەدەست نایەت.
ئەمانە هەندێک کەسن کە لە هیچ تێناگەن. ئەوان تەنها بەدوای قازانجی خۆیاندا دەگەڕێن و تورکیا بەرەو کارەسات دەبەن. بە واتایەکی تر پێویستە ڕۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانی تورکیا بەرامبەر ئەو کەسانە وریا بن. پێویستە ڕاستی کورد، پاڵپشتی کورد و پشتیوانی هەزاران ساڵەی کورد بەرز بنرخێنن.
بۆیە بە پێی ئەم دامەزراوە (کۆمارە) دەبێ بتوانن کۆمارێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی هەمووان لە خاکی کورد و تورکدا بنیات بنێین. ئەگینا شانسی ژیان لەدەست دەچێت.
لە کۆتاییدا دەچینە مانگی تشرینی دووەم، مانگی دامەزراندنی پارتیمانەوە. بە واتایەکی تر داوا لە هەموو لایەک دەکەم کە بە دروستی لە مانگی دامەزراندنی پارتیمان تێبگەن و بە تێگەیشتنێکی ڕاستی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن و بە درێژایی هێڵەکانی ڕێبەرتی و شەهیدان، بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی کاریگەرتر تێکۆشان پەرەپێبدەن.
لە کەسایەتی هەڤاڵان کەریم و دەلال و ڕەشیددا یادی هەموو شەهیدانی مانگی تشرینی دووەم بە ڕێز و منەتدارییەوە بەبیر دێنمەوە و بەو بۆنەوە بانگەوازی لە هەموو لایەک دەکەم کە بە ڕێزداری یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمەوە لە هەموو بوارێکدا تێکۆشانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەرفراوانتر بکەن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.