هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نزیکەى ٥٠ رۆژە بەردەوامە. بەرخودانی گەیلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی ئەو هێرشە داگیرکەرییانە بەردەوامە و گەریلاکانی یەژاستار ئادار ئارارات و چیا قامیشلۆ لە بارەی ئەو هێرشە داگیرکەرییانە و بەرخودانی گەریلا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
ئادار ئارارات گەریلای یەژاستار بەشدارە لە هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس دا و وتی، "زیاتر لە مانگێکێکە هێرشەکان بەردەوامییان هەیە. دوژمن لە دژی ئێمە هەموو شێوازێک و چەکێک بەکار دەهێنێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت پێش بە ئێمە بگرێت. سەرباری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، بەڵام دوژمن زۆر لە گەریلا دەترسێت، چونکە ئێمە بڕیار و ئیرادەیەکی گەورەمان هەیە. تاوەکو گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەبن دوژمن ناتوانێت خاکەکەمان داگیر بکات و ناشتوانێت بێتە شوێنەکانمان.
ئەو دەوڵەتە، کە نەتوانێت بەرخودانی گەریلا تێکبشکێنێت پەنای بردووەتە بەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هەوڵ دەدات لەو ریگەیەوە هەڤاڵانمان بکوژێت. ئێمەش لەسەر رێگای هەڤاڵانی خۆمان دەڕۆین، کە لە پێناو ئەو تێکۆشانەدا شەهید بوون و تۆڵەیان دەکەینەوە. با دوژمن ئەوە باش بزانێت، هەرگیز ناتوانێت خاکی ئاڤاشین داگیر بکات. ئێمە تاوەکو دوا هەناسەمان لە دژی داگیرکەری بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین و ئاڤاشین بۆ دوژمن دەکەینە گۆڕستان".
ئێمە دەست لە ئاڤاشین هەڵناگرین
چیا قامیشلۆ یەکێک لە گەریلا بەرەنگارانی یەژاستارە لە ناوچەى ئاڤاشین و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک سەرەتا لە ئاسمانەوە ناوچەی مام رەشۆی بریندار کرد و دواتر لە عەرزەوە دەستی بە هێرش کرد. راشیگەیاند، ئێمە تاوەکو دوا هەناسە لە دژی ئەو هێرشانە بەرەنگاری دەکەین و وتی، "ئەو هەڤاڵانە، کە لە مام رەشۆ لە دژی دوژمن بۆ چەندین رۆژ بەرنگارییان کرد و شەهید بوون، بۆ ئێمە بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام و هێزێکی زۆر گەورە.
ئێمە خەونی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەدی دەهێنن و دوژمن لە خاکی کوردستان دەکەینە دەرەوە. ئاڤاشین بۆ دوژمن دەبێتە دەرد، چونکە ئیمە هەرگیز دەست لە ئاڤاشین هەڵناگرین. هەموو هەڤاڵانیش لەسەر ئەو بنەمایە وەڵامی دوژمن دەدەنەوە. ورە و موراڵ و ئیرادەی هەموومان بەرزە. ئێمە بەو ورە و ئیرادە و حەماسەتەوە دوژمن پووچ دەکەینەوە و ئێمە هەرگیز ئاڤاشین بۆ دەوڵەتی تورک بەجێناهێڵین".
ژ.ت