دۆزی کەجەکە لە سلۆپی: ٩٩ ساڵ سزا

لە دۆزی کەجەکەدا لە سلۆپی ٩٩ ساڵ سزای زیندانی بەسەر ١٢ سیاسەتمەداری کورددا سەپێنرا.

لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ، لە دۆزی کەجەکەدا کە هاوشارەدار بێریڤان کوتلو و ٣٠ سیاسەتمەدارن، لە دووەمین دادگای سزا قوڕسەکانی خارپێت، دادگاییکران.

سیاسەتمەداران بەشداریان لە دانیشتنی دادگاکەدا نەکرد کە لەبارەی دۆزی ٢٠١١ بەرێوەچوو.

داگیرکەری تورک بە بانگەشەی 'ئەندامێتی رێکخستن' داوای سزای بۆ سیاسەتمەدارانی کورد کرد. دادگا لە نێوان ٧ ساڵ و ٣ مانگ و ٨ ساڵ دا سزای بە سەر ٣٠ کەسدا سەپاند. لیژنەی دادگا بە گشتی ٩٩ ساڵ سزای زیندانی بەسەر ١٢ کەسدا سەپاند . هاوشارەداری جزیر بێریڤان کوتلو بە ٧ ساڵ و ٣ مانگ سزادرا.

ف.ق