فڕۆکە جەنگیەکانی تورک گوندەکانی ئامێدیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندەکانی بەشیلی و بازێی سەر بە شاروچکەی کانی ماسی ئامێدیان بۆردومان کرد.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە هەرێمیەکان وەرگیراوە، فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٤ بە کاتی باشوری کوردستان، گوندی بەشیلی سەر بە شاروچکەی مانی ماسی ئامێدیان بۆردومان کرد.

راگەیەنرا کە کاتژمێر ١٦:١٢ فڕۆکەکان گوندی بازێشیان بۆردومان کردووە.

جموجووڵ و بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان لە هەرێمی مەتینان بەردەوامە.

ف.ق