فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لە ئاسمانەوە بە فڕۆکە لە زرێپۆشەکەی پێشمەرگە دراوە

عەمید قادر خۆرانی فەرماندە و شارەزایەکی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، زرێپۆشەکەی پشمەرگە لە چیای مەتینا بە فڕۆکەی جەنگی، یان درۆنی تورکی لە ئاسمانەوە لێیدراوە.

لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا کاروانێکی سەربازیی پێکهاتوو لە دەیان زرێپۆشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرەو مەتینا جوڵێنران. جوڵەکردن بەو هێزە لە کاتێکدایە، کە سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر چیای مەتینا و شەڕێکی دژوار لەو ناوچەیەدا روودەدات. ئەو کاروانە سەربازییە کاتێک دەیانخواست بەرەو پێش بڕۆن تەقینەوەیەکی گەورە پیایاندا روویدا.

لەو تەقینەوەیەدا ٥ پێشمەرگە شەهید بوون و هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە رایگەیاند، هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر ئەو کاروانە سەربازییە و زرێپۆشەکانیان نەکردووەتە ئامانج.

هەپەگە راشیگەیاندبوو، "ئەو تەقینەوەیە چۆن بەرامبەر ئەو زرێپۆشە روویداوە، بابەتی لێکۆڵینەوەیە. ئێمە وەک هەپەگە رایدەگەیەنین، پێویستە لیژنەیەکی هاوبەش یان دەستەیەکی سەربەخۆ پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە رووداوەکە و روونکردنەوەى رووداوەکە".

لەبەردەوامیی لێکدانەوە بۆ ئەو رووداوە عەمید قادر خۆرانی فەرماندە و شارەزایەکی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی (ئێف ١٦ / F16)، یان درۆن زرێپۆشەکەى پێشمەرگە لە چیای مەتینا کراوەتە ئامانج و لێیدراوە.

ئەم شارەزایەی بواری سەربازی لە سێ خاڵدا وەها لێکدانەوە بۆ ئەو ڕووداوە دەکات:

 -  ئە‌و زریپۆشە‌ لە‌ جۆری ( باجە‌ر )ی سە‌ربازیە من بۆخۆم بینیومە (ئاڕپی جی / RPG) نایبڕەێ دیوارە‌كانی زۆر پتە‌و و بە‌ ھێزە‌ .‌

-  لە‌ ھە‌ر چوار لاوە‌ یە‌ک فیشە‌كی بە‌رنە‌كە‌وتیە‌ و پێكراوی موشە‌كی (ئاڕپی جی / RPG) یان ھە‌ر جۆرە‌ موشەكێكی تری زە‌مینی بوایە‌ دە‌بوایە‌ بە‌ چوار دە‌وری كە‌وتبوایە‌ یان تایە‌كانی پە‌نچە‌ربوایە‌ .

-  بە‌ گوێرە‌ی وتە‌ی پێشمە‌رگە‌ بریندارە‌كە ‌بێ كە‌ لە‌ نە‌خۆشخانە‌ وتی شە‌ڕ نە‌بوو لە‌ ناكاو ساروخێك بە‌ سە‌قفی زریپۆشە‌كە‌ كە‌وت و بە‌ گوێرە‌ی وێنە‌كانیشبێ دیارە‌ كە‌ لە‌ ئاسمانە‌وە‌ موشە‌كی تە‌یارە‌ی (ئێف ١٦ / F16) ی بە‌ركە‌وتیە‌ یان فرۆكە‌ی بێ فرۆكە‌وانی (درۆن).

بۆیە بە‌ بۆچونی خۆم ئە‌وە‌ كردە‌وە‌یەكی تیرۆریستییە‌‌ و بە‌ تە‌یارە‌ی (ئێف ١٦ / F16)، یان درۆن لە‌ لایە‌ن ھێزێكی تیرۆریستی دژی ھێزی پێشمە‌رگە‌ی كوردستان ئە‌نجامدراوە‌ و ئامانجی سیاسی لە‌پشتە‌ .

عەمید قادر خۆرانی لە کۆتاییشدا دەستنیشانی کردووە کە ئەم هێرشە، ” پیلانێکی نەگریسە کە ئامانج لێی هەڵگیرسانی شەڕی کورد کوژی و وێرانکردنی هەرێمی کوردستانە”.

ژ.ت