ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هه‌په‌گه) له باره‌ی ئەو چالاكییه‌وه ئه‌و زانیارییه‌ی بڵاوكردبو‌وه:
"له ١٦ی ئابدا له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ٢ ئۆتۆمبێلی زریپۆشی جۆری كیرپی، كه له بنكه سەربازیی وارگه‌نما ده‌چوون بۆ گوندی كه‌ندالۆك، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرانه ژێر چاودێرییه‌وه. كاتژمێر ٠٦:٤٥ له دژی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری كیرپی چالاكی سابۆتاژ پێكهێنرا. له ئه‌نجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلی جۆری كیرپی به‌ته‌واوه‌تی تێكشكێنرا و روونبووه‌ته‌وه، كه ٩ داگیركه‌ر لەو چالاکییەدا سزادراون.
ئه‌و چالاكییه سه‌ركه‌وتوانه‌یه، كه له‌سه‌ر رێبازی گه‌ریلای پرۆفیشناڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به ئه‌نجام گه‌یشت، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی وڵاتپارێزی هێژامان له باشوری كوردستان ئیبراهیم حه‌سه‌ن ئه‌نجامدرا، كه له گوندی دەشیشێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه شه‌هیدكرابوو".
ژ.ت