گەلی دەربەندیخان لە دژی داگیرکاری رێپێوانیان ئەنجامدا

گەلی دەربەندیخان بە پێشەنگایەتی یەکیتی لایەنە سیاسیەکان لە دژی داگیرکاری تورکیا خۆپێشاندنیان ئەنجامدا.

خۆپێشاندانەکە بە بەشداری دەیان کەس لە ھاوڵاتیانی دەربەندیخان بە پێشەنگایەتی یەکێتی لایەنە سیاسیەکان لە ناو بازاری دەربەندیخان دەستیپێکرد و تا بەردەم قایمقامیەتی شارۆچکەکە بەردەوام بوو.

دواتر لە بەردەم باڵەخانەی قایمقامیەت، ھاوکار قادر لەسەر ناوی  یەکێتی لایەنە سیاسیەکان بەیاننامەیەکی خوێندەوە و دوای لە ھەریەک لە سەرۆکایەتی ھەرێم، حکومەت و پەرلەمان کرد کە لەبەرامبەر ھێرش و داگیرکاریەکانی تورکیا ھەڵوێستیان ھەبێت.

ھاوکات پشتگیری خۆیان بۆ گەریلا دووپاتکردوە و داویان لە لایەنە سیاسیەکان کرد لە کاتێکدا گەریلا بەرامبەر داگیرکاری بەرخودان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە ھەر ھەڵوێستێک کە دەکەوێتە خزمەتی داگیرکاریەوە.

ف.ق