گەریلا سیسەر: بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە

گەریلای هەپەگە ئاسلان سیسەر ئەوەی خستەڕوو کە هەڵوێستی بێریتان لە دژی نۆکەران زۆر گرنگە و وتی، "بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە".

شەڕڤانانی ئازادیی کوردستان بە رۆح و جۆش و خرۆشی شۆڕشەوە تێکۆشانیان لە دژی دوژمن درێژە پێدەدەن. یەک لەو شەڕڤانانەش گەریلای هەپەگە ئاسلان سیسەرە.

ئاسلان سیسەر کە لە ناو تیمە گەڕۆکەکاندایە، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. گەریلا ئاسلان سیسەر وتی، "بەر لە هەموو شتێک لە ساڵیادی شەیدبوونیدا بە رێز و پێزانینەوە یادی هەڤاڵ بێریتان دەکەمەوە. هاوڕێ بێریتان لە دژی خۆبەدەستەوەدان هێڵی بەرخودانی بۆ خۆی بە بنەما گرت، سەری بۆ دوژمن دانەنەواند. ئەو هێڵەی ئافراندی بووە بناغەی بە سوپابوونی ژنان. چالاکی ئەو بۆ ئێمە زۆر گرنگ و مێژووییە. ئێمە بەردەوام بەهاکانی هەڤاڵ بێریتان دەپارێزین. بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە. با دوژمن باش بزانێت لە چیاکانی کوردستان شکست دەهێنن.

'تا کۆتایی خۆڕاگریی دەکەین'

ئامانجی دوژمن لەو هێرشانە شکاندنی هیوای گەلەکەمانە. بۆ ئەوەی بتوانن لە پێناو ئازادیدا تێبکۆشن و خۆڕاگری بکەن، ئێمە هێز لە رێبەرمان وەردەگرین. لە فەلسەفە و بەرخودانی رێبەر ئاپۆ سود وەردەگرین. رێبەرایەتی چەندین ساڵە لە ئیمرآڵی تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە تا کۆتایی لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن خۆڕاگری دەکەین. ئێمە لە شوێن و کاتی خۆیدا وەڵامی پێویست بە دوژمن دەدەینەوە. ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لە رۆحی بەرخودانی بێریتان و عەگید دەکەین. ئەو بەرخودانە بۆ ئێمە زۆر مێژووییە. بەو بۆنەوە جارێکی تر شەهید بێریتان بە رێز وپێزانیەوە یاد دەکەمەوە. لەسەر هێڵی و رێبازی ئەو کە وەک میرات بۆ ئێمە ماوەتەوە، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان".