گەریلاکانی هەپەگە: لێپرسینەوە لە دوژمنی داگیرکەر دەکەین
شەڕڤانانی هەپەگە داوایان لە گەنجانی کورد کرد بەشداری ریزەکانی گەریلا بن و وتیان: "پێکەوە لێپرسینەوە لە دوژمنی داگیرکەر دەکەین و لە رووی جەستەییەوە رێبەرایەتی ئازاد دەکەین".
شەڕڤانانی هەپەگە داوایان لە گەنجانی کورد کرد بەشداری ریزەکانی گەریلا بن و وتیان: "پێکەوە لێپرسینەوە لە دوژمنی داگیرکەر دەکەین و لە رووی جەستەییەوە رێبەرایەتی ئازاد دەکەین".
گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەنگەری بەرگریدان و داوایان لە گەنجانی کورد کرد بۆ بەرەوپێشبردنی و گەشەدان بە هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکەن و ڕایانگەیاند، هەتا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە رووی جەستەییەوە ئازاد نەکەن بەردەوام دەبن لە بەرخودان و بەرەنگارییەکان و سەرەڕای هەموو هێرشەکانی سوپای تورکی فاشیست ئیرادەیان بە هێز و پۆڵاینە.
سەربەست کچی وتی: من وەک فیداییەک پێش هەموو شتێک سڵاو و خۆشەویستیی خۆم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مێژە هێرشی نامەردانە بۆ سەر گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان ئەنجام دەدات. ئێمەی گەریلای ئازادی ئاگاداری ئەوەین، کە چی دەکەوێتە سەر شانمان و جێبەجێی دەکەین. با دۆست و دوژمن و هەموو کەسێک بزانێت، کە ئێمە لێپرسینەوە لە هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە دەکەین. هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی شەڕدا چۆن دەوڵەتی تورکی پاکتاوکاریان تێکشکاند، ئەگەر جارێکی تر دوژمن سنووری خۆی ببەزێنێت و هێرش بکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئەوا دەوڵەتی تورک بەتەواوی لەناودەبەین. ئەمە ڕۆژی لێپرسینەوەیە. بانگەوازی من بۆ گەنجانی کورد ئەوەیە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و پێکەوە لێپرسینەوە لە دوژمنی داگیرکەر بکەن. کات کاتی جەنگ و ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتییە.
کۆچەرین کۆچەر وتی: پیلانگێڕیی سەر ڕێبەرایەتیمان شەرمەزار دەکەم. ئێمەی جەنگاوەرانی ئەم بزووتنەوەیە تا کۆتایی لە دژی ئەو پیلانگێڕییە تێدەکۆشین و شەڕ دەکەین. ئێمە ڕێگە نادەین پیلانگێڕییەکە بەرەو پێش بچێت. ئێمە تا کۆتایی شەڕی دژ بە دەوڵەتی تورک دەکەین، کە دوژمنایەتی گەلی کورد و ژنان دەکات. کەس ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت. دەبێت گەنجانی کورد بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و بەشداری ئەو تێکۆشانە ببن. پێکەوە بەرگری و بەرەنگاری بکەین. گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی تێکبشکێنین و بەشێوەیەکی جەستەیی رێبەرایەتی ئازاد بکەین.
بۆتان شەدادێ وتی: ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٤ ساڵە لە ئیمرالی بەرخۆدانی بێوێنە دەکات. ئەوەش هیوایەکی مەزنمان پێ دەبەخشێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی دەیەوێت کوردان پاکتاو بکات. ئێمەی گەریلاکانی ئازادی لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییانە بەرخۆدانمان کرد و بەرخۆدانیش دەکەین. بەم بەرخۆدانە دیوارەکانی ئیمراڵی تێکدەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە لەگەڵ رێبەرایەتیدا ژیانێکی ئازاد بکەین. کاتی ئەوە هاتووە ئێمە بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەرایەتی ئازاد بکەین.
بەرخۆدانی ژیان وتی: ئێمەی گەریلای ئازادی تاوەکو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەر چیەکمان لە دەست بێت بەو پەڕی هێز و توانامانەوە ئەنجامی دەدەین. ئامانجمان ئەوەیە لە ساڵی ٢٤ی ئەو پیلانگێڕییەدا ڕێبەرایەتی لە رووی جەستییەوە ئازاد بکەین. بۆ ئەو ئامانجەش ئێمە لەسەر تێکۆشان بە بڕیار و پێداگرین. بانگەوازم بۆ گەلەکەمان و بەتایبەتی بۆ گەنجان ئەوەیە، کە بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن و پێکەوە ئەم بەرخۆدانە بەهێز و گەشتر بکەین، ئێمە لە رووی جەستییەوە ڕێبەرایەتی ئازاد بکەین و خەونی شەهیدان و کوردستانی ئازاد بەدی بهێنین.
ژ.ت