گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار: ئێمە سالی ٢٠٢١ دەکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆزکرد و وتیان: " ٤ی نیسان ڕۆژی نوێ بوونەوە، ڕۆژی تێکۆشان بۆ ئازادی، ڕۆژی بانگی مرۆڤایی ژیانە."

یەکینەیەکی گەریلا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان  پیرۆز کرد و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات هەستی خۆیان هێنایە سەر زمان.

ڤیان مەریوان گەریلای یەژاستار:

سەرەتا ٤ی نیسان لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد پیرۆزدەکەم. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد، ژن و مرۆڤایی ڕۆژی نوێ بوونەوە و تێکۆشانە بۆ ئازادی، ڕۆژی فکری ئازاد و خاوەنداریەتی لە ناسنامەی خۆتە. دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ بانگی ژیانە. لە کردەوەدا بە ڕوونی دەر دەکەوێت. بەرخۆدان و سەرکەوتن لە هەفتانین و گارێ سەلماندی کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگەی ئازادیە. ئەمە لەسەرتاسەر مێژووی پەکەکەدا بەرچاوە.  ئێمە ئەمسال رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین. کام ئازادی بەقەد ئازادی رێبەر ئاپۆ مەزنە. ئێمە وەک گەریلا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ  ئاستی تێکۆشان و چالاکی خۆمان بەرزدەکەینەوە. ئێمە و گەلی قارەمانی خۆمان ئەم ئامانجەی خۆمان مسۆگەر دەکەین.

شاهان ئامەد گەریلای هەپەگە:

٤ی نیسان بۆئێمە خاوەن گرینگییەکی گەورەیە. ڕۆژی ژیانەوە و هەستانەوە. ئێمەوە وەک گەریلا بە بڕیارداری ئازادی رێگەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و وڵاتی ئازاد دابمەزرینین. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کوردستان، هەڤاڵانی بەرخودیری زیندانەکان و هەموو گەلان پیرۆزدەکەم.

نووژیان بەرخۆدان گەریلای یەژا ستار:

٤ی نیسان ڕۆژێکی گەلیک بەواتایە. ڕۆژێکی نوێ و خۆرێکی نوێیە بۆ مرۆڤایەتی. ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەم. ئێمەش وەک یەکینەیەکی گەریلا ئەم ڕۆژە پیرۆزدەکەین و لە لووتکەی چیا سەرکەشەکاندا، دار دەچێنین. چۆن ڕێبەر ئاپۆ هێمای ژیانێکی نوێیە، ئێمەش لەم ڕۆژەدا دار دەچێنین و دەڵێین کە لووتکەکانی چیا بەردەوام سەوز دەمێنن و پشتگیری لە ژیانێکی نوێ دەکەین.

دەمهات عەفرین گەریلای هەپەگە:

ڕۆژبوونی رێبەر ئاپۆ خاوەن پیرۆزکردنێکی تایبەتە. بۆ ئەوەی کە ئەم رۆژە زیندووە بهێلینەوە و خاوەنداریەتی لێبکەین، یەکینەکەی ئێمە ئەمرۆ داری بەڕوومان چاند و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆمان بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆزکرد. لە ئەمرۆدا ڕێبەرایەتی لە ناو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیدایە و گۆشەگیرکراوە. هەر ڕۆژ ئەم ئەشکەنجە و گۆشەگیریە لەسەر کەسیەتی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر گەلی کورد قوورستر دەبێتەوە. ئێمەش وەک شاگرد و خاوەن فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا لەم رۆژەدا بەلێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە و لە چوارچێوەی هەڵەمتی پارتەکامان" کات کاتی ئازادیە" بە ئەرکی خۆمان ڕابین."

یەکینەی گەریلا بە چاندنی دار و شایی و گۆڤەند کۆتاییان بە پیرۆزباییەکە هێنا.

ک-ش