گەریلاکانی هەپەژە: پێویستە ژنان یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن و خۆیان ڕێکبخەن

ڤیان بروسک و ڕۆزا ئامارا گەریلاکانی هەپەژە رایانگەیاند، پێویستە ژنان لە هەموو روویەکەوە خۆیان بەهێز بکەن و وتیان، " بەر لە هەموو شتێک پێویستە ژنان یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن و خۆیان ڕێکبخەن."

ڤیان بروسک و ڕؤزا ئامارا گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ٨ی ئازارەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

'پێویستە ژنان ئاگاداری هێزی خۆیان بن'

ڤیان بروسک گەریلای هەپەژە لە سەرەتای قسەکانیدا ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنانی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هەموو ئەو ژنانەی لە بەرخۆداندان پیرۆز کرد و وتی، " هیوامان هەیە لەبەرئەوەی ژنان لە سەدەی ٢١دا بەرخۆدان دەکەن، لە هەموو رووەکانی ژیاندا ئاڵای بەرخۆدانیان بەرز کردووە. پێویستە هەموو ژنێک ئاگاداری هێزی خۆی بێت و لەدژی سیستمی دەسەڵات راپەڕێت. ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی ئازادی پیشانی هەموو ژنانداوە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ' نەک ٨ی ئازار، هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژنانە'. لەبەرئەوەش ئەمڕۆ زۆر ئاشکرا دەبێت کە هەموو ژنانی جیهان بۆ گەیشتن بە ئازادی، هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ گەیشتن بە ئازادی تێدەکۆشن. بەم بڕوایە ٨ی ئازاری ئەمساڵ ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادی ژنان. بۆ ئەوەی کە ئەمە بە سەرکەوتویی و لە ماوەیەکی نزیک جێبەجێ ببێت، پێویستە ژنان لە هەموو روویەکەوە تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە. ژنانی مامۆستا، پەرستیار و هەموو ژنان، پێویستە ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن و بەرخۆدان بکەن و خۆیان ڕێکبخەنەوە."

"پێویستە ژنان یەکێتی خۆیان دروست بکەن"

گەریلا بیرۆسک ڕایگەیاند، کە پێویستە ژنان لە هەموو ناوچەیەکدا بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان و وتیشی: "پێویستە پێش هەموو شتێک ژنان یەکێتی خۆیان دروست بکەن و خۆیان ڕێکبخەن. تەنیا بەڕێکخستنی ژنان دەتوانێت ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییە لەناوببات کە پێنج هەزار ساڵە بەسەر ژناندا سەپێنراوە و ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن. بۆ ئەوەی ژنان بتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن، پێویستە سەرەتا بەهاکانی خۆیان لە تێکۆشانی خوداوەندیدا خاوەنداری بکەن. بەم هێز و باوەڕەوە پێمان وایە ژنان دەتوانن جارێکی تر ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان بەدەست بهێنن و خۆیان و کۆمەڵگاکەیان ئازاد بکەن. لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە جارێکی دیکە ٨ی ئازار لە هەموو ئەو ژنانەی کە بەرخۆدانیان کردووە پیرۆز دەکەین."

"ساڵی سەرکەوتنی ژنانە"

هەروەها گەریلای هەپەگە ڕۆزا ئامارا ئەو ژنانەی بەبیرهێنایەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە سوتێنران و وتی: پێویستە هەموو ژنێک لە قوڵایی دڵیدا هەست بەوە بکات، بۆچی رووداوەکانی سووتان روویدا؟ لەسەدەی ڕابردوودا ئەو ژنانەی کەدەیانویست خاوەنداری لە رەنجیان بکەن و ببن بە زمانی کرێکاران، بەشێوەیەکی دڕندانە سوتێنران. لەسەر ئەم بنەمایە ئەم ژنانە پێشەنگایەتی ئێمەیان کرد و بوون بە سیمبولی سەدە. ژنانی کرێکار و خۆڕاگریان وایانکرد کە ژنان بزانن کۆیلەکراون. ئەوە سەدەیەک بوو. بەڵام لەم سەدەیەدا، ئەو ژنەی کە لە کۆیلەکردنی تێگەیشتووە، کەوتووەتە بەر لێدان، دەستدرێژی، توندوتیژی و بێدەنگدەکرێت و ئەو ژنەی کە رەنجی خۆراوە، ئێدی دەزانێت کە چی بەسەر هاتووە. ئەو ژنەی کە لە دۆخەکەی تێگەیشتووە، بە بەرخۆدانی سەدەی ٢١، ساڵی ٢٠٢٢ دەکاتە ساڵی ئازادی و سەرکەوتنی ژنان."

'پێویستە ژنان بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان'

گەریلا ئامارا داوای لە هەموو ژنان کرد کە بە هەموو تواناوە لە پێناو بوون و ئازادیدا تێکۆشان بکەن و بەم قسانە کۆتایی بە ئاخافتنی هێنا: "ئەم شۆڕشە دەتوانرێت سەرهەڵبدات و ئازادی بەدەستبهێنرێت، چ لە ڕێگەی سەما و دەنگ و ڕەنگ و ڕێپێوان و چ لە رێگەی چالاکی و شەڕ و هەلهەلەلێدان. بە ڕێکخستن ژنان دەتوانن خاوەنداری لە هەبوونیان، دەستکەوتەکانیان و مرۆڤایەتی بکەن.  لەسەر ئەم بنەمایە لە ٨ی ئازاردا هەموو ژنێک دەبێت بچێتە مەیدانەکان و خاوەنداری لە مافی خۆی بکات. دەبێت هەموو ژنێک دژی ئەو سیستمە خوێناوییە بوەستێتەوە کە ژن و کۆمەڵگا بە کۆیلە دەکات و سروشت تاڵان دەکات. لە ڕۆژی خەباتدا دەبێت دەنگ و ڕەنگی خۆی نیشان بدات."

ف.ق