كۆمه‌ڵكوژی مه‌رعه‌ش له ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٧٨ ده‌ستیپێكرد و تا ٢٤ ی كانونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام بوو. به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ١١١ كه‌س و به پێی وته‌ی شایه‌تحاڵان زیاتر له ٥٠٠ عه‌له‌وی كوژران.
سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی ٤٣ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌دا، به‌ڵام هێشتا فۆبیای ده‌وڵه‌تی تورك بەرامبەر بە عه‌له‌وییه‌كان به‌رده‌وامه. له دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی مه‌رعه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی سزنەکردنی تاوانباران درێژه‌ی پێدرا، له ٣س ته‌موزی ١٩٩٣ له هۆتێل مادماكی سیواس دا ٣٣ رۆشنبیری عه‌له‌وی كوژران. هێشتاش له دژی عه‌له‌ویه‌كان كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌درێن.
گیانی كاپڵان سه‌رۆكی گشتیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری پیرسوڵتان عەبدال (پساكەد / PSAKD) به بۆنه‌ی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی مه‌رعه‌شەوە قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
ده‌وڵه‌ت عه‌له‌وییه‌كانی نه‌ده‌ویست
كاپڵان باسی له‌وه‌كرد، كه له‌و ساڵه‌دا، كه كۆمه‌ڵكوژیی مه‌رعه‌ش ئه‌نجامدرا، ئه‌و خوێندكاری دواناوه‌ندی بووه و دوای تێپه‌ڕبوونی ٣ رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا بەو کۆمەڵکوژییەیان زانیوه.
كاپڵان به بیری هێنایه‌وه، كه له مه‌رعه‌ش، چۆروم، سیواس و مه‌له‌تیه عه‌له‌ویه‌كان به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ كوژران و وتی، "بۆچی له‌و شارانه رووداوی له‌و جۆره رووده‌ده‌ن؟ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌م له‌و شارانه ژماره‌ی دانیشتوانی عه‌له‌وی زۆرن، هه‌م ناوه‌ندی بازرگانیشن. پێشكه‌وتنه‌كانی عه‌له‌وییه‌كان له‌و شارانه هه‌ندێك كه‌سی ته‌نگه‌تاو كردبوو. بۆ نمونه له كارگه‌كانی رێگای ئاسنی ده‌وڵه‌ت له سیواس ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌له‌وی كاریان ده‌كرد. هه‌روه‌ها مه‌له‌تیه له رووی بازرگانیی قه‌یسی و مه‌رعه‌شیش به خاكه به‌پیته‌كه‌ی بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه ناوه‌ندی گرنگ بوون. رۆڵی عه‌له‌وییه‌كان له بازرگانیدا ئه‌و كه‌س و هێزانه‌ی ته‌نگه‌تاو كردبوو، كه كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌یان ئه‌نجامدا. له‌و كاته‌دا ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی نافه‌رمیه‌وه گه‌نجانی عه‌له‌وی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرد. ده‌یویست ئه‌و خاكه جێبهێڵن".
كاپڵان باسی له‌وه‌كرد، لێپێچینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی وه‌ك مه‌رعه‌ش ته‌نیا به وتنه‌وه‌ی دروشم نابێت و وتی، "چه‌ندین ساڵ وترا كه لێپێچینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه له بیر ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا دروشم بوو. ئه‌و كاره به دروشم‌دان نابێت. ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت لێپێچینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژی مه‌رعه‌ش بكه‌ین، ده‌بێت له ساڵیادی ئه‌مساڵدا ملیۆنان عه‌له‌وی به‌ره‌و مه‌رعه‌ش بكه‌ونه‌ڕێ و شاره‌كه بگرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣٠ ساڵ هه‌رگیز یادی مه‌رعه‌ش نه‌كرایه‌وه. بێ خاوه‌ن مایه‌وه. له‌م ١٣ ساڵه‌ی دواییدا ئێمه یادی ئه‌و مرۆڤانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه له مه‌رعه‌ش كوژران، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه. له شوێنێكی وه‌ك مه‌رعه‌ش نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار عه‌له‌وی تێدایه، به‌ڵام ئێمه به نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌سه‌وه یاده‌كه ده‌كه‌ینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش لێپێچینه‌وه به رێپێوان له گۆڕه‌پانه‌كان و به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت. بۆ نمونه‌ی ئێمه ئه‌مساڵ به‌و جۆره خۆمان بۆ یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی سیواس له دووی ته‌موزدا ئاماده ده‌كه‌ین".
پێویسته هه‌مووان پشتگیری مه‌رعه‌ش بكه‌ن
كاپڵان راشیگه‌یاند، كۆمه‌ڵكوژی مه‌رعه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و وتی، "له‌سه‌دا نه‌وه‌دی شایه‌تحاڵه‌كانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه قسه ناكه‌ن. برینه‌كه‌یان هێشتا تازه‌یه و هێزی ئه‌وه‌یان نییه، كه به‌رده‌وام به‌بیری خۆیانی بهێننه‌وه. تۆ منداڵه‌كەت به ئامانه‌ت ده‌ده‌یته دراوسێكه‌ت، به‌ڵام ئه‌و منداڵه ٨ ساڵانه‌كه‌ت سه‌رده‌بڕێت. یان چاوی ژنی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ ده‌ربهێنن و بیخه‌نه چاڵێكه‌وه. ئایا ده‌كرێت كاره‌ساتێكی به‌و جۆره له بیربكرێت؟ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی به شێوازی داعش ده‌كرێن، هه‌ر له كاتی دامه‌زراندنی كۆمار به‌دواوه هه‌بوون. ئێمه ئه‌مساڵ له مه‌رعه‌ش ده‌بین. ئێمه یادی ده‌كه‌ینه‌وه. پێویسته هه‌مووان پشتگیری مه‌رعه‌ش بكه‌ن".
ژ.ت