هاوسەرۆکی دەبەپە: کورد نزیکە لە بەدەستهێنانی قەوارە
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە وتی، " ئێمە لە سەردەمێکدان کە نزیکن لە دروستبوونی قەوارەی کوردی. داواکاری گەلی کورز زۆر ڕوون و ئاشکرایە."
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە وتی، " ئێمە لە سەردەمێکدان کە نزیکن لە دروستبوونی قەوارەی کوردی. داواکاری گەلی کورز زۆر ڕوون و ئاشکرایە."
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان رایگەیاند، گەلی کورد خاوەنداری لە قەوارە، زمان، کەلتور و ڕێبەری خۆی دەکات و گەلی کورد ئیدی نایەوێت وەک رابردوو بژی.
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرپکی دەبەپە باسی ئەوەی کرد کە کورد دەستی لە تێکۆشان هەڵنەگرتووە، لە کاتێکدا کە دەتوانن دەستکەوتەکانیان بگۆڕن بۆ قەوارە، دوایین کۆنگرەیان بەست و وتیان: "گەلەکەمان هەمیشە ڕایانگەیاندووە کە دەبێت دەبەپە ببێتە حزبێکی ڕێکخراوتر و زەمینەی خۆی لەناو کۆمەڵگەدا بەهێز بکات. هەروەها ئەم ئەرکەمان خستە بەردەم دوایین کۆنگرەمان بۆ ئەوەی دەبەپە ڕۆڵ و ئەرکی دامەزرێنەری خۆی رێکبخرێتەوە و لە هەموو بوارەکاندا دابەشی بکات، بە بڕیارێک کۆنگرەمان بەست. ماوەی دوو مانگ کار بۆ کۆنگرە ئەنجامدرا و لەگەڵ ڕێکخراوەکانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و تورکیا کۆبووینەوە. ئێمە شەشەمین کۆنگرەی خۆمان لە ئەنقەرە بە دروشمی "بە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو بەرەو ژیانێکی ئازاد" ساز کرد.
داواکارییەکان بەڕوونی باسیان لێوەکرا
ئایدەنیز، تیشکی خستە سەر ڕێبازە نەیارەکانی ڕژێمی دەوڵەتی تۆتالیتار بۆ پرسی پێگە و زمان و ئازادی گەلی کورد و وتی: "گەلی کورد هەرگیز دەستبەرداری ئازادی و ڕێبەرتی و زمان و کلتور و جوگرافیای خۆیان نابن، هەروەها لە هۆڵی کۆنگرە بۆیە بوو بە کۆنگرەی خاوەنداری کردن لە بەرنامەی ئێمە گەلی کورد لە ئاستێکی بەرزدا بەشداری ئەم کۆنگرەیە بوو. هەڤاڵانمان کە باوەڕیان وایە دیموکراسی لە تورکیا جێ بەجێ ناکرێت تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت لەگەڵ ئێمەدا جێی خۆیان گرت . کۆنگرەیەک بوو کە تێیدا گەلی کورد بە ڕوونی داواکارییەکانی خۆی دەربڕی"
بناغەی ستراتیژی کوردستان
ئایدەنیز بەبیری هێنایەوە، کە دەبەپە هەروەها پێکهاتەی هەدەپەیە و وتی: "هەدەپە حزبێکی هەموو گەلانی تورکیا و ژنان و گەنجان و عەلەوی و هەموو چەوساوەکانە و بەو شێوەیە لە بواری سیاسەتدا کاردەکات بۆ بنیاتنانی زەمینەیەکی دیموکراتی لەدەوروبەری هاوپەیمانی دیموکراتیدا، کاری ستراتیژی ڕێگای سێیەم بەڕێوەدەبات. ئێمەش حزبێکی کوردستانین کەپێکهاتەی هەدەپەیە و بناغەی ستراتیژی کوردستان لەسەر ڕێگای سێیەم دروست دەکەین. ئێمە لە کۆنگرەکەماندا ئەوەشمان خستەڕوو، کە وەک دەبەپە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
وڵامی هێرشەکان درایەوە
ئایدەنیز ڕایگەیاند، کە لە ئێستاوە دەبەپە هەوڵ دەدات هێڵی خەباتی یەکگرتوو بۆ کرێکاران و کاسبکارانی تورکیا دروست بکات و وتی: "ئەوان سووربوون لەسەر هێرشکردنە سەر هاوسەرۆکانی دەبەپە و سیاسەتمەداران و کادرە جێبەجێکارەکانیان و دەستگیرکردنیان بە ئۆپراسیۆنی سیاسی، هەروەها هێرشیان کردە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتیمان لە شارەوانیەکانمان. لە رێگەی کۆنگرەکە، دەبەپە نیشانی داوە کە چۆن لەسەر پێی خۆی دەمێنێتەوە و سەرەڕای هەموو جۆرە فشار و هێرش و سیاسەتی داگیرکاری و شەڕ بەردەوامە لە کارەکانی.
تێکۆشان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان
ئایدەنیز ڕایگەیاند، گەلی کورد هەرگیز دەستبەرداری سیاسەتی دیموکراتی نابێت و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "یەکێک لە ڕۆڵ و ئەرکەکانی دەبەپە مسۆگەرکردنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە و بۆ ئەم مەبەستە تێدەکۆشێت. نەک تەنها گەلی کورد ئەرکی هەموو ئەو کەسانەیە کە پشتگیری دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە تێدەکۆشن."
پلانی شکستپێهێنان بەردەوامە
هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتی ئێستای دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە سیاسەتەکانی و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: "هەروەک چۆن سەدان ساڵ پێش ئێستا بە پەیمانی لۆزان کوردیان لە دەرەوە بەجێهێشت، ئەمڕۆش دەستیان بە پلانی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد کردووە و هەوڵ دەدەن تێکبشکێنن. لە ساڵی ٢٠١٤دا هەوڵیاندا ئەمە بکەن. لەو کاتەوە شەڕ لە چوار پارچەی کوردستان ڕاگەیەندرا. داگیرکاری و تاڵانی و سیاسەتی جینۆساید لە دژی کورد پەیڕەو کرا. ئەمڕۆ هەموو جۆرە هێرشێکی دژەدیموکراتی لە دژی کورد دەکرێت و لەبەر ئەوەی هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن، سیاسەتی شەڕی پیسی وەک لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەدەبەن و هێرش دەکەنە سەر ژنان و گەنجان. گەلی کورد هەرگیز لە دژی ئەمە سەری دانەنواندووە وهەنگاوی بەرەو دواوە نەناوە."
ئێمە لە سەردەمێکداین کە نزیکن لە بەدەستهێنانی قەوارە
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند، کە گەلی کورد خاوەنداری لە قەوارە، زمان، کلتور و رێبەری خۆی دەکات و وتی: "ئەرکی ئێمە ئەوەیە ئەمە بەهێز بکەین و سیاسەتێک بۆ ئەوە دروست بکەین. ئێمە کارەکانمان لەسەر ئەم بنەمایە جێبەجێ دەکەین. ئێمە لە سەردەمێکی بەم شێوەیەداین. میکانیزمێک دروست بکرێت کە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بگوێزرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی قەوارە، کورد نایەوێت وەک رابردوو بژی. ئێمە بەڕوونی داواکاریەکانی گەلی کورد دەردەبڕین و لەو چوارچێوەیەدا کاردەکەین."
ف.ق